وتووێژی ئاسۆی رۆژهه‌لاَت له‌گه‌ڵ سه‌لاحودین موهته‌دی سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی كورد سه‌باره‌ت به مانگرتنی گشتی 23ی گوڵان له كوردستان
ئاماده‌كار: سوله‌یمان ئه‌بووبه‌كری
پرسیار: كاك سه‌لاح زۆر كه‌س پێیان وایه، مانگرتنی 23ی گولاَنی ئه‌مساڵ، خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه له‌خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران، پێتان وایه ئه‌و قسه‌یه چه‌نده راسته‌و به چ هۆكارگه‌لێك ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی بۆ ده‌كرێت؟
سه‌لاحودین موهته‌دی: بێ گومان خالێكی گرینگه‌و هێز‌و گڕ‌و توانایه‌كی زیاتر ده‌دا به‌م بزووتنه رزگاریخوازانه‌یه، به‌لاَم نابێ له‌بیرمان بچێت خۆ ئه‌مه یه‌كه‌مین كاری ده‌سته جه‌معی‌و به كۆمه‌ڵ نییه كه گه‌لی كورد به كۆمه‌ڵ ده‌یكات له كوردستانی ئێران.
من باسی شه‌ڕه‌كان‌و شه‌ڕی پێشمه‌رگایه‌تی ناكه‌م كه ئه‌و به‌جێگای خۆی شانازی خۆی هه‌یه، به‌لاَم من باسی چالاكی هێمنانه ده‌كه‌م. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكرانی شۆڕش له 1979 (1357) خۆپێشاندنی زۆر گه‌وره له كوردستان كراوه، خۆپێشاندانی هێمنانه به‌پێچه‌وانه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌لاكان خه‌ڵكیان هانده‌دا كه دووكان‌و بانك‌و مه‌شروبفرۆشی بسووتێنن، له‌كوردستان نه هیچ شوێنێكیان رووخاند، نه هیچ شوێنێكیان سووتاند، نه هیچ شوێنێكیان وێران كرد‌و خۆپێشاندانی زۆر گه‌وره‌ش كرا.
ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كه‌مین جاربوو كه رۆژهه‌لاَتی كوردستان له خۆپێشاندانی گه‌وره‌دا، قه‌تعنامه خوێندرایه‌وه، قه‌تعنامه‌یه‌ك كه نوێنه‌ر‌و زمان حاڵی ته‌واوی خۆپێشانده‌ران‌و ئاماده‌بوان بێت.
من ئێستاش له‌بیرمه ماوه‌یه‌ك دواتر كه «غه‌نی بلوریان» له‌زیندان ئازادكرا‌و من له شاری مه‌هاباد سه‌ردانم كرد، قسه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ كردم كه ئێمه له‌زیندان بووین‌و خه‌ڵكێكی زۆری سیاسیی‌و تێكۆشه‌ری كورد له‌و زیندانه‌دا بوون‌و زۆر به وردیش چاودێری خۆپێشاندانه‌كانمان ده‌كرد‌و هه‌ڵماده‌سه‌نگاندو لێكمانده‌دایه‌وه، به‌هه‌موومان به‌و ئاكامه گه‌یشتن كه له كوردستان رێك‌وپێكترین خۆپێشاندان كراوه‌و بۆمان ده‌ركه‌وت كه بۆ یه‌كه‌مینجار له‌شاری بۆكان، قه‌تعنامه‌یه‌ك خوێندرابوو كه زمانی حاڵی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه بوو و دواوای سه‌قامگیركردنی دێمۆكراسی، پارله‌مان، هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و دێمۆكراتیك، نه‌مانی سانسۆڕ، ئازادی حیزبه‌كان و ئازادی خۆپێشاندانی ده‌كرد.
به‌و ئاكامه گه‌یشتن كه شارستیانانه‌ترین خۆپێشاندان ئه‌وه‌یه كه له‌كوردستان كراوه، كه دواتر لێژنه‌یه‌كی كوردی به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا «شێخ عیزه‌دین» سه‌ردانی تارانیان كرد، له‌هه‌موو كوردستاندا له باكور تا باشوریه‌وه، خۆپێشاندانی زۆر گه‌وره كرا بۆ پشتیوانی له‌و لێژنه‌یه‌و بۆ داواكردن له‌حكومه‌تی ناوه‌ندیش كه ده‌بێت له‌گه‌ڵیان دانیشن‌و گفتگۆیان له‌گه‌ڵ بكات‌و گوێ له‌داخوازییه‌كانیان بگرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆپێشاندانانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه روویان نه‌گرتبا، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی له‌تاران به‌ته‌ما نه‌بوو له‌گه‌ڵیان دا‌نیشێت. ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌و خۆپێشاندانانه زۆر خۆپێشاندانێكی هێمنانه، ئارام، خاوه‌نی ئه‌زموون‌و ناوه‌رۆكێكی دێمۆكراتیك‌و شارستانیانه‌بوو.
