سه‌ره‌تا
رێكه‌وتی 27ی گوڵان له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی 15 وڵات له‌تاران، رێكه‌وتنێك له‌لایه‌ن وڵاتانی برێزیل‌و توركیه‌و كۆماری ئیسلامی واژۆ كرا. به پێی ئه‌م رێكه‌وتنه سێ قۆڵییه، كۆماری ئیسلامی 1200 كیلۆ له یۆرانیۆمی كه‌م پیتێندراوی 5/3% خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ وڵاتی توركیه‌و پاش ساڵێك له‌به‌رابه‌ر ئه‌وه‌دا 120كیلۆ یۆرانیۆمی 20% پیتێندراو بۆ رێئاكتۆری توێژینه‌وه‌ی تاران وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی تا ئێستاكه له راگه‌یاندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و به‌تایبه‌تی شه‌خسی ئه‌حمه‌دی نژاد بینراوه، ئه‌نجامی ئه‌م رێكه‌وتنه به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره وه‌سف ده‌كه‌ن‌و خۆیان به‌سه‌ركه‌وتوویه‌كی گه‌وره‌ی ململانێیه‌كی دیپلۆماسی وه‌سف ده‌كه‌ن. تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نی دیكه كه مه‌به‌ست رۆژئاوا‌و ئامریكایه، ئه‌م رێكه‌وتنه پێشوازییه‌كی وای لێنه‌كرا، به‌جۆرێك كه هیلاری كلینتۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌م رێكه‌وتنه هیچ كار ناكاته درێژی دانوستانه‌كان بۆ سه‌پاندنی سزای دیكه له‌دژی كۆماری ئیسلامی. ته‌نانه‌ت رۆژێك پاش ئه‌م رێكه‌وتنه سێ قۆڵییه شاهیدی ئه‌وه بووین كه ئا‌مریكا پێشنووسی ده‌وری تازه‌ی سزاكان له‌دژی كۆماری ئیسلامی له‌ناو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كرده‌وه. هه‌ڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوایی‌و ئه‌مریكا بووه هۆی نیگه‌رانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به‌جۆرێك كه عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئامریكا‌و رۆژئاوا پێشوازی له‌م رێكه‌وتنه نه‌كه‌ن، كۆماری ئیسلامی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه رووسیه‌و چین وه‌ك دوو شه‌ریكی بازرگانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له ده‌وری تازه‌ی سزاكان له‌دژی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕیوه.
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به پێی پێویست بڕۆینه ناو هۆكاره‌كانی هه‌نگاونانی كۆماری ئیسلامی بۆ واژۆكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا.
1-یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی هه‌ستانی كۆماری ئیسلامی به ئیمزا كردنی رێككه‌وتنی سێ قۆڵی به‌مه‌به‌ستی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆمی كه‌م پیتێندراوی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاوكاته له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی گوشاره‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی بڕیارنامه‌ی چواره‌م به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌دژی ئێران. له‌مانگی ئۆكتۆبری ساڵی پار له‌سه‌ر داوای ئه‌لبه‌راده‌عی سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم داوا له‌كۆماری ئیسلامی كرا كه 1200 كیلۆ له‌یۆرانیۆمی خۆی بگوازێته‌وه بۆ وڵاتی رووسیه‌و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته میله‌ی سوته‌مه‌نیه‌كان بنێردرێته فه‌ڕانسه‌و له‌وێشه‌وه كۆماری ئیسلامی یۆرانیۆمی به‌راده‌ی 20 له‌سه‌د پیتێندراو وه‌ربگرێته‌وه. كۆماری ئیسلامی ره‌زامه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشنیاره نیشاندا‌و هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا ده‌ستبه‌جێ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌ڤدی دانوستانكار، كۆماری ئیسلامی سه‌رپێچی له‌م به‌لێنانه كرد‌و ئه‌حمه‌دی نژادی سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی له‌مه‌ودوا هه‌ڵده‌ستێت به پیتاندنی یۆرانیۆم به راده‌ی 20 له‌سه‌د. ئه‌م سه‌رپێچی كردنه‌ی كۆماری ئیسلامی بووه هۆی نیگه‌رانی رۆژئاوا‌و ئامریكا‌و له‌وه به‌دواوه ئێمه شاهیدی دیپلۆماسییه‌كی به‌رینی ئه‌مریكاو رۆژئاوا بووین بۆ راكێشانی سه‌رنجی وڵاتانی چین‌و رووسیا كه به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌ئێران كه‌متر خۆیان به لایه‌نگری وڵاتانی خوازیاری ته‌حریم له‌دژی كۆماری ئیسلامی ده‌زانی. ئه‌مه‌ش روونكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و راستیه‌یه كه گوشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری قه‌یرانی ئابووری كۆماری ئیسلامی، بۆیه رژیم له‌م ساته‌وه‌خته‌دا به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌و هه‌روه‌ها راگرتنی دڵی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی یۆرانیۆمی كه‌م پیتێندراوی ده‌نێرته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێته‌وه كه ناوه‌رۆكی ئه‌م رێككه‌وتنه نه‌یتوانیوه سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لای خۆی رابكێشێت. كۆماری ئیسلامی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر درێژه پێدانی چالاكییه ناوكییه‌كانی‌و به‌تایبه‌تی درێژه پێدان به پرۆسه‌ی یۆرانیۆمی 20 له‌سه‌د. ئه‌مه‌یه جێگه‌ی ناكۆكی‌و خاڵی سه‌ره‌كی نیگه‌رانی رۆژئاوا‌و ئا‌مریكا. هه‌ر له ساڵی 2003ه‌وه پاش رێككه‌وتنی سه‌عدئاباد كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی داوای له‌رژیم كردووه كه پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی رابگرێت‌و له‌به‌رابه‌ردا كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌ندین ئیمتیازی گه‌وره ده‌به‌خشێت به‌كۆماری ئیسلامی. به‌ڵام به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه سێ قۆڵییه‌كه چالاكییه ناوكییه‌كان راناگیرێت.
