1_ به دوای له سێداره‌دانی پێنج كه‌س له تێكۆشه‌رانی سیاسی كورد و ئێرانی له به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی گوڵان له زیندانی ئێڤینی تاران، خه‌ڵكی كوردستانی بۆ بێ‌وه‌ڵام نه‌هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته دژه ئینسانیانه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سیاسی، له سه‌ر داوای حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، رۆژی پێنج شه‌ممه به داخستنی دووكان و بازاڕ و خۆبواردن له چوون بۆ سه‌ر شوێنه‌كانی خوێندن و ئیداره‌كان، مانگرتنێكی گشتی سه‌رتاسه‌رییان له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شار و گونده‌كانی كوردستان به‌ڕێوه برد.
حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان و زۆرێك له لایه‌نه سیاسییه ناكوردییه‌كانی ئێرانیش به پشتیوانی له داخوازی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، رۆژی پێنج شه‌ممه 23ی گوڵانیان وه‌ك مانگرتنی گشتی راگه‌یاند و خه‌ڵكی كوردستانیش له هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو و یه‌كده‌نگدا ئه‌و رۆژه‌یان كرده ماته‌مینی گشتی و مانگرتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له كوردستانی ئێران رێكخست. شاره‌كانی كوردستان هه‌ر له كرماشان و سنه و سه‌قز وسابڵاغ و بۆكان و مه‌ریوانه‌وه بگره تا كامیاران و دیگولان و پیرانشار و شنۆ، ماكۆ، دیوانده‌ره و زۆرێك له ئاواییه‌كانی كوردستان رۆژی پێنج شه‌ممه‌یان كرده ماته‌مینی گشتی بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به له سێداره‌دانی رۆڵه‌كانی خۆیان.
2_ به ئیدیعای زۆرێك له چاودێران و چالاكانی دێرینی سیاسی، مانگرتنه گشتییه‌كه‌ی 23ی گوڵانی خه‌ڵكی كوردستان نموونه‌یه‌كی ناوازه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردووی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان دژ به جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو. بێ‌گومان له‌مڕۆ به‌دواوه زۆرێك له پسپۆران و شاره‌زایانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رباره‌ی ئه‌م مانگرتنه لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له ئه‌زموون و ده‌رسه‌كانی ده‌كۆڵنه‌وه. ئه‌گه‌رچی خه‌باتی مه‌ده‌نی له كوردستانی ئێران مێژووییه‌كی به‌تاڵ نییه و كوردستانی ئێران له چه‌ندین سه‌رده‌می جیاجیادا، شاهیدی جووڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز بووه بۆ ده‌رخستنی توانست و پوتانسییه‌ڵی خه‌باتی مه‌ده‌نی، به‌ڵام مانگرتنه گشتییه‌كه‌ی 23ی گوڵان، چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی به‌رجه‌سته‌ی له چاو باقی جووڵه و حه‌ركه‌ته‌كانی پێشووتر و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ باقی نموونه‌كانی ده‌ركه‌وتنی خۆی جیاوازتره بووه و هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌زموونێكی نوێ بوو كه ده‌سكه‌وتی نوێی ده‌بێت.
3_تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مانگرتنه گشتییه‌كه:
ئه‌لف_ مانگرتنه‌كه له چه‌ندی بوار واته، له هه‌ر دوو بواری چه‌ندایه‌تی (كمیت) و چۆنایه‌تی(كیفیت) تایبه‌تمه‌ند بوو.
له بواری چه‌ندایه‌تی مانگرتنه گشتییه‌كه‌ی 23ی گوڵان، پانتاییه‌كی به‌رفراوانتری له چاو باقی جووڵه‌كانی پێشووتری خه‌ڵكی كوردستان بۆ خۆی داگیر كرد. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا چونكا خواستێكی جه‌ماوه‌ری له ئارادابوو بۆ بێ‌وه‌ڵام نه‌هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م جینایه‌ته و له هه‌مانكاتدا كۆده‌نگی حیزب و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كانی ریشه‌دار له‌ناو خه‌ڵكی كوردستانی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بینی و له زۆێك له شار، گوند و ناوچه جیاجیاكانی كوردستان خه‌ڵك له‌م مانگرتنه گشتییه‌دا به‌شدارییان كرد.