جا هه‌ر ئاوا به‌ره‌و پێشه‌وه بێین تا ئه‌م سالاَنه‌ی دوایی، له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه تێكۆشه‌رێكی كورد به نێوی «شوانه‌ی سه‌ید قادری» له‌مه‌هاباد، گرتیان‌و ئه‌شكه‌نجه‌یانكرد‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه ته‌رمه‌كه‌یان فڕێدایه ده‌ره‌وه، له‌پێشدا شاری مه‌هاباد‌و پاشان تێكڕای شاره‌كانی كوردستان بۆ دژایه‌تی ئه‌م جینایه‌ته، خۆپێشاندان‌ومانگرتنێكی بێ وێنه‌یان وه‌ڕێ خست.
كه‌وابوو گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران رابردوویه‌كی نیسبه‌ته‌ن دوور‌و درێژی له‌چالاكی مه‌ده‌نی، خۆپێشاندان‌و مانگرتن هه‌یه. كێ له‌بیری ده‌چێته‌وه كه كاتێك له‌سه‌ره‌تای شۆڕشدا له‌نیوان نوێنه‌رانی كورد‌و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی رێكه‌وتن نه‌كراو و ئاكامه‌كه‌ی به بۆنبه‌ست گه‌یشت، خه‌ڵكی مه‌ریوان به رێبه‌رایه‌تی كاك «فۆئاد» بڕیاریاندا‌و گه‌وره‌و بچوكی شاری مه‌ریوان كۆچیان كرد‌و شارێكیان چۆڵ كرد.
له‌وه مه‌ده‌نی¬تر، شارستانیانه‌تر، دێمۆكراتیانه‌تر‌و به‌كۆمه‌ڵ تائێستا نه‌مبیستووه له‌ئێراندا كاری وه‌ها كرابێ. كێ له‌بیری ده‌چێت بۆ پشتیوانی كردن له‌خه‌ڵكی مه‌ریوان، به‌هه‌زاران كه‌س له‌ژن‌و پیاوی خه‌ڵكی شاری سنه، به پێیان له سنه‌وه به‌ره‌و مه‌ریوان وه‌ڕێ كه‌وتن‌و قۆڵێكی دیكه‌ش له‌مه‌هاباد‌و بۆكان‌و له‌رێگای سه‌قزه‌وه پێ داهاتن‌و ئه‌وانیش گه‌یشتنه مه‌ریوان‌و یه‌كتریان گرته‌وه.
ئه‌و حه‌شیمه‌ته، ده‌یان‌و سه‌دان كیلۆمه‌تر به پێیان رۆیشتن‌و ئه‌م كاره چه‌ندین رۆژی كێشا، هه‌موو ئه‌وانه یادگاری كاری به كۆمه‌ڵ‌و یادگاری خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و ئاشتیخوازانه‌و دێمۆكراتیك بوون، به‌لاَم گومانی تێدا نییه كه به‌دوای چه‌ند ساڵ بێ ده‌نگی، ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش ئه‌و مانگرتنه، مانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو و گڕ‌و تین‌و توانێكی نوێی دایه بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌لاَت.
دوای چه‌ند ساڵ بێ ده‌نگی، ئه‌مه بووژانه‌وه‌یه‌ك‌و زیندووبوونه‌وه‌یه‌كه، به‌تایبه‌تش كه ماوه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕیبوو له راپه‌رینه‌كانی تاران‌و خۆپێشاندانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، له‌هه‌مووشاره‌كانی ئێران كه‌م‌و زیاد كه دیاره له‌تاران له هه‌مووان زیاتر، به‌لاَم ئه‌وانی دیكه‌ش له‌قه‌رده‌ر خۆیان په‌ره‌یان سه‌ندبوو، به‌لاَم كوردستان به‌شداری نه‌كردبوو، به‌م مانگرتنه كوردستان هاته ریزی پێشه‌وه‌ی چالاكی سیاسی له ئێران‌دا.
