ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو لایه‌نی پێشكه‌وتنخوازی جیهانی دژی چالاكییه گوماناوییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون و خوازیاری شه‌فافییه‌تی ئه‌م وڵاته له‌م بواره هه‌ستیاره‌دا بووان، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو كۆده‌نگییه‌كی جیهانی به‌رامبه‌ر به ئێران و سه‌باره‌ت به چالاكییه گوماناوییه ناوكییه‌كانی ئه‌م وڵاته له ناوه‌نده سیاسییه‌كانی جیهان پێك هاتووه و به‌نیازی سه‌پاندنی خولی چواره‌می گه‌مارۆكانن دژی كۆماری ئیسلامی ئێران.
وڵاتانی رۆژئاوایی و به تایبه‌تی شه‌ش وڵاتی به‌هێزی جیهانیی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به گرووپی 1+5 كه پێكهاتوون له ئه‌مریكا، چین، روسیه، بریتانیا، فه‌ره‌نسه و ئاڵمان به نیازن به سه‌پاندی گه‌مارۆ و بایكۆتی زۆرتری ئابووری دژی كۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته ناچار بكه‌ن كه ده‌ست له چالاكییه ناوكییه‌كانی خۆی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵبگرن.
پێداگری ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا بۆ بایكۆتی خێرای ئێران
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر كۆنفرانسێك به به‌شداری نوێنه‌رانی زیاتر له 40 وڵاتی جیهان به میواندارییه‌تی ئه‌مریكا له واشینگتۆن به‌ڕێوه چوو.
باراك ئۆباما، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له وتاربێژی رۆژی كۆتایی ئه‌م كۆنفرانسه دوو رۆژه‌یه، هیوای خواست گه‌مارۆ و بایكۆتكردنه ئابوورییه‌كانی داهاتوو دژی ئێران به راده‌ی پێویست توند بێت كه «لێكدانه‌وه‌كان»ی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بگۆڕێت.
رۆژی سێ شه‌ممه 13ی ئا‌پریل ئۆباما سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له كۆنفرانسی «ئاسایشی ناوكی» واشینگتۆن وتی: «گه‌مارۆكان وه‌ك گۆچانی سیحراوی نین، به‌ڵام هیوادارم ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی گۆڕینی لێكدانه‌وه‌كانی وڵاتێكی وه‌ك ئێران بێت تا تێبینی ئه‌وه بكات كه باجی خاوه‌ندارییه‌تی به‌رنامه‌ی ناوكی سه‌ربازی زۆره.»
نیكوَلا ساركوَزی، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نساش رۆژی سێ شه‌ممه له واشینگتۆن خوازیاری ئه‌وه بوو كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ، بڕیارنامه‌ی بایكۆتی ئێران په‌سند بكات. به‌ڵام، ره‌شنوسی ئه‌م بڕیارنامه‌یه هێشتا ئاماده نه‌كراوه.
دیمیتری مێدوێدیف، سه‌رۆك كۆماری روسیاش له پایته‌ختی ئه‌مریكا له بایكۆتكردنی ئێران پشتیوانی كرد، به‌ڵام وتی ئه‌م گه‌مارۆیانه ده‌بێت «زیره‌كانه» بن، به جۆرێك كه زه‌خت نه‌خاته سه‌ر خه‌ڵكی ئێران.سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وتی چین له دانوستانه‌كانی گرووپی 1+5 بۆ توندكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ و بایكۆتكردنه‌كان دژی ئێران به‌شداری ده‌كات.
جیان ی‌و، وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین پێشتر له پێكه‌ن وتبووی كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بووه، زۆركردنی زه‌خت و گوشاره‌كان و ره‌چاوكردنی بایكۆتكردنی زۆرتر دژی ئێران باشترین رێگه بۆ كۆنترۆڵی به‌رنامه ناوكییه‌كانی ئه‌م وڵاته نایه‌ته ئه‌ژمار.
باراك ئۆباما رۆژی دوو شه‌ممه له‌گه‌ڵ هۆجین تائۆ، سه‌رۆكی چین سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی ئێران وتووێژی كرد كه به دوای ئه‌و كۆشكی سپی رایگه‌یاند چین ئاماده‌یه بۆ گه‌مارۆی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوكاری بكات كه له‌گه‌ڵ پێشوازی كۆشكی سپی و باقی هێزه‌كانی رۆژئاوایی به‌ره‌وڕوو بوه‌وه.
