ئه‌حمه‌دینه‌ژاد له‌پاش هاتنه سه‌ركاری (یان باشتره بڵێین نرانه سه‌ركاری) هه‌م له ده‌وره‌ی یه‌كه‌مدا‌و هه‌م له‌م ده‌وره‌ی دواییدا له‌م بواره‌دا رۆڵی ته‌واوكه‌ری گێڕاوه‌و ته‌ناته‌ت له‌سایه‌ی ئه‌ودا، ئێستاكه ئیتر نه‌ك مرۆڤه‌كان به‌ڵكوو خه‌ریكه نه‌وت‌و كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی‌و بانكداری‌و بورس‌و هتد، خه‌ریكه چه‌كی پڕ له سه‌رشۆڕی ئه‌م رژیمه ده‌كه‌نه شان‌و به‌م جۆره خه‌ریكن گرینگ‌ترین ره‌هه‌نده‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌خه‌نه به‌ر شاڵاوای ته‌ریككه‌وتن‌و ئابڵۆقه‌ی ئابووری‌و وا بڕوات سه‌ربازیش.
جێی هیچ مشت‌ومڕێك نیه كه له ئه‌گه‌ری مه‌ده‌نی كردنه‌وه‌و تایبه‌تی كردن و نه‌ك میلیتاریزه‌كردنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده ئابوورییه‌كان، پڕبه‌دڵی نیۆلیبراڵیزم، لێشاوێك له سه‌رمایه‌گوزای‌و نه‌ختینه‌ی په‌نگ خواردوو له رۆژئاوا به‌ره‌و ئێران ده‌كاته‌وه.
له‌ماوه‌ی دوو ده‌وره‌ی پێشووی سه‌رۆك كۆماری‌دا، ره‌وتی میلیتاریزه كردنه‌وه‌ی ئابووری، په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌جۆرێك كه ته‌نانه‌ت كاربه‌ده‌ستانی رژیم وه‌ك حه‌سن رۆحانی(به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتێژی، كۆمه‌ڵی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژیم) و مۆحسین ره‌زایی (سكرتێری كۆمه‌ڵی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژیم) ومحمه‌د ره‌زا باهونه‌ر‌و پێشووتریش ره‌فسه‌نجانی(به حوكمی گه‌وره سه‌رمایه‌دار بوونی) نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌م بواره‌دا كردی، بریتی بوو له رێگه‌خۆش كردنێكی ملهۆڕانه. له‌وانه: لابردنی رێكخراوی به‌رنامه‌و بودجه، پشت گوێ خستنی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران‌و پێشێل كردنی(وه‌ك ماده‌ی 44ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران‌و...)، ئیمتیازی وامگه‌لی قه‌به به سپا‌و داروده‌سته‌كه‌یان، پشتیوانی كردن له‌كاتی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان‌و داواكردن له‌بانكی ناوه‌ندی بۆ مۆڵه‌تی دووباره‌و چه‌ندباره پێدان به سپا‌و ئابووری نیوه‌سه‌ربازی‌و له‌سه‌ر كارده‌ركردنی پسپۆڕانی دژ به سیاسه‌ته‌كانی خۆی(له‌وانه ته‌هماسب مه‌زاهیری)و...
سپای پاسداران‌و لق‌و بنكه جۆراوجۆره‌كانی، له‌ماوه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌حمه‌دینژاد دا، له شیركه‌تی مۆخابراتی ئێرانه‌وه بگره، تاكوو ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت‌و گازی ئێران‌و پێترۆشیمی‌وسایپا‌و بورس‌و بازرگانی‌و..، هه‌مووی خستۆته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
به گوته‌ی رۆژنامه‌ی «تهران امروز» بۆنیادی ته‌عاوه‌نی سپا ئێستاكه45% پشكی گرووپی به‌همه‌ن،40%ی سایپاو 20% پشكی پێترۆشیمی كرماشانی له‌ده‌ستدایه. هه‌روه‌ها له بورسدا زۆر چالاكه‌و له‌هه‌ندێك كۆمپانی بورسدا وه‌ك كۆمپانی بورسی «باما» پشكی هه‌یه.
