كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ره‌تای له‌دایك بوون‌و له‌باربردنی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه تا ئێستاكه ئابووری ئێرانیشی، وه‌ك مافه سه‌ره‌تاییه‌كان، له په‌تی خه‌یاڵگه‌راییی‌و وه‌همگه‌رایی‌و خۆرافاتی ئه‌زموونگه‌رایی له‌لایه‌ك‌و هه‌ڵلووشینی تێریهه‌ڵنه‌گری پاره‌وسامانی نه‌ته‌وه‌یی‌و كردنی به‌قۆڕگی ئه‌ژدیهاكانی ده‌رباری وه‌لی فه‌قیه (واته بنكه‌و رێكخراوه‌كانی رووله‌ئاوسان) داوه‌و به‌مجۆره ئابووری ئێران‌و ژیانی ملیۆنان خه‌ڵكی رۆژ له رۆژ زیاتر به‌ره‌و نه‌هامه‌تی مه‌رگ و ژیان بردوه.
بێگومان كۆماری ئیسلامی چ له‌ڕووی ناوخۆیی‌و چ له‌باری جیهانییه‌وه رژیمێكی نابه‌وه‌خته له‌گه‌ڵ هیچ مه‌یلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی سه‌رده‌میانه ناگونجێ، به‌جۆرێك كه ده‌توانین بڵێین ئه‌م رژیمه وه‌ك مرۆڤی مه‌نگۆل وایه كه نه ته‌واو مرۆڤه‌و نه‌ته‌واو حه‌یوان. لێكدراوێكه له هه‌ردووكیان‌و هیچیشیان نیه. به‌پێی كات ده‌بێته ئاژه‌ڵێكی بیست‌وچوار عه‌یار‌و هه‌ندێجاریش دیۆجامه‌ی مرۆڤ ده‌پۆشێت. ئابووری ئێران له ده‌ستێكی مه‌نگۆڵدایه كه‌خۆیشی پێ چاره ناكرێت. ئه‌م داتا‌و زانیاریانه‌ی خواره‌وه كه له زمانی خۆدی كاربه‌ده‌ستانه‌وه بیسراو‌و بینراون سه‌لمێنه‌ری گوته‌كانی ئێمه‌ن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی هاوكاتی رێژه‌ی بێكاری‌و خۆكوژی
عه‌باس وه‌ته‌نپه‌روه‌ر، نوێنه‌ری پێشووی ئێران له رێكخراوی جیهانی كار، رایگه‌یاند كه رێژه‌ی بێكاری له‌ئێران نه‌ك دانه‌به‌زیوه به‌ڵكوو له هه‌ندێك پارێزگادا وه‌ك پارێزگای ئیلام به‌ره‌و 45% هه‌ڵكشاوه. هه‌روه‌ها داریووش قه‌نبه‌ری، نوێنه‌ری ناڕازی پارلمان، ره‌خنه‌ی توندی له ده‌وڵه‌ت، بۆ گوێنه‌دان به گوزره‌انی خه‌ڵك‌و ره‌خساندنی هه‌لی كار گرتوه‌و راشیگه‌یاندووه كه لادانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت خۆكۆژی رووله زیادبوونه.
ناوبراو له درێژه‌دا له‌توێكڵێكی مۆحته‌ره‌مانه‌دا باسی درۆزنی ده‌وڵه‌ت‌و ئیداره‌ی ئامار ( واته ئه‌و بوراه‌ی زانست‌و رێكخراوه‌كه‌ی كه ئێتر حه‌قیته‌ته‌كان ئه‌گه‌ر‌و مه‌گه‌ر ناخوازێ‌و وه‌ك خۆی ده‌یانگوازێته‌وه.) ده‌كات‌و ده‌ڵێت: « ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌یكه سه‌رباز‌و، ژنانی ماڵدێر‌و خوێندكاران‌و هه‌روه‌ها كه‌سانێك كه له حه‌وتوویه‌كدا یه‌ك یان دوو سه‌عات كاریان هه‌یه، به پیشه‌دار دێنه ئه‌ژمار _ هه‌ڵبه‌ت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئاماره‌وه_رێژه‌ی بێكاری‌و دۆخی كار به‌گشتی تووشی لێڵی بووه.» دیاره به‌مشێوه دانپێدانان به درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه خۆیان له حكومه‌تدان بۆمان ده‌سه‌لمێنێ كه نامه‌عقولی ئه‌م رژیمه له چ ئاستێكدایه.
ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا روویداوه بێگومان خه‌ڵك به‌ئاشكرا له بوواره‌كانیتریشدا واته سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م رژیمه‌یان دیوه، نموونه‌كه‌شی كاتی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانه كه به‌ئاشكرا ئه‌حمه‌دینژاد درۆی ده‌كرد، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌م پاڵێوراوانیتر وه‌درۆیان ده‌خسته‌وه‌و هه‌م خه‌ڵكیش به‌هۆی روونی درۆكانه‌وه جۆك‌و نۆكته‌یان لێدرووست ده‌كرد.
واته ئه‌م رژیمه ئه‌وه‌ی به‌عه‌قڵ بۆی ناچێته پێش به بێ‌عه‌قڵی‌و پشتكردن له عه‌قڵانیه‌ت قه‌ره‌بووی ده‌كاته‌وه. نموونه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌حمه‌دینژاد له كاتی هاتنه‌سه‌ركاری خۆیدا به‌جارێ دامه‌زراوه‌ی به‌رنامه‌و بوجه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دیلێكی بۆ دابنێت.
له‌لایه‌كیتره‌وه هه‌ر له‌بواری بێكاریدا ناوبراو ده‌ڵێت: به‌رپرسیارێتی ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان خراوه‌ته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی هه‌ره‌وه‌زی (تعاون). هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ده‌ڵێت «ئیراده‌یه‌كی به‌هێز‌و لۆژیكی بۆ نه‌هێشتنی بێكاری له ئارادا نیه.» هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ده‌ڵێت كه به‌هۆی بێكارییه‌وه له مانگی پێشوودا ته‌نیا له پارێزگای ئیلام‌دا نزیك به 10كه‌س ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی!؟
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ بێكاری نه ئیراده هه‌یه‌و نه ئیداره. واته ده‌وڵه‌ت نه‌ك هه‌ر له‌رووی عه‌قڵانیه‌وه تووشی سه‌رلێشێواویی‌و بێ ئیراده‌ییه به‌ڵكوو له رووی پێكهاته‌و رێخراوه‌ییشه‌وه تووشی كه‌لێنی گه‌وره بۆته‌وه كه به هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی(كه له‌سه‌ر پره‌نسیپی خۆرافات‌و وه‌همگه‌رایی له‌لایه‌ك‌و به‌رژه‌وه‌ندی توێژی باڵاده‌ست بنیات نراون) پڕنابێته‌وه.
هه‌ر بۆیه‌ش خۆی لێ ناكاته خاوه‌ن. ئێتر ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه چاوه‌روانی ئه‌وه بوون كه هه‌لی كاریان بۆ په‌یدا ببێت جیاله خۆكوژی حكوومه‌ت هیچ ده‌روویه‌كی لینه‌كردونه‌ته‌وه‌و هیچ هه‌لێكی بۆ نه‌ڕه‌خساندوون جیاله هه‌لی مه‌رگ! خۆ مه‌رگه‌سات ژیان‌و مه‌رگ ئامۆزای یه‌كن بۆیه خه‌ڵكیش لێی تێك ده‌چێت جارجاره ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م نا،به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی دووه‌میان هه‌ڵده‌بژێرێت.
خورافات له باڵاترین پله‌ی حكوومی، كاره‌سات بۆ نزمترین پله‌ی كۆمه‌ڵ
ئه‌و جۆره تێڕوانینه‌ی سه‌رانی رژیم له‌لایه‌ك‌و مشه‌خۆری‌و پووڵپه‌ره‌ستی‌و گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌كیتر(كه دوو ڕووی دراوێكیشن واته گه‌نده‌ڵ‌ومشه‌خۆره‌كان حه‌زیان له بره‌ودان به‌و جۆره خورافاته‌یه) ژیانی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشانی تووشی كاره‌سات كردوه.
دابه‌زینی هاوكاتی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری‌و هه‌ڵكشانی هه‌ڵاوسان وه‌ك دوو لۆژیكی رژیمی سه‌رمایه‌داری له وڵاتانی دواكه‌وتوو به‌ئاشكرا له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رژیمه‌وه وه‌كوو هۆكاری بێكاری‌و هه‌ژاری دانی‌پێدا ده‌نرێت به‌ڵام لێره‌شدا نه‌ك به زمانێكی زانستی به‌ڵكوو به‌هه‌مان تێرمێنۆلۆژی خۆرافی.