2-مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌م هه‌ڵوێسته وه‌ك هه‌میشه نانه‌وه‌ی كێشه‌وناكۆكییه له‌نێوان یه‌كییه‌تی ئورووپا‌و ئامریكا‌و به‌تایبه‌تی وڵاتانی 5+1. كۆماری ئیسلامی له‌م ساته‌وه‌خته ناسكه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كات بكرێته‌وه‌و هه‌روه‌ها كه‌له‌به‌رێك بخاته نێوان وڵاتانی به‌رامبه‌ری‌و به‌تایبه‌تی بتوانێت سۆز‌و پشتیوانی چین‌و رووسیا به‌لای خۆیدا رابكێشێت‌و به‌م چه‌شنه سه‌ركه‌وتنێك بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات ده‌چێته پێی واژۆكردنی رێككه‌وتنێكی له‌وجۆره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستاكه دیاره نه‌یتوانییوه جگه له‌پشتیوانی توركیا‌و برێزیل‌و لوبنان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانییه‌كی دیكه به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌مه‌ش به‌مانای شكستی ته‌واوی كۆماری ئیسلامییه به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاكانی به‌رپرسانی سه‌ره‌وه‌ی رژیم.
3-هۆكارێكی دیكه‌ی ره‌زامه‌ندی نیشاندانی كۆماری ئیسلامی بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بۆ وڵاتێكی دیكه، بێ شك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی. رژیم له‌دۆخێكی ته‌واو هه‌ستیاری ده‌سه‌ڵاتداری خۆیدایه. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه رژیم له‌یه‌ك له‌و به‌رانه‌دا به‌جۆرێك پاشه‌كشه‌یه‌كی هه‌ر چه‌ند رواڵه‌تیانه‌ش بێت بكات‌و به‌م چه‌شنه له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ی تێیكه‌وتووه. ئێستاكه رژیم له‌ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه پڕ له‌ساخته‌كارییه‌كه‌ی 22ی جۆزه‌ردانی ساڵی پار و بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران نزیك ده‌بێته‌وه. كۆماری ئیسلامی بۆ ترس له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ته‌واو هێزو توانای خۆی ته‌یار بكات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌ناوخۆ، رێك له ئێستاكه‌دا ئه‌م سێناریۆیه رێكده‌خات. رژیم‌و كاربه‌ده‌ستانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رنجی بیروڕای گشتی له‌سه‌ر ساڵوه‌گه‌ڕی بزووتنه‌وه‌كه به‌لاڕێدا به‌رن، هه‌ڵده‌ستن بۆ خۆشیرین كردن له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی. ئیزن دان به دایكانی سێ شاخه‌وانی ده‌ستگیركراو له‌ئێران‌و هه‌روه‌ها ئازاد كردنی كلوتید ره‌یسی فه‌ڕانسه‌ویی ده‌چێته ئه‌و چرا سه‌وزانه‌ی رژیم له ئێستاكه‌دا رووه‌و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پیشانی ده‌دات.
چوونه مه‌یدانی شه‌ڕ له دوبه‌ره‌ی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كیدا بۆ كۆماری ئیسلامی ئه‌سته‌م‌و گرانه. رژیم توانای به‌ره‌نگاری له‌م به‌ره به‌رینه‌ی شه‌ڕی ده‌ره‌كی له‌خۆیدا به‌دی ناكات. به‌م بۆنه‌وه خاوكردنه‌وه‌و نه‌رمی نواندن‌و یان باشتره بڵێین خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هره‌كه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ر چه‌ند تاكتیكیش بێت به مه‌سڵحه‌تی خۆی ده‌زانێ. بۆیه سه‌رباری گشت پڕوپاگه‌نده‌كانی رژیم سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتن له‌م كێشمه‌كێشه ئه‌تۆمیه‌دا، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ جیا له‌شكست‌و ملدان به سیاسه‌ته‌كانی وڵاتانی 5+1 نه‌بێت چی دیكه‌ی وه‌ده‌ست نه‌هێناوه. مێژووی كۆماری ئیسلامی پڕه له سیاسه‌تی درۆ‌و ساخته‌و باشتره بڵێین سیاسه‌تی كات كڕینه بۆ خۆئاماده‌كردنه‌وه‌ی دووباره‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی رژیم له‌گه‌ڵ گشت ناڕازیانی ناوخۆیی. خاوبوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كانی ناوخۆی خۆی له‌هه‌موو بوارێكدا. رژیم مه‌به‌ستییه‌تی به ئه‌رخه‌یانییه‌وه ته‌واوی هێزوتوانی خۆی بۆ سه‌ركوت‌و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی پادگانی خۆی بخاته گه‌ڕ. گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی تاكتیكی‌و فریودانی وڵاتانی ده‌ره‌كی به‌درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی سیاسه‌تێكی روون‌و ئاشكرا بووه.