هه‌ر ئه‌م رۆژنامه له درێژه‌دا ده‌ڵێت كۆمپانیاگه‌لێك هه‌ن كه هه‌ر ئێستا له‌سه‌دا سه‌دی پشكه‌كانیان له پاوانی سپادایه. له‌وانه ده‌توانین ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناو به‌رین:(كۆمپانیای كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی شادابی خۆراسان)و خزمه‌تگوزارییه هه‌واییه‌كانی پارس‌و پیشه‌سازی خواردنی مائیده.
سپای پاسداران له كاتێكدا ئه‌م ره‌هه‌نده سه‌ره‌كییانه‌ی ژێرخانی ئابووری ده‌خاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه كه له ساڵی 2007ه‌وه ناوی له لیستی رێكخراوه تیروَریستییه‌كانی مه‌جلیسی سێنای ئا‌مریكا تۆمار كراوه.
حه‌سه‌ن رۆحانی، به‌رپرسی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتژیكی «كۆمه‌ڵی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژیم» ده‌ڵێت: «به‌ناوی تایبه‌تكردنه‌وه، به‌شێكی له ده‌وڵه‌ته‌وه گوازرایه‌وه بۆ نیوه‌ده‌وڵه‌تی‌و به‌شه نیوه‌سه‌ربازییه‌كان هاتنه كایه‌وه،
به‌شێوه‌یه‌ك كه تا ئێستا كه‌رتی تایبه‌ت گیرۆده‌ی ده‌وڵه‌ت بووه و ئێستاش گیرۆده‌ی كه‌رتی نیوه‌ده‌ڵه‌تی‌و نیوه‌سه‌ربازییه» مۆحسین ره‌زایی به‌هۆی نیگه‌رانی له‌وه‌یكه سپا ببێته ده‌وڵتێك، به‌ئاماژه به‌وه‌یكه سپای پاسداران دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازییه نه‌ك ئابووری وتویه‌تی: «من دژی ئه‌وه‌م كه هێزه سه‌ربازییه‌كان ببنه جێگری ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌ت ده‌بێ كاری خۆی بكات‌و هێزه سه‌ربازییه‌كانیش ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن.»
ئه‌م ناره‌زایه‌تییه‌ی كه‌سێك كه خۆی یه‌كێك له كۆنه فه‌رمانده‌كانی ته‌مه‌نی رژیمی كۆماری ئیسلامی بووه له‌به‌رابه‌ر گوته‌ی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران‌دا هاتۆته ئاراوه كه وتبووی «دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه جێگای كۆمپانییه‌كانی «تووتال»و «شێل» و «ئێنی»و ستادئیڤیل بگرێـته‌وه». سه‌مه‌د عه‌زیزنژاد، پسپۆڕی «ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مه‌جلیسی ئیسلامی» له‌م دواییانه‌دا له‌گه‌ڵ ئاماژه بۆ 50 میلیارد دۆلاری نه‌گه‌ڕاوه‌ی بانكه‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه 90% وامگرتووه‌كانی بانك، سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بوون‌و باقیه‌كه‌یشی كه‌سانێكن كه نزیكی ده‌وڵه‌تن یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستنیشان‌و پێشنیار كراون»
هه‌روه‌ها مۆحه‌مه‌د نه‌هاوه‌ندییان، به‌رپرسی ژووری بازرگانی ئێران، هه‌فته‌ی پێشوو ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه ئه‌م بڕه قه‌رزه وه‌رگیراوه له سیستمی بانكی ئێران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هاتۆته ئاراوه‌و جیاله نوقسانی بودجه، یه‌كێك له گرفته‌كانی ئێستای ئێران، قه‌رزه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به بانكه‌كانه كه هیچ كه‌س له‌م باره‌وه ده‌نگی لێوه نایه‌ت».
مۆحمه‌دڕه‌زا باهونه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌جلیس وتوویه‌تی: به‌پێی یاسا نابێ زیاتر له 40% پیشه‌سازی‌و به‌رهه‌مهێنان بدرێته به‌شی نیوه‌ده‌وڵه‌تی، به‌ڵام له‌كه‌رتی پیشه‌سازیه‌كانی وه‌ك پۆڵاسازی‌و چیمه‌نتودا، زیاتر له 90%ی پشكه‌كان دراوه به كه‌رته‌كانی نیوه‌ده‌وڵه‌تی یان سه‌ربازی. بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی سپای پاسدران‌و به‌سیج به‌ناوی «موسسه مهر اقتصاد ایرانیان» كانزای «انگوران» كه گه‌وره‌ترین كانزای قورقوشمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، به نرخێكی زۆر هه‌رزانی واته 153 میلیارد تمه‌ن كڕی.