به جۆرێك كه زۆرێك له‌شاره‌كانی كوردستان له‌وانه سنه، سابڵا‌غ و بۆكان و كامیاران تا ئاستی نزیك 100% خه‌ڵك له‌و مانگرتنه‌دا به‌شداری كرد و ته‌واوی شار داخرا. له شار و گوند و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان راده‌ی به‌شداری خه‌ڵك له‌م مانگرتنه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵ و پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌وڵی یه‌كگرتووانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان به رێژه‌ی سه‌روی 60% له مانگرتنه‌كه‌دا به‌شدارییان كرد.
خوله‌كانی پێشووتر هه‌ر له مانگرتنه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه له به‌هاری ساڵی 1359¬ی هه‌تاوی بۆ پێش‌گرتن له هاتنی ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی بۆ ناو شاری سنه و كۆچی مێژووی شاری مه‌ریوان به رێبه‌ری كاك فوئادی موسته‌فا سوڵتانی و پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان له‌م كۆچه، تا مانگرتنی خه‌ڵكی كوردستان له 16ی گه‌لاوێژی ساڵی 1384ی هه‌تاوی، له بواری چه‌ندایه‌تیه‌وه خه‌ڵكی كوردستان به‌و رێژه‌یه له هه‌وڵێكی ئاوا به‌رفراواندا به‌شداریان نه‌كردبوو.
له بواری چۆنایه‌تیشه‌وه ئه‌م مانگرتنه، تایبه‌تمه‌ند و جیاوازتر بوو له چاو باقی جووڵه‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌م مانگرتنه. به پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای نه‌یارانی كورد كه پێیان وایه كورد جگه له خه‌باتی چه‌كدار و په‌نا بردنه به‌ر توندوتیژی شێوازێكی دیكه‌ی خه‌بات نازانێت، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كوردستان بێ‌ئه‌زموون نییه له ره‌چاوكردنی خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆی و خه‌بات بۆ گه‌یشتن به داخوازی و داواكارییه‌كانی.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی ئاماژه‌یه و ئه‌م مانگرتنه له چاو باقی جووله‌كانی هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی كوردستان جیاوازتر و تایبه‌تمه‌ندتر ده‌كات، چۆنییه‌تی به‌شداری خه‌ڵك له‌و مانگرتنه‌یه، به جۆرێك كه بۆ یه‌كه‌م جار خه‌ڵكی كوردستان به‌و ئاسته یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتوو، یه‌ك هه‌ڵوێست، به عه‌شق و سۆزه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڕه‌شه و ئه‌و پیلانانه‌ی كه به دژیان دارێژرابوون، به‌شداریان كرد و نموونه‌یه‌ك و لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژووییان له خه‌باتی دوور و درێژی به‌ره‌نگاری، عه‌داڵه‌تخوازی و به‌رحه‌قی خۆیان تۆمار كرد. ئه‌وه بوو كه كوردستان به به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵكی ئێران و جیهانه‌وه شانۆیه‌كی پرشنگداری مێژویی له خه‌باتی مه‌ده‌نی دژ به سیاسه‌تی ئێعدام و كوشتار تۆماركرد.
ب)_ خاڵێكی دیكه‌ی جێی ئاماژه له‌م بواره‌دا به‌ده‌نگه‌وه هاتنی خه‌ڵكی كوردستان به پیر بانگه‌وازی مانگرتنه‌وه‌كه‌و بوو.
بۆ یه‌كه‌م جار بوو له مێژووی سی ساڵی رابردوو (یان لانی كه‌م له نموونه هه‌ره ده‌گمه‌نه‌كانه) كه هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازی بیروبۆچوون و ئیدئۆلۆژی و جیهان بینیان، یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و جینایه‌ته بانگه‌وازیان بۆ مانگرتنێكی گشتی له رۆژێكی دیاریكراودا كرد و له راستیدا خه‌ڵكیش وه‌ڵامی ئه‌م یه‌كده‌نگییه‌ی هێزه‌كانی به به‌شداری شكۆداری خۆی دایه‌وه.