بۆیه به‌م مانایه وه‌رچه‌رخانه‌و به‌م مانایه خاڵێكی گرینگی ده‌ستپێك‌و سه‌ره‌تایه بۆ قۆناغێكی نوێی چالاكی، به‌لاَم له بیرمان نه‌چێت كه بێ پێشینه نییه‌و ئێمه له‌و جۆره خه‌بات و تێكۆشانه سیاسیانه زۆرمان كردووه‌و ئه‌وه‌ش دواهه‌مینیان نابێت.
پرسیار: به‌ڕای ئێوه ئه‌م مانگرتنه چلۆن ده‌توانێت په‌یوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی سه‌رانسه‌ری پته‌و و هاوته‌ریبیان بكات؟
سه‌لاحودین موهته‌دی: ئه‌وه‌یكه له‌پرسیاری پێشوودا به‌شێوه‌كه‌ی كورت ئاماژه‌یه‌كم پێكرد، لێره‌دا ده‌مهه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه بۆچی له‌ماوه‌ی 1ساڵی رابردوودا «كورد» نه‌هاته ناو خۆپێشاندان‌و موزاهه‌ره‌وه؟ به‌لاَم ئه‌مجاره وا به‌كۆمه‌ڵ، وا به تێكڕایی ده‌ستیان دایه ئه‌م مانگرتنه؟ هۆیه‌كانی زۆرن، یه‌كێك له هۆیه‌كانی توندوتیژی‌و سه‌رسه‌ختی‌و بێ ره‌حمی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد.
له هه‌موو شوێنێك ده‌وڵه‌تی ئێران تا راده‌یه‌ك شه‌رم ده‌كات له بیروڕای گشتی، تاراده‌یه‌ك ده‌ست ده‌پارێزێت، تا راده‌یه‌ك ده‌ترسێ له ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌دنیای ده‌ره‌وه، رادیۆ‌و ته‌له‌ڤیزیۆن‌و هه‌واڵنێر هه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه له‌كوردستاندا به‌پێچه‌وانه‌ن، ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌میشه له‌بیانوو ده‌گه‌ڕێ بۆ سه‌ركه‌وت، بۆ كوشتار‌و ترساندن‌و تۆقاندن، له‌سێداره‌دانی ئه‌و 5 كه‌سه‌ش ده‌ری خست كه ئه‌م قسه‌یه راسته.
ئه‌مه یه‌كێك له هۆكاره‌كانییه‌تی كه له كوردستان ئێحتیاتیان زیاتر كرد، به‌لاَم هۆكارێكی دیكه هه‌یه كه به‌لای منه‌وه هۆكارێكی مه‌نتیقیه‌و خه‌ڵكی ئێران‌و سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌بێ ئه‌م پرسیاره له‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزكه له‌ماوه‌ی ئه‌و 1ساڵه‌دا وه‌گه‌ڕ كه‌وتبوو، شتێكی وای بۆ گه‌لی كورد نه‌كرد‌و نه‌كوت.
راسته ئێمه له‌ماڵی خۆمان هه‌ركه‌سێك له‌جێگای خۆیدا پێی خۆش بوو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه سه‌ركه‌وێت چونكه هه‌م بزووتنه‌وه‌كه ره‌نگ‌و ره‌واڵه‌تێكی جه‌ماوه‌ری هه‌بوو و هه‌م له‌دژی حكومه‌تێكی زۆره‌ملیی‌و داگیركه‌ر بوو، له هه‌ر دوولاوه قازانج بوو، به‌لاَم تایبه‌ت به گه‌لی كورد، تایبه‌ت به مافی كوردستان، تایبه‌ت به خه‌باتی 30 ساڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته، بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز شتێكی وای نه‌كووت.
نه‌هاتنه مه‌یدانی گه‌لی كورد له‌ماوه‌ی ئه‌و 1ساڵه‌دا، ولاَمێك بوو بۆ ئه‌م بێده‌نگییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز یان بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی تاران، به‌لاَم من پێم وایه دوای ئه‌و مانگرتنه‌ی كوردستان، بۆ هه‌ردوولا كاتی ئه‌وه هاتووه به‌خۆیاندا بچنه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزیش ده‌بێت زیاتر روو بكاته گه‌لی كورد‌و داخوازییه‌كانی به ره‌وا بناسێت‌و بزووتنه‌وه‌ی كوردستانیش ده‌بێت زیاتر په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری ئێران پته‌و بكات، به‌كرده‌وه ئێستاكه ئه‌وه خه‌ریكه روو ده‌دات. له‌نێو حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا پشتیوانی كردن له‌بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ئه‌وه ماوه‌یه‌كه بازاڕی گه‌رمه.