نه‌یاره‌كان/ برێزیل و توركیه
به‌رازیل و توركییه، دوو ئه‌ندامی ناهه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به دژایه‌تی توندتركردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ و یایكۆتكردنه ئابوورییه‌كان دژی ئێران دژایه‌تی و نه‌یاربوونی خۆیان دووپات كردنه‌وه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌رازیل رۆژ هه‌ینی هه‌فته‌ی رابردوو وێڕای گفتوگۆ سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران، خوازیاری به‌رده‌وامی وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته بۆ كۆتایی هێنان به ناكۆكییه ناوكییه‌كانی له‌گه‌ڵ باقی وڵاتانی رۆژئاوایی بوون.
ئه‌گه‌رچی ئۆباما هه‌مان رۆژ (سێ شه‌ممه 13ی ئا‌پریل) له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركییه و سلسۆ ئامۆریم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌رازیل سه‌باره‌ت به رازی كردنی ئه‌م دوو وڵاته بۆ پشتیوانی كردنیان له بایكۆتكردنی ئێران وتووێژی ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئه‌م دوو وڵاته كه ئه‌ندامی ناهه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به بایكۆتكردنی هه‌رچی زۆرتری ئێران دووپات كرده‌وه. برێزیل و توركیه چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ توندتركردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان دژی ئێران نه‌یار بوون و چونكا مافی ڤیتۆیان نییه، ناتوانن به‌ر به ئه‌گه‌ری په‌سند بوونی بڕیارنامه‌ی گه‌مارۆی زۆرتر دژ به ئێران بگرن.
توركیه و برێزیل له كاتێكدا پێداگری له سه‌ر توندنه‌كردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ دژ به ئێران ده‌كه‌ن كه ئه‌ندامانی گرووپی 1+5 له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوو له دوو دیداری جیادا سه‌باره‌ت به پێشنووسی پێشنیار كراوی ئه‌مریكا بۆ په‌سند كردنی بڕیارنامه‌یه‌كی نوێ دژی ئێرانیان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش تاوتوێ‌كردووه. توركیه پێشتر ره‌خنه‌ی گرتبوو كه بۆچی ئه‌م گرووپه تا ئێستا ئه‌ندامانی ناهه‌میشه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیان له ناوه‌رۆكی بڕیارنامه پێشنیاركراوه‌كه ئاگادار نه‌كردۆته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه توركیه تا ئێستا چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه كه ئاماده‌یه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكی ئێران و رۆژاوا رۆڵی ناوبژیوان بگێڕێت و له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران و رۆژئاوایی و به تایبه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجام داوه.
ئۆباما: هیچ بژارده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ئێران وه‌لا نانێین
له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی ناوكی به میواندارییه‌تی واشینگتۆن، باراك ئۆباما، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، چاوی به هوجین تائۆ سه‌رۆك كۆماری چین كه‌وت. چه‌ند سه‌عات پاش چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هاوتا چینییه‌كه‌ی خۆی باراك ئۆباما له وتووێژێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند كه سه‌باره‌ت به ئێران هه‌موو بژارده‌كان له سه‌ر مێزه‌كه‌ن.
چین كه پاش ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ سه‌ره‌نجام قبووڵی كردبوو كه له وتووێژه‌كانی گرووپی 1+5 سه‌باره‌ت به گه‌مارۆی زۆرتر دژی ئێران به‌شداری بكات، ئه‌م هه‌وڵوێسته‌ی چین له‌گه‌ڵ پێشوازی كۆشكی سپی و باقی هێزه‌كانی رۆژئاوایی به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه.باراك ئۆباما، له وتووێژێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كاناڵی سی بی ئێس وتی: «من به‌ر له‌وه وتبووم كه ئێمه هیچ بژارده‌یه‌كمان وه‌لا نه‌ناوه و ئێمه له هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی گوشاری زۆرتر دژی ئێرانین و چۆنییه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وان تاوتوێ ده‌كه‌ین.»