واته خواست و داوایه‌ك كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی هێزه سیاسیه‌كان ده‌كرێت بۆ پێكهێنانی یه‌كده‌نگی یان كۆده‌نگییه‌ك له حاست پرسه هه‌ستیار و چاره‌نووس سازه‌كان.
پ)_ ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م مانگرتنه له ئاستی ناوخۆیی و جیهانی
له ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژی پێش مانگرتنه‌كه و به تایبه‌تی رۆژی چوارشه‌ممه راگه‌یه‌نه كوردییه‌كانی سه‌ر به حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان بۆ بانگه‌واز و بانگه‌شه‌ی خه‌ڵك بۆ به‌شداری له‌و مانگرتنه گشتییه ئه‌نجام دا. ئه‌گه‌رچی ره‌نگه زمان و ئه‌ده‌بیاته‌كان جیاواز بووبێتن، به‌ڵام هه‌ر هه‌مووان ئامانجێكی هاوبه‌شیان بانگه‌واز ده‌كرد و به له‌به‌رچاوگرتنی خواستێكی جه‌ماوه‌ری له لای خه‌ڵكی كوردستان، به‌ستێنی یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز و رادیكاڵ ئاماده كرا بۆ به‌شداری له‌و مانگرتنه و ئه‌وه بوو كه خه‌ڵكی كوردستان به زۆرترین رێژه له‌و مانگرتنه‌دا به‌شداری كرد.مانگرتنه‌كه‌ی 23ی گوڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بوو له ناو میدیا و راگه‌یه‌نه كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی زمانه‌كان.
یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و ماڵپه‌ره كوردییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و تایبه‌ت ئه‌م مانگرتنه‌یان پۆشش دا. بۆ وێنه ته‌له‌فزیۆنی رۆژهه‌ڵات به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و سات به سات دوایین هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ی بۆ سه‌رتاسه‌ری بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئێران و جیهان بڵاو ده‌كرده‌وه.
كاناڵ و میدایا بیانییه‌كانیش ئه‌م رووداوه‌یان به شێوه‌یه‌كی كه‌م وێنه له ریزبه‌ندی هه‌واڵه‌كانی خۆیاندا گونجاند و به لێدوان وه‌رگرتن له كه‌سایه‌تییه كوردییه‌كان و ئاماده كردنی راپۆرت له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌م یه‌ك هه‌ڵوێستییه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان بۆ هه‌موو جیهان خسته ڕوو.به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێت ئیدیعای ئه‌وه بكه‌ین كه بۆ یه‌كه‌مجار بوو له به‌و شێوه‌یه راگه‌یه‌نه جیهانییه‌كان ئاوا به‌رفراوان روداوێكی كوردستانیان رووماڵ ده‌كرد و بڵاویان كرده‌وه.
4_ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كان:
ئه‌م مانگرتنه گشتییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له 23ی گوڵانی ساڵی 1389 هه‌تاوی له مێژووی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بێ‌گومان لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕین و پرشگندار و هه‌میشه‌یی ده‌مێنێته‌وه.گه‌لێك ئه‌زموونی هه‌م بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌م بۆ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان تێدایه كه ده‌كرێت بیكه‌ن به سه‌رمه‌شقی ژیان و ژیانی سیاسی و خه‌باتكارانه‌ی خۆیان:
ئه‌لف_ یه‌كه‌م ده‌رس و ئه‌زموون ئه‌وه‌یه كه هێزی كوردستان له یه‌كگرتووی و یه‌كییه‌تیاندایه.
تا ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان (به جه‌ماوه‌ر و هێزه سیاسییه‌كانیانه‌وه) یه‌كده‌نگ، یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو نه‌بن، دوژمنان و نه‌یاران و ناحه‌زانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ڵك له‌م كه‌لێن و بۆشاییه وه‌رده‌گرن و پڕی ده‌كه‌ن له ژه‌هر و میكرۆب.