حسه‌ین قه‌زاوی جێگری به‌رپرسی ئابووری بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه ده‌دا به به‌رهه‌مێكی زۆر كه له‌لایه‌ن 22 كۆمپانی بورسه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی خواسته‌وه!! سه‌رباری 93% پله‌ی گه‌شه‌ی ئه‌م بواره له‌جیاتی فرۆشتن له‌بازاڕدا خراونه‌ته ئه‌نباره‌وه. ئیتر ناوبراو ئاماژه نادا به‌وه‌یكه بۆ چی داوخواست دابه‌زیوه! چونكوو ئاشكرایه به‌هۆی بێكاریی له‌لایه‌ك‌و به‌رزبوونی هه‌ڵاوسانه‌وه له‌لایه‌كیتر تێچوونی بنه‌ماڵه‌كان به‌رز بۆته‌وه‌و ئاستی بژێوی دابه‌زیوه.
له‌درێژه‌دا ناوبراو ریاكارانه نوشستی ئابووری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ: گه‌شه‌ی نه‌رێنی (نێگه‌تیڤ) پێشه‌سازی نه‌فت له‌ساڵه‌كانی 1386و 87و هه‌روه‌ها وه‌شكه‌ساڵی به‌رده‌وام له‌م ده‌وره‌یه‌دا دوو ماتۆڕی سه‌ره‌كی گه‌شه‌ی ئابووری ئێران، واته پیشه‌سازی نه‌فت‌و كشتوكاڵ‌ی له‌جووڵه خستوه.
به‌ڵام له درگای پشته‌وه‌و به‌دزی به‌رده‌نگه‌وه 2 هۆكاریتریش وه‌ك هۆكاری نوشستی‌و داكشانی ئابووری ده‌هێنێته ناو لێكدانه‌وه نالۆژیكیه‌ی‌و ئه‌مانه‌ی دووه‌می ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌می ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه!!! ئه‌ڵێت: داكشانی نیشته‌جێ‌بوون‌و كزبوونی توانای بانكه‌كان بۆ وام پێدانیش له‌و هۆكارانه‌ن كه بوونه‌ته هۆی دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابووری! به‌م جۆره فیكری پرش‌وبڵاوی ناوبراو( وه‌ك یه‌كێك له نموونه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی رژیم) ته‌نیا له ئه‌نجامه دیاركه‌وتوه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له قه‌ره‌ی هۆكار نه‌دات.
واته ناوبراو ناڵێت بۆچی داوكاری نیه! هه‌روه‌ها بۆ نیشته‌جێ‌بوون دابه‌زیوه! بۆ بانكه‌كان وام ناده‌ن! یان گه‌ر وشكه‌ساڵی(و سرووشت) هۆی گرفته‌كه‌یه ئه‌ی بۆ باسی نیشته‌جێ‌بوون ده‌كات؟ وڵامی ئه‌مانه لای ناوبراو ئاشكرایه. زۆربه‌ی بانكه‌كان پاره‌یان داوه به‌كه‌سانێك كه یان به‌رپرسانی حكوومین یان سه‌ربه سه‌ركۆمار‌و نیوه حكوومی‌و ده‌سڕۆیشتوون.
