له گه‌ماوگه‌رمی قه‌یرانه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بۆ جارێكی‌تر پێداویستی دژایه‌تیكردنی زیاتر و به‌ربڵاوتر له گه‌ڵ بێ حیجابی، بۆته هه‌ڵوێست و گه‌ڵاڵه‌ی نوێی حكومه‌تی ئێران و رووبه‌رێكی به‌رفراوان له به‌خشنامه و ئاخاوتنی تازه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له په‌سندكراوه.
بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو، ئه‌م به‌خشنامه‌و گه‌ڵاڵانه له ئاستی كۆمه‌ڵگا به‌كرده‌وه ده‌ربێت و له یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كان، بڕیاری دژایه‌تیكردن له گه‌ڵ بێ حیجابی له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی وه‌زارتی علوم به زانستگاكان راگه‌یه‌ندرا. خه‌تیبه‌كانی نوێژی هه‌ینی شاره گه‌وه‌ره‌كانی ئێران له ئاراسته‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه ئاینییه‌كانی حیجابن‌و هاوكات هێزه ئینتزامییه‌كانیش خه‌ریكی ئاماده‌كاری بۆ چوونه سه‌ر شه‌قام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ن.
هاوكات چه‌ندین رۆژه په‌یتا په‌یتا كۆمه‌ڵێك چارشێو به‌سه‌ری به‌سیجی دێننه شه‌قامه‌كان و به‌دروشمدان خه‌ریكی ئاماده‌كردنی زه‌میینه‌كانی سه‌ركوتن و له زمانی به‌ناوخۆپیشانده‌رانه‌وه، داواده‌كرێ كه ژنانی بێ حیجابی كۆمه‌ڵگا تووشی سزای قورس ببنه‌وه و هه‌واڵنێرییه‌كانی كۆماری ئیسلامیش به‌و په‌ڕی سه‌خاوه‌ته‌وه ناره‌زایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌كانی! كۆمه‌ڵگا نمایش ده‌كه‌ن.
له ئێران‌دا حیجاب وه‌ك هێمایه‌كی سیاسیی بۆ به‌هێزكردن و جێگیر كردنی هێز و ده‌سه‌ڵات به‌كارهاتووه و ئه‌م پرۆِژه، واته رووبه‌ڕوو بووه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ واتایه‌ك به‌ناوی «به‌دحیجابی»، له ئاراسته‌ی به‌هێزنیشاندانی ئیسلامی سیاسیی به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی پرۆژه و گه‌ڵاڵه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌م بواره‌دا، ده‌توانێ به‌باشی ئه‌م واقعییه‌ته نیشان بدا.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه لات و چه‌قۆكێشه‌كانی به‌سیجی و حیزبوڵڵاهی له چه‌شنی گه‌له گورگ ده‌ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و ژنان و كچانیان به‌م بیانووه سه‌ركوت ده‌كرد، له‌و سه‌رده‌مه به‌دواوه هه‌یمه‌نه و ئیقتداری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئێران له سۆنگه‌ی حیجابه‌وه گوزه‌ری كردووه و یه‌كێك له پێوه‌ره‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی سیاسیی وڵات، حیجاب بووه. له‌و كاتانه‌ی كه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و داخراوبوونی زیاتری سیاسیی رۆیشتووه و قه‌یرانه‌كانی ده‌سه‌ڵات له ناوخۆ هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه دیتووه، ئاستی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ حیجاب و سه‌ركوتی ژنان هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه دیتووه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش له ژێر ناوی سیاسه‌تی دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ بێ حیجابی هاتۆته ئاراوه، درێژه و دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان واتاكانی 30 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامییه. ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی وانیشان ده‌ده‌ن كه كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و به كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م سیاسه‌ته، روانگه و لایه‌نی كولتوری هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ده‌ركه‌وته‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له نیشان ده‌ده‌ن:
ئه‌گه‌رچی خودی ئه‌م بیانووه‌ش، واته روانگه‌ی كولتوری، واتایه‌كی بێ بنه‌ما و دیكتاتۆر ئاسایه. ته‌نانه‌ت وه‌ستانه‌وه له‌سه‌ر واتای كولتوریش خۆی له خۆیدا پڕ له ناكۆكی و پارادۆكسه و هه‌روه‌ها بكه‌رانی پرۆِژه‌كه‌ش بكه‌رانێكی به‌دوور له‌م پره‌نسیپانه‌ن. له پڕوپاگاندای پڕ له چه‌واشه‌كاری و فریوكاری ده‌زگاكانی رۆحانییه‌ت و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی، ئیمانداری و به‌رگرتن به گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی و هه‌روه‌ها بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك ستراتێژی ئه‌م گه‌ڵاڵانه دیاریكراوه، كه‌چی به به‌ڵگه به ئاسانی ئاشكرا ده‌كرێ كه بكه‌رانی ئه‌م پرۆژانه خۆیان فاسدترین و گه‌نده‌ڵترین تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێرانن.
مێژووی سێ ده‌یه زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و كه‌هریزه‌ك له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی و سه‌دان نموونه‌یتر، ده‌توانێ ناوه‌رۆكی رژیمی ئیسلامی له‌م بیانووه بێبنه‌مایه‌ش خاڵی بكاته‌وه.
به كورتی، شه‌پۆلی سه‌رله‌نوێی هێرشكردن بۆ سه‌ر ژنان و سه‌ركوتی ئه‌وان، به بارودۆخی هه‌نووكه‌یی سیاسیی ئێرانه‌وه گرێدراوه و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش وه‌ك زۆر سیاسه‌تی دیكه، له ئاراسته‌ی قه‌یرانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامییه.
له لایه‌كیتره‌وه هه‌ڵبژاردنی چه‌شنی پۆشین، مافێكی ئازادانه‌ی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا به ژن‌و پیاوه و پێشێلكردنی ئه‌م مافه، پێشێلكردنی مافی مرۆڤه. له مرۆڤایه‌تی هاوچه‌رخ، حیجاب و زۆر بابه‌تی دیكه كه ئه‌مرۆ بۆته ده‌غده‌غه‌ی سیستمی سیاسیی ئێران، ژیانی تایبه‌تی و سه‌ره‌تایترین مافی تاكه‌كانه و، هیچ هێز و لایه‌نێك له ژێر ناوی هه‌ر بیانوویه‌كی فكری و ئایدۆلۆژی مافی ده‌ستوه‌ردان له‌م مافانه‌ی نییه.