ده‌ریخست كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان یه‌كگرتوو بن ئه‌وا دوژمنان چیتر ناتوانن سه‌ره‌ڕۆیانه وه‌ك دیلی شه‌ڕ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و هه‌رجاره به بیانوویه‌ك بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵكی كوردستان و خه‌ڵكانی باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران ملیان بكه‌ن به په‌تی سێداره‌وه.
سه‌لماندی كه ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو و یه‌كهه‌ڵوێست بێت، خه‌ڵكی ئێران و جیهان ده‌نگی ده‌بیستن و چیتر كۆماری ئیسلامی له بێده‌نگی و خه‌فه‌قاندا ناتوانێت سه‌ركوتی بكات و دانه‌دانه و پۆل پۆل له به‌رده‌م جوخه‌كانی ئیعدام بۆ تیره‌باران كردن و بۆ هه‌ڵواسینیان ریزیان بكات. مانگرتنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نیشانی دا چیتر به هاسانی رۆڵه‌كانیان بێكه‌س كوژ ناكرێن ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بن.
چیتر ده‌نگیان كپ ناكرێت، نیشانی دا كه جیهان لای لێده‌كاته‌وه و ده‌نگی ده‌بیستێت. ده‌توانن و هه‌وێنی ئه‌وه‌یان هه‌یه خه‌ون و خولیای ژیانی ئینسانی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و چیتر ژێر ده‌سته نامێننه‌وه.
ب)_ كوردستان پڕئه‌زموون له خه‌باتی مه‌ده‌نی
هه‌ندێك له هه‌ڵسووڕاوان و به‌ناو رۆشنبیرانی كوردستان كه خوازراو یان نه‌خوازراو له ژێر كاریگه‌ری راگه‌یاندنه‌كانی نه‌یاران و ناحه‌زان و بێ‌ئاگایان به توانسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان و مێژووه‌كه‌یان _پاش ئه‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی خه‌فه‌قان و چه‌سپاندنی رژیمی كۆماری ئیسلامی (ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاوی) هێزه سیاسییه‌كان له كوردستانی ئێران به زه‌بر و زه‌نگ دوورخرانه‌وه، ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانن (كه به‌دڵنیاییه‌وه به‌شێك له هه‌ڵسووڕاوان و چالاكانی فه‌رهه‌نگی و رووناكبیرانی دڵسۆزوپابه‌ند به خه‌ڵك رۆڵی كارایان له زیندوو هێشتنه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد له كوردستانی ئێران بوو) ، به ره‌خنه‌گرتن له ئه‌زموونی خه‌باتی به‌رنگاری و چه‌كداری كورد به‌رامبه‌ر به داگیركه‌ری و داپڵۆسینی رژیمی كۆماری ئیسلامی، له‌و بڕوایه‌دا بوون كه هێزه سیاسییه‌كان جگه له میتۆدی چه‌كداری رێگا و شێوازێك بۆ خه‌بات و تێكۆشان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان نازانن
ئه‌م هاوده‌نگی و یه‌كدڵی و یه‌كهه‌ڵوێستییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان، سه‌لماندنی كه ئه‌وانه‌ی وابیریان ده‌كرده‌وه، چه‌نده ته‌سك بین بوون.
ئه‌وان ته‌نانه‌ت تا ئه‌و ئاسته چوونه پێشه‌وه كه تاوانی دواكه‌وتوویی كوردستان له بواره كولتوری و ئابووری و سیاسییه‌كان خسته ئه‌ستۆی حیزبه سیاسییه‌كان. ئه‌وان حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه توندوتیژی خوازن و نازانن و یان ناتوانن و یان نایانه‌وێت له شێوازه‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی كه‌ڵك وه‌ربگرن، به پێچه‌وانه‌ی مێژووی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان كه چه‌ندین شانۆی پڕشكۆی له‌م بواره‌دا نمایش كردووه و خودی خه‌باتی چه‌كداری، جۆره وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی پێویستی سه‌رده‌می به هێرشێكی هاوچه‌شن و ده‌ست بردنی كورد بۆ چه‌ك ته‌نیاوته‌نیا بۆ مقاومه‌ت و به‌رنگاری بوو و نه‌ك هیچی تر.