هه‌ربۆیه‌ش سه‌ر كۆمار داوای كردوه له بانكی ناوه‌ندی كه پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی ئه‌م كه‌سانه به بانكی ناوه‌ندی دوا بخه‌ن، كه زیاتر له 50 ملیار دۆلاره. به‌پێی ئاماره ناخۆییه‌كان بڕی 90%ی ئه‌و پاره له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه وه‌رگیراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها وه‌ك نه‌ریتی عه‌قڵی خۆی دابه‌زینی تێچوونی بنه‌ماڵه به‌هۆكاری دابه‌زینی خواست ده‌زانێت. واته ناوبراو هیچ باسی دابه‌زینی ئاستی بژیوی خه‌ڵك ناكات مه‌گه‌ر وه‌ك پاشكۆی باسی ئابووری‌و وه‌ك ئامار. چونكوو لای ئه‌مانه گرینگ گه‌شه‌ی ئابوورییه، بۆ كێ گرینگ نیه! چونكوو ده‌زانن بۆ كێ. هه‌روه‌ها به درۆیه‌كی گه‌وره‌ش سه‌باره‌ت بێكاری ئه‌م گوێ نه‌دانه‌ی به هه‌ژاری‌و بژێوی خه‌ڵك زیاتر ده‌سه‌لمێنێت. ناوبراو ده‌ڵێت: رێژه‌ی بێكاری له‌وڵاتدا له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 88دا گه‌یشتۆته 11.3 پله‌ی سه‌دی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به گوێره ئاماره جیهانیه‌كان‌و زۆركه‌س له به‌رپرسانیش ئاماری بێكاری له 25%یش ترازاوه‌و هه‌ندێ كه‌سیش ده‌ڵێن كه گه‌یشتۆته 40% . به‌ڵام به وته‌ی كارناسانی ریفۆرمخواز‌و ره‌خنه‌گری ده‌وڵه‌ت، هه‌ره‌س پێهێنانی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕێی هاورده‌كردنی بێ‌سه‌ره‌وبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی بێكارییه.
واته دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ به‌هۆی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه له‌به‌رابه‌ر هاورده‌كردندا شكاون‌و به‌مجۆره‌ش كرێكارانی سه‌رقاڵ به‌كار له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن. ته‌نیا له ماوه‌ی سه‌ركۆماری ئه‌حمه‌دینژادا نزیك به 50هه‌زار كرێكاری شیركه‌تی نه‌وتی عه‌سه‌لوویه ده‌ركراون.!!
له‌لایه‌كیتره‌وه وه‌زیری كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی وتبووی كه بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی به‌رنامه‌ی پێنجه‌می گه‌شه له‌بواری هه‌لی كار‌و دابه‌زاندنی ئاستی بێكاری بۆ 7% پێویسته ساڵی 1ملوێن‌و 100هه‌زار هه‌لی كار درووست بكرێت. به‌ڵام جێگری ئابووری بانكی ناوه‌ندی، بڕوای وایه كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران قه‌ت وه‌ها توانایه‌كی نیه‌و هیوای ته‌واوی به كه‌رتی تایبه‌ت به‌ستوه بۆ داهێنانی هه‌لی كار!! ئه‌وه له كاتێكدا كه ئابووری ئێران ئێستاكه به‌زۆری ده‌وڵه‌تی‌و ده‌شتوانین بڵێین میلیتاریزه‌و سۆپاییه. واته سوپا باڵی كێشاوه به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ن‌و ره‌گه گرینگه‌كانی ئابووریدا، ئیتر چۆن كه‌رتی تایبه‌ت بتوانێ وه‌ها داهێنانێك بكات؟!
جیاله‌مانه حسین قه‌زاوی گوتوویه‌تی: نه‌بوونی خواستی كاریگه‌ر! یان گه‌شه‌ی هه‌ژاری كه دابه‌زینی به‌كاربردنی به‌دواوه‌یه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه شتۆمه‌كه به‌رهه‌مهاتوه‌كان له‌جیاتی فرۆش له بازاردا به‌ره‌و ئه‌نباره‌كان بچن. واته بێكاری هۆكاره بۆ نوشستی‌و نوشستی هۆكاره بۆ بێكاری. ئێستاكه ده‌وڵه‌ت ده‌یهه‌وێت له‌ڕێی رێكلام‌و پروپاگه‌نده‌وه به قه‌ولی خۆیان «سه‌مپڵی به‌كاربردنی كاریگه‌ر» به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنێ. كه ئه‌مه‌ش خۆی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌یكه حكومه‌ت ده‌یهه‌وێت
له‌ڕێی پیشه‌سازی پروپاگه‌نده‌وه به‌كاربردن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنێت.
له هه‌موو ئه‌مانه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سیاسه‌تی ئابووری‌و ئابووری سیاسی ئێران له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دینژادا هۆكاری سه‌ره‌كی بێكاری‌و هه‌ژاری‌و نه‌هامه‌تی‌و لادانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن. هه‌ر بۆیه‌شه مه‌رگی كۆماری ئیسلامی ئێران هاوتایه به مه‌رگی ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته‌ی كه به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێرانی دێنێت.