ره‌نگه هه‌موو به‌یه‌ك ده‌ره‌جه پشتیوانی نه‌كه‌ن، ره‌نگه هه‌موو به‌یه‌ك ده‌ره‌جه نه‌یه‌نه پێشه‌وه له‌و مه‌یدانه‌دا، به‌لاَم به‌شێكیان وه‌ك كۆمه‌ڵه‌و سكرتێره‌كه‌ی كه كاك «عه‌بدوڵلاَی موهته‌دی» بێت، هیچ گومان‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌كیان نه‌هێشتۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه كه ده‌یان هه‌وێت پاڵپشتی ئه‌م بزووتنه‌وه سه‌رانسه‌رییه‌ی ئێران بن.
له به‌رامبه‌ردا به‌دوای له‌سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌ش، رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز «میر حسێن موسه‌وی»و «كه‌روبی» راگه‌یاندن‌و به‌یاننامه‌یان داوه كه بۆ یه‌كه‌مینجار، لایه‌نێك له‌ناو ده‌سه‌لاَتی كۆماری ئیسلامی‌دا، له‌سێداره‌دانی تێكۆشه‌رانی ئێمه مه‌حكوم ده‌كات‌و به‌كارێكی ناشیاوی ده‌زانێت.
«موسه‌وی» ده‌ڵێت: «دادگاكه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه‌نده ناعادلاَنه بووه، كه دادگاكه‌ی هاوڕێكانی ئێمه كه له بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا به‌شداریان كرد». خۆ ره‌نگه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و قسه ببیستێت بڵێ: جا ئه‌وه چییه، له‌به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی 5 ئینسانی تێكۆشه‌ری به‌شه‌ره‌فدا هه‌ر ئه‌وه‌نده له‌ئاستی خۆیاندا مه‌حكومی بكه‌ن‌و بڵێن بۆ ئێوه ئه‌و كاره به شتێكی زۆر ده‌زانن؟
وڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه: به‌ڵێ! بۆ باڵێك له باڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌و زۆره. تۆ رووی قسه‌ت له كێیه؟ ئه‌گه‌ر رووی قسه‌ت له‌بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ، دێمۆكراتێك‌و میللی ئێرانه، به‌ڵێ ئه‌وه‌نده قسه‌یه كه‌مه‌و ئه‌وان له‌رابردوودا‌و هه‌میشه پشتیوانیان كردووه له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه له كوردستانی ئێران، به‌لاَم ئێمه رووی قسه‌مان له‌وانه نییه، ئێمه رووی قسه‌مان له‌وانه‌یه كه بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ سه‌رۆك كۆمار بوون له ئێران‌دا، رووی قسه‌مان له ئه‌وانه‌شه كه بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ سه‌رۆك وه‌زیران بوون له حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا، رووی قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یه كه بۆماوه‌ی4 ساڵ سه‌رۆكی پارله‌مان بوون، ئه‌وانه به‌شێكن له‌و حاكمییه‌ته‌و له‌ناو ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌دا گه‌وره‌بوون. له فه‌رهه‌نگێكدا گه‌وره‌بوون كه كوشتن‌و بڕین‌و ده‌ركردن‌و بۆمبارانكردن‌و ئاواره كردنی گه‌لی كورد زۆر ساده‌و ئاساییی بووه، زۆر ئاساییی بووه له‌به‌ر چاوی ئه‌وان‌و به‌شێك بووه له‌سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان.