پ)_ په‌یوه‌ندی هێزه سیاسییه‌كان و پێگه‌یان له ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان
كۆماری ئیسلامی به دوای شكستی وتووێژه‌كانی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ره‌تاكانی پاش هاتنه سه‌ركاری و هێرشی له دوو قۆناغی بۆ سه‌ر كوردستان (28ی گه‌لاوێژی 1358 و 31ی گولانی ساڵی 1359ی هه‌تاوی) وای راده‌گه‌یاند و له ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و رۆژنامه‌كانی خۆیدا رایگه‌یاند كه هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌ڵوه‌شاوه‌ن و ده‌ستیكرد به‌م پروپاگه‌نده‌یه كه گویا حیزبه سیاسییه‌كان پێگه‌یه‌كیان له ناو خه‌ڵكی كوردستاندا نه‌ماوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكوو بۆخۆشیان فه‌وتاون و جارجاره‌یه‌ك و ناوه‌ناوه به بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه راگه‌یاندنێك ده‌ركه‌ن و هیچی تر.
له‌م نێوانه‌دا كۆمه‌ڵێك له به ناو چالاكانی فه‌رهه‌نگی و رووناكبیرانی كورد، نوسخه‌ی دووره‌په‌رێزی گرتنیان له سیاسه‌ت و به‌تایبه‌تی حیزبه سیاسییه ره‌سه‌نه‌كانی كوردستانیان بۆ خه‌ڵك ته‌جویز ده‌كرد و كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه‌ی راگه‌یه‌نه‌كانی كۆماری ئیسلامی. به‌ڵام ئه‌م مانگرتنه هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌نده و ته‌بلیغاته ژه‌هراوییه‌ی پووچه‌ڵ كرده‌وه و سه‌لماندی هێزه سیاسییه ره‌سه‌ن و ریشه‌داركانی كوردستان چه‌نده به‌هێزن و به چ رێژه‌یه‌ك پێگه‌یان پته‌وه له ناو خه‌ڵكی كوردستان و متمانه‌یان پێده‌كه‌ن و به‌ره‌وپیری بانگه‌وازه‌كانیان ده‌چن.
خاڵی جێی ئاماژه لێره‌دا ئه‌مه‌یه كه ئه‌گه‌ر كوردستان به كۆمه‌ڵێك هۆ (كه ره‌نگه له‌م وتاره كورته‌دا ده‌رفه‌ت بۆ باسكردنی نه‌بێت) له چاو باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران له بواره‌كانی ئابووری، كولتوری، پیشه‌سازی و هتد، دواكه‌وتووتر بێت یان راگیرابێت، به‌ڵام خاڵی پرشنگدار كه كورد له چاو باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران له ریزبه‌ندی دا ده‌خاته پله‌ی یه‌كه‌م، پرسی ئه‌زموونی حیزبایه‌تی و مێژووی خه‌باتی رێكخراوی سیاسی و حیزبیه.
كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركارییه‌وه هه‌وڵیدا و تاڕاده‌یه‌كیش له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو كه هه‌موو ده‌نگه نه‌یار و جیاوازه‌كان كپ بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بكاته ده‌سه‌ڵاتێكی تاكده‌نگی. بۆیه ئه‌زموونی حیزبایه‌تی وه‌ك ئه‌زموون و دیارده‌یه‌كی سه‌رده‌می مۆدێرنیته له ئێران پێگه‌یشتوو بوو، به‌ڵام له ناوی برد و زۆرتر حیزبه سیاسییه‌كانی كرده ناوه‌ندێكی بارزگانی و بێ‌كاریگه‌ری زه‌رد به پێچه‌وانه‌ی كاركرده‌كانی حیزبێكی سیاسی جیددی و به‌رپرس و كارا له كۆمه‌ڵگادا.