4- ئه‌گه‌ر سه‌رنجی به‌شێكی زۆری لێدوانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی‌و به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌تۆمی ئێران بدرێت، ده‌رده‌كه‌وێ كه كۆماری ئیسلامی به‌ره‌به‌ره سووته‌مه‌نی رێئاكتۆری توێژینه‌وه‌ی تارانی رووه‌و كۆتاییه. ئاشكراشه كه سه‌رباری ئیدیعاكانی كۆماری ئیسلامی، توانای ئاماده كردنی سووته‌مه‌نییان بۆ ئه‌م كاره نییه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆتایی هاتنی سوته‌مه‌نی ریئاكتۆری توێژینه‌وه‌ی تاران مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌و زیانێكی گه‌وره‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی به‌دواوه ده‌بێت. ئێستاكه‌ش سه‌رباری ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی سه‌ره‌وه رژیم بێ ئه‌وه‌ی ناوێك له‌م پرسه ببات‌و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سووته‌مه‌نی پێویستی ئه‌م ناوه‌نده دابین بكات هه‌ڵده‌ستێت به واژۆكردنی رێكه‌وتنێكی له‌و جۆره.
ئه‌نجام
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وانه‌ی باسی هات پێویسته بوترێ كه خواردنی جامی ژه‌هری كۆماری ئیسلامی‌و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ده‌چێته خانه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه وه‌ك به‌رپرسانی باڵای رژیم ده‌ڵێن؟ یان شكستێكی به‌رچاوو پاشه‌كشه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره؟. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌كورتی به‌راوردێك بكرێت له‌نێوان ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه‌ی سه‌عدئابادی ساڵی 2003 ی رژیم له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی بریتانیا‌و فه‌ڕانسه‌و ئاڵمان كه هه‌ر سێكیان ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بوون‌و كۆمه‌ڵێك ئیمتیازی گه‌وره‌و به‌كه‌ڵكیان به كۆماری ئیسلامی پێشنیار ده‌كرد له‌جۆری هاوكاری رۆژئاوا‌و بۆ پێك هێنانی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی مۆدێرن له‌ئێران‌و هه‌روه‌ها بوار ره‌خساندن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بڕواته ناو رێكخراوی ته‌جاره‌تی جیهانی‌و په‌ره‌سه‌ندنی پێوه‌ندی تیجاره‌تی یه‌كییه‌تی ئورووپا له‌گه‌ڵ ئێران. له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وانه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه كۆماری ئیسلامی پاشه‌كشه‌و شكستێكی گه‌وره‌ی بۆ خۆی تۆماركردوه. پرسیار ئه‌وه‌یه كه هۆی ئه‌و هه‌مووه هه‌زینه‌و سه‌پاندنی سێ بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و كه‌وتنه په‌راوێزی رژیم له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌روه‌ها گشت ئه‌و زیان‌و ماڵوێرانیانه‌ی له‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران كه‌وتووه به‌هۆی سیاسه‌تی شكست خواردووی كۆماری ئیسلامییه‌وه، له‌كاتێكدا كه رژیم ملی به پاشه‌كشه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری له‌و جۆره ده‌دات بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ كۆماری ئیسلامی به واژۆكردنی ئه‌م رێككه‌وتنامه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ رێككه‌وتنامه‌كه‌ی سه‌عدئابادی حه‌وت ساڵ له‌وه پێش. كه‌سانی وه‌ك ئه‌حمه‌دی نژاد‌و لایه‌نگرانی رێككه‌وتنامه‌ی سه‌عدئابادیان به خیانه‌ت به قه‌ولی خۆیان به‌به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانی‌و ئێستاكه خۆشیان چوونه‌ته پێی رێككه‌وتنامه‌یه‌ك تا راده‌یه‌ك له‌وه‌ی ئه‌و كات لاوازتر. ئه‌مه‌ش نه‌ك ناچێته خانه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه بگره رێك شكستێكی حاشاهه‌ڵنه‌گری رژیمه له به‌رابه‌ر كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی. وه‌ك ده‌ڵێن رژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه له دوایین ساته‌كاندا جامی ژه‌هری شكست ده‌نۆشێ.
|