ئێستاكه ئه‌وان له‌م سیاسه‌ته لایان داوه، ئێستا ئه‌وانه به‌هۆی كێشه‌گه‌لێك كه خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت په‌یدایان كردووه، بوون به ئۆپۆزیسیۆن‌و ئه‌وانن كه له‌سێداره‌دانی لاوه‌كانی ئێمه مه‌حكوم ده‌كه‌ن، له‌و روانگه‌وه گرینگه‌و بۆیه نابێ قیاسی بكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی كه ده‌ره‌وه، ئازادیخوازانی ئێرانی، ئۆپۆزسیۆنی چه‌پی ئێرانی، ئۆپۆزسیۆنی دێمۆكرات‌و میللی ئێران ده‌یكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وانی قیاس مه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی قیاس بكه كه ئێستاش له ده‌سه‌لاَتی كۆماری ئیسلامی‌دا ماون‌و بزانن چه‌ند مه‌ودایان كه‌وتۆته به‌ینیان‌و چه‌ند كه‌له‌به‌رێكی گه‌وره كه‌وتۆته نێوان ئه‌و باڵه‌ی كه له‌ده‌سه‌لاَت دایه‌و ئه‌و باڵه‌ی كه له‌ده‌سه‌لاَت هاتۆته ده‌ره‌وه.
بۆیه هه‌م گه‌لی كورد‌و هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی سیاسیی رۆژهه‌لاَتی كوردستان مه‌یلیان به‌ره‌و ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ی تاران له‌زیاد بوون دایه‌و هه‌م ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریی‌و رێبه‌ره‌كانی‌و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز به گشتی، رووی قسه‌یان ئێستا له گه‌لی كورده.
زۆر كه‌س ده‌بینم له ماڵپه‌روِ رۆژنامه‌كانیاندا ده‌ڵێن «با له كورد فێر بین»، من ئاماژه به «داریوش هۆمایون» ده‌كه‌م، بۆچی ئاماژه به‌و كه‌سه ده‌كه‌م، چونكه ئه‌و یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه 30 ساڵه له‌دژی هه‌موو جۆره حه‌ره‌كه‌تێكی به قه‌ولی خۆیان «قه‌ومه‌كان»، بابه‌ت ده‌نووسێت، كار‌و چالاكی ده‌كات‌و ئه‌مانه به جودایی خواز‌و تێكده‌ری ئێران ده‌زانێت. ئه‌م كه‌سه‌ی كه ئێستاكه بابه‌ت ده‌نووسێت‌و ده‌ڵێت «ئێمه هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ی كوردین، با له كورده‌كانه‌وه فێر بین».
ئه‌مه رێگایه‌كی دوور‌و درێژه كه سیاسیه‌كانی ئێران پێواویانه، له‌كوێ را گه‌یشتوونه كوێ؟ به قه‌ولی حافز ده‌ڵێت: «رهرو منزل عشقیم‌و ز سر حد عدم، تا به اقلیم وجود این همه راه امده ایم». جا هه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر «داریوش هۆمایون»
راسته، له‌سه‌ر «موسه‌وی‌و كه‌روبی»یش راسته. بۆ ئه‌وان گرینگه، ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌و من چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م‌و پێشم وایه كه ئه‌و چاوه‌ڕوانییه ئاساییه كه ئه‌وان به‌ره‌و هه‌نگاوی دووههمو سێهه‌میش بێن‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێمه‌ش به‌ره‌و هه‌نگاوی دووههمو سێهه‌م ده‌چین.
ئه‌مه له‌و رووه وه‌رچه‌رخانه‌و به‌ڕای من، وه‌رچه‌رخانێكی مێژووییه كه یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی خه‌باتگێڕانه‌ی نێوان شۆڕشی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كورد‌و شۆڕشی جه‌ماوه‌ری ئێران دروست ده‌كات، ئه‌وه زۆر گرینگه‌و ئه‌گه‌ر بتوانین له‌سه‌ری بڕۆین‌و ئه‌گه‌ر شۆڕشی جه‌ماوه‌ری ئێران، نه‌نیشێته‌وه، خامۆش نه‌بێ، وه‌كو چرایه‌ك نه‌كوژێته‌وه، بێ گومان هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته زامنێكی گرینگ بۆ سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كوردیش.
پرسیار: گرینگ‌ترین وانه و ده‌رسه‌كانی ئه‌م مانگرتنه چی بووه؟
سه‌لاحه‌دین موهته‌دی: به‌لای منه‌وه گرینگ‌ترین په‌یامی ئه‌و مانگرتنه له قۆناغی یه‌كه‌مدا باس له‌وه‌ده‌كات كه «كورد زیندووه». ئه‌م مانگرتنه ده‌ری خست كه سه‌ره‌ڕای بێ ده‌نگێیه‌كی چه‌ند ساڵه، سه‌ره‌ڕای سه‌ركوت‌و پێكهێنانی كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی ترس‌و تۆقاندن‌و له‌سێداره‌دانه‌كان، به‌لاَم كورد زیندووه‌و له‌كاتی خۆیدا كورد ئازایانه‌و جوامێرانه دێته مه‌یدان‌و ناش ترسێ.