باراك ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: «ئێمه ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای یه‌كگرتووی جیهانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه به‌هۆیه‌وه ئێمه له به‌ره‌یه‌كدا جێگیر ده‌بین هه‌ڵوێستێكه‌ی زۆر پته‌وتره.»
سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی رابگات، «ته‌واو ناسه‌قامگیر» له سه‌ر ناوچه‌كه داده‌نێت.سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌روه‌ها شیكرده‌وه كه «هه‌موو دیكۆمێنته‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ئێران به دوای ئاماده‌كارییه‌وه‌یه بۆ دروست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.»
هه‌وڵوێستی ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوایی كاتێك له به‌رامبه‌ری ئێران‌دا توندتر بوه‌وه كه ئێران سه‌ره‌ڕای بوونی رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له ڤییه‌ن، له قبووڵ كردنی مادده سه‌ره‌كییه‌كانی بۆ دان‌وستانی سووته‌مه‌نی خۆی بوارد و له به‌رامبه‌ردا هه‌وڵی دا بۆ پیتاندنی 20% ئۆران‌یۆم، هه‌وڵێك كه رێبه‌رانی وڵاتانی رۆژئاوایی، ئه‌م كاره‌یان به نزیك بوونه‌وه‌ی دروست كردنی
بۆمبی ئه‌تۆمی لێكدایه‌وه.
هۆشدار سه‌باره‌ت به تیرۆریزمی ناوكی
باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی «ئاسایشی ناوكی» له واشینگتۆن وتبووی كه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا ده‌ست پێڕاگه‌یشتنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به چه‌كی ناوكییه و ده‌بێت وڵاتانی جیهان سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی ئیمن كردنی كه‌ره‌سته‌ی ناوكی هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه.ئه‌و وتی كه ئه‌م گرووپانه و له‌وانه ئه‌لقاعیده «هیچ ناڕه‌حه‌تی ویژانییه‌ك»ی نابێت بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م كه‌ل‌وپه‌له ناوكییه‌كان.
ئۆباما له‌وبڕوایه‌دایه: «گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا له كورت ماوه‌دا، نێوان كورت ماوه و درێژ ماوه، ئه‌گه‌ر ده‌ست پێڕاگه‌یشتنی رێكخراوێكی تیرۆریستی به چه‌كی ناوكییه.»ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئه‌مه شتێكه كه ده‌توانێت پانۆرامای ئاسایش له‌م وڵاته و له لایه‌ن جیهانه‌وه بۆ چه‌ندین ساڵ بگۆڕێت... ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نیۆیۆرك، یان له‌نده‌ن، یان ژوهانسبورگ روو بدات، كاریگه‌ری ئابووری، سیاسی و ئاسایشی ئه‌و وێران ده‌بن.»
ترسی گه‌وره‌ی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به چالاكییه ناوكییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌مه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی 3 ده‌یه‌ی رابردووی كۆماری ئیسلامی و پشتیگری و پشتیوانی كردنی له گرووپه ئیسلامی توندڕه‌وه‌كان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه كه به ته‌یار بوونی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی، گرووپه توندڕه‌وه تیرۆریستییه‌كان ده‌ستیان به چه‌كی ئه‌تۆمی رابگات و ئه‌وسا جیهان له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرزمی نێوده‌وڵه‌تی ته‌یار به چه‌كی ئه‌تۆمی بێت.
هه‌موو ئه‌م جم‌وجوڵانه له كاتێكدایه كه رابێرت گه‌یتس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا،رۆژی سێ شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی رایگه‌یاند كه ئێران لانی كه‌م تا یه‌كساڵی تر توانایی دروست كردنی بۆمبی ناوكیی نابێت.
ئایا تا یه‌كساڵی تر _كه ماوه‌ی مامناوه‌ندی ئه‌گه‌ری ده‌ست پێڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمییه_ جیهان و به تایبه‌تی رۆژئاوا توانایی ناچار كردنی ئێرانیان له چالاكییه ناوكییه‌كانی ده‌بێت یان ئه‌وه‌ی كه ئه‌م وڵاته له‌و ماوه‌یه‌دا و یان ته‌نانه‌ت زووتر ده‌بێته هێزێكی ناوكی و ئه‌وسا هه‌ڵسووكه‌وتی جیهانی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و ئاراسته‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت؟