به‌ڵام كوردستان له چاو باقی هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌م بواردا چۆكی دانه‌دا و هه‌تا ئێستاش پێشه‌نگی خه‌باتی سیاسییه له دژی كۆماری ئیسلامی، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له شانازییه‌كانییه‌تی.
راسته كوردستان له گه‌شبینانه‌ترین حاڵه‌تدا ته‌نیا 15% ی كۆی دانیشتوانی ئێران پێك دێنێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای كه‌مایه‌تی بوونی له ئێران، له چاو ئێرانییه‌كان به زۆرینه و كه‌مایه‌تییه‌كانییه‌وه، پێشه‌نگی خه‌بات دژی كۆماری ئیسلامییه. ئه‌مه جێی رووسووری و سه‌ربه‌رزی حیزب و خه‌ڵكی كوردستانه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو داپڵۆسین و سه‌ركوت و ده‌مكوتكردنێك، سه‌ریان بۆ یه‌كێك له دڕندانه‌ترین رژیمه‌كانی سه‌ده‌ی 21 دانه‌نه‌واندووه و هه‌روا به‌هێز و به‌گوڕوتینه‌وه به‌رده‌وامن له خه‌بات و كۆڵنه‌دانیان و به‌م مانگرتنه‌ی 23ی گوڵان سه‌لماندیان كه ناسره‌ون تا سه‌ركه‌وتن.
ت)_ به‌رزبوونه‌وه‌ی پریستێژی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان
كۆمه‌ڵێك له چاودێرانی سیاسی ئێستای دۆخی ئێران، مانگرتنه گشتییه‌كه‌ی 23ی گوڵانی كوردستان به درێژه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌زانن كه له ماوه‌ی نزیك له ساڵی رابردوو له ئێران هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازی و ئازادیخوازانه‌كه‌ی خه‌ڵكی ئێرانه (ناسراو به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز) _ كه به دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری له ئێران هاته ئاراوه_ له پاش بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دێت.
خه‌ڵكی كوردستان زیاتر له 30 ساڵ به تاق و ته‌نیا به‌رده‌وام بوون له خه‌بات و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به رژیمی كۆماری ئیسلامی. ئه‌مڕۆكه رۆژێكه كه باقی خه‌ڵكانی دانیشتووی ئێران و به تایبه‌تی له شاره گه‌وره‌كانی ئێران، له دژی زوڵم و زۆر و چه‌ساندنه‌وه و داپلۆسینی رژیمی كۆماری ئیسلامی هاتوونه‌ته مه‌یدان و به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه كه بوترێت كه ئه‌م مانگرتنه له درێژه‌ی هه‌مان بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازی و دێمۆكراسیخوازییه له ئێران.
به‌ڵام ئه‌م مانگرتنه گشتییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان جگه له‌وه‌ی بوو به سه‌رمه‌شق بۆ هه‌موو خه‌ڵكانی ئازادیخواز و خه‌باتكاری ئێران كه ده‌بێت یه‌كێتی و یه‌ك هه‌ڵوێستی له كورده‌وه فێر بن، كه‌سایه‌تی و پریستیژی بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی له لای خه‌ڵكی ئێران و خه‌ڵكی جیهان به چه‌ند قات به‌رزتر كرده‌وه.
نیشانی دا كه خه‌ڵكی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و بێ‌مافییانه‌ی كه ده‌رحه‌قیان كراوه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له باقی خه‌ڵكانی دیكه‌ی ئێران هه‌ڵاواردنیان بۆ ده‌كرێت، هه‌روا پته‌و وه‌ستاون و ئه‌مه‌ش سه‌نگ و وه‌زنی كورد و بزووتنه‌وه‌كه‌ی قورس‌تر كرد و ئه‌مه‌ش یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی دیكه‌ی ئه‌م مانگرتنه گشتییه‌یه كه هه‌موومان رێزی لێده‌گرین و به‌رزی ده‌نرخێنین.