ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ هاوبه‌ش به‌ بۆنه‌ی‌ له‌ سێداره‌ دانی پۆلێك له‌ تێكۆشه‌رانی‌ سیاسی‌ له‌ لایه‌ن ڕژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی


05:19:10/05/2010

گه‌لانی‌ ئازادیخوازی‌ ئێران!
جه‌ماوه‌ری‌ سته‌م لێكراوی‌ كوردستان!
خه‌باتكارانی‌ ڕێگه‌ی‌ ئازادیی‌!

   جارێكی‌ دیكه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌، مه‌به‌ستی‌ گڵاو و دژمنانه‌ی‌ خۆی‌ له‌به‌رانبه‌ر گه‌لی‌ به‌ش مه‌ینه‌ت و مافخوازی‌ كورد ده‌رخسته‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێران له‌ترسی له‌ده‌ست دانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ره‌شیان، به‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ كرداری‌ دڕندانه‌ و هیچ سنوور و به‌ربه‌ستێكیان نییه‌ له‌ جینایه‌تكاری‌ و مرۆڤ كوژی‌ و ئازار و شكه‌نجه‌ی‌ هاونیشتمانانی‌ ئێرانی‌ و كوردستانی‌.

  كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌درێژه‌ی‌ جینایه‌ت و كرده‌وه‌ دڕندانه‌كانی‌ خۆی‌، رۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 19ی‌ بانه‌مه‌ڕی‌ 1389له‌ زمانی‌ دادسه‌رای‌ گشتی‌ له‌تاران رایگه‌یاند، 5 كه‌س له‌ زیندانیانی‌ سیاسی كورد به‌ناوه‌كانی‌ "فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لی‌ حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌كیلی‌، شیرین عه‌لم هوولی‌ و مێهدی‌ ئیسلامیان ئێعدام كردوه‌.

ئێمه‌  ئه‌و جینایه‌ته‌ قێزه‌ونه‌ی‌ رێژیم و ئێعدامی‌ تێكۆشه‌رانی‌ رێگای‌ ئازادی‌ به‌ توندی‌ مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ماته‌م و په‌ژاره‌ی‌ خۆمان به‌ كه‌س و كاریان راده‌گه‌ێنین. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ناوه‌ند و رێكخراوه‌كانی‌ پارێزه‌ری‌ مافی‌ مرۆڤ له‌جیهان و تێكرای‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ شۆڕشگێر و نیشتمان په‌روه‌ره‌كان ده‌كه‌ین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و جینایه‌ته‌ سامناكه‌دا بێ ده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ خۆیان له‌وباره‌وه‌ ده‌رببڕن و ئه‌وتاوانه‌ مه‌حكووم بكه‌ن.

   هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ملهور و خۆسه‌پێنی‌ ویلایه‌تی‌ فه‌قیه به‌و جینایه‌ته‌ توانیان 5 تێكۆشه‌ری‌ نیشتمان په‌روه‌ر شه‌هید بكه‌ن، به‌ڵام بێگومان گه‌لی‌ كورد به‌و جینایه‌تانه‌ به‌ چۆكدانایه‌‌و خه‌بات تا وه‌دیهێنانی‌ ئامانجی‌ ئه‌و شه‌هیدانه‌ كه‌ رووخانی‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌‌و گه‌یشتن به‌ ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی‌ هه‌موو گه‌لانی‌ ئێرانه‌، درێژه‌ی‌ ده‌بێ‌.
 
ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ رێژیم به‌و جینایه‌ته‌ نوێیه‌ جارێكی‌ دیكه‌ ئه‌وه‌یان به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان سه‌لمانده‌وه‌ كه‌ هیچ كات موتمانه‌یان پێ ناكرێ‌ و چوونكه‌ ئه‌وان له‌ هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ ئیعدامی‌ رۆڵه‌كانی‌ كورد كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.

   كۆماری‌ ئیسلامی‌ به‌و جینایه‌ته‌ بێ به‌زییانه‌ جارێكی‌ دیكه‌ سه‌لماندیه‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌رووخان و له‌ناوچوونی‌، رێگه‌یێكی‌ دیكه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركرانی‌ مافه‌كانی‌ تێكرای‌ خه‌ڵكی‌ ئێران و خه‌ڵكی‌ كوردستان و ئازادیخوازان له‌به‌رده‌م دانییه‌.
 
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی‌ دیكتاتۆری‌ ویلایه‌تی‌ فه‌قیه‌
سڵاو له‌ گیانی‌ شه‌هیدانی‌ رێگه‌ی‌ ئازادیی‌ گه‌لی‌ كورد و گه‌لانی‌ ئێران
 
حیزبی دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشگێری‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی ئێران

سازمانی‌ خه‌بات ی‌ كوردستانی‌ ئێران
 
 
 
 
 

یه‌ك شه‌ممه‌ 19ی‌ بانه‌مه‌ڕی‌ 1389

 

بۆچونه‌کان

بۆچونی خۆت بنوسه‌




ناو
ئمه‌یڵ  
 
بۆچون  
  هه‌واڵی زیاتر....
راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌: تۆپبارانی ناوچه‌سنورییه‌كانی هه‌ریمی كوردستان له‌ لایه‌ن كۆماری ئێسلامی ئێرانه‌وه‌
ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ هاوبه‌ش به‌ بۆنه‌ی‌ له‌ سێداره‌ دانی پۆلێك له‌ تێكۆشه‌رانی‌ سیاسی‌ له‌ لایه‌ن ڕژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی
راگه‌یاندنی هاوبه‌شی چوار حیزب و ررێكخراوی كوردستانی به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژ جیهانی زمانی دایك
به‌یاننامه‌ی‌ هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری‌ داخستنی‌ D.T.P
کومه له و حدکا و پاک: با رێز بگرین له‌ رۆژی‌ 16ی‌ سه‌رماوه‌ز، رۆژی‌ خوێندكار
©2009 Asoyroj.com All rights reserved. info@Asoyroj.com