ئه‌مه وانه‌یه‌كی گرینگه‌و دۆست‌و دوژمن وه‌كوو یه‌ك ده‌بێ بیزانن‌و حیسابی بۆ بكه‌ن. ده‌رسی دووهه‌می به‌لای منه‌وه ئه‌و په‌یامه بووكه ئه‌گه‌ر حیزبه‌كانی كوردستان، یه‌كده‌نگ‌و یه‌ك قسه داوای شتێك بكه‌ن، خه‌ڵكی كورد و‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌و به‌ده‌نگیانه‌وه دێن. له‌به‌ر ئه‌وه پێداویستی یه‌كگرتنه‌وه، پێداویستی به‌یه‌كه‌وه بوون، پێداویستی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌هه‌موو كاتێك زیاتر له‌و مانگرتنه‌دا ده‌ركه‌وت.
كه ئێمه باسی كار‌و به‌ره‌و خه‌باتی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین، مانای ئه‌وه نییه كه حیزبه‌كان هه‌موویان خۆیان بتوێنه‌وه‌و بچنه ناو یه‌ك حیزب‌و چه‌ند حیزبی جۆراوجۆر نه‌مێنێت، ئه‌وه شتێكی ناواقێع بینانه‌و ناسیاسییه.
به‌لاَم رێگایه‌ك هه‌یه. رێگایه‌ك كه هه‌ر حیزب با بۆخۆی سه‌ربه‌خۆ، چالاكی سه‌ربه‌خۆی خۆشی ده‌پارێزێت، بیروباوه‌ڕی خۆی‌و ته‌نزیمات‌و ته‌شكیلاتی خۆشی ده‌پارێزێت، به‌لاَم له‌خاڵه‌گرینكه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ایه‌تیدا، ده‌توانن یه‌ك بگرنه‌وه، ده‌توانن داخوازیه‌كانیان بكه‌ن به یه‌ك.
ئه‌م دواخوازیانه‌ی كه ئاوا ده‌بێت به یه‌ك، به‌هێزتر له‌داخوازییه‌كی دانه‌دانه‌ی هه‌ركام له‌و حیزبانه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یه‌كیشیان دانێن، ئه‌وه یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی مكانیكییه، له‌حاڵێكدا یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه بۆ خه‌باتێكی هاوبه‌ش، یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی عه‌مه‌لی، مه‌عنه‌وییه.
سنووری حیزبایه‌تی نامێنه لێره‌دا، كێشه‌و دووبه‌ره‌كایه‌تی‌و پێشكه‌وتن‌و دواكه‌وتن نامێنێت لێره‌دا. یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی دێته گۆڕێ، ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندی میللی، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورده‌و له‌وكاته‌دایه كه گه‌لی كورد به‌ره‌وپیری ئه‌و بانگه‌وازه‌وه دێت، بۆیه من پێم وایه، په‌یامی دووههمو گرینگی ئه‌م مانگرتنه ئه‌وه‌بوو كه نیشانی دا، چه‌ند پێویسته هێزه‌كانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان یه‌ك هه‌ڵوێست بن‌و ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێست بوون چه‌ند كاریگه‌ره له‌سه‌ر گه‌لی كورد‌و چه‌ند ولاَمێكی قوریش ده‌داته‌وه به ناوچاوانی حكومه‌تی داگیركه‌ردا.
هیوادارم ئێمه‌و حیزبه‌كان هه‌ر دوو په‌یامه‌كه‌ی ئه‌م مانگرتنه به‌جیدی وه‌رگرین‌و ئه‌م مانگرتنه هه‌ر رووداوێكی كاتی‌و خێرا نه‌بێ‌و بڕوات، به‌ڵكو رووداوێك بێ كه كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر دانانی ستراتێژمان، دانانی ستراتێژێیه‌كی هاوبه‌ش بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن هه‌موو حیزبه‌كانه‌وه، هه‌ركامیش به سه‌ربه‌خۆیی ته‌شكیلاتی خۆیانه‌وه.