له‌به‌شی بازرگانی، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆی ده‌وڵه‌ت ته‌نیا له ماوه‌ی هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌مدا 220 میلیارد دۆلار شمه‌ك‌و خزمه‌تگوزاری هاورده كراوه. هه‌ر بۆیه حه‌بیبۆڵا عه‌سكه‌ر ئه‌ولادی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ژووری بازرگانی‌و گه‌وره‌هه‌نارده‌كاری وشكه‌جات، دژ به كڕینی پشكی مۆخابرات له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، هه‌ڵوێستی گرتوه‌و وتوویه‌تی:هاورده‌كارانی سه‌ره‌كیش له‌ئێراندا هه‌ر دامه‌زراوه نیوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانن. هه‌روه‌ها ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌توویه‌تی: ئێستاكه ئابووی وڵات تووشی قه‌یران‌و هه‌ڵچوونه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌یرانه درێژه بكێشێت تا 5یان 6 ساڵی‌تر هه‌رنارده‌ی ئێران داده‌به‌زێت بۆ ئاستی ساڵه‌كانی 56و 57.
به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری بازرگانی ئێران مۆحمه‌د نه‌هاوه‌ندییان ئاماژه‌ی داوه به راپۆرتی كۆمیسیۆنی پیشه‌سازی ئێران‌و هۆشداری داوه كه ئێستاكه 50% بنكه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌ره‌و داخران ده‌چن‌و زۆربه‌ی بنكه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به كه‌متر له 30%ی توانای خۆیانه‌وه هه‌ڵده‌سووڕن‌و ئه‌گه‌ر به په‌له‌پڕووزه چاره‌یه‌كی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ره‌گیان له بێكاریدایه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا مه‌حموود ئه‌حمه‌دینژاد، داواكاری 2200 بنكه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ دواخستنی قه‌رزه‌كانی بۆ ماوه‌ی ساڵێك په‌سه‌ند كرد‌و راشیگه‌یاند كه نزیك به 7000 بنكه‌ی دیكه‌ش كه 20میلیارد ریاڵ قه‌رزداری بانكه‌كانن، هه‌مان داواكارییان هه‌یه‌و سه‌ركۆمار پشتگیری كردووه. ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری سه‌ربازی‌و میلیتاریزه بوونه‌وه‌ی بانكه‌كانیشه كه قه‌یرانی به‌دواوه‌یه، وه‌ك خودی كاربه‌ده‌ستان باسیان كردوه.
جیا له‌مانه، له‌به‌شی بازرگانیشدا ساڵانه نزیكه‌ی 24 میلیار دولار له‌لایه‌ن به‌شی ده‌وڵه‌تی‌و به‌تایبه‌ت سپاوه هاورده ده‌كرێت. جێی ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌ت گۆیا له‌به‌ر رێگرتن له هه‌ڵاوسان نرخی دۆلار راده‌گرێت كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌لایه‌ك به‌مانای پێدانی ئیمتیاز به هاورده‌كارانه‌و له‌لایه‌كیتریشه‌وه ئه‌م هاورده كردنه، ده‌بێته هۆی زیاتر هه‌ره‌س هێنانی بنكه پیشه‌سازییه‌كانی ئێران كه هه‌ر ئێستا زیاتر له نیوه‌ی بنكه پیشه‌سازییه‌كان به 30% توانای خۆیانه‌وه كار ده‌كه‌ن.
به‌مجۆره بۆمان ده‌ركه‌وت كه ده‌وڵه‌ت‌و سپای پاسداران زۆربه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی ئابووری وه‌ك پیشه‌سازی(نه‌وت‌و گاز‌و پێترۆشیمی كرماشان) و كشتوكاڵ‌و بازرگانی‌و بانكداری‌و بورس‌و ته‌نانه‌ت مۆخابرات(تێلێ كۆمیۆنیكه‌یشن)
سپای پاسداران به‌م كارانه‌ی نه‌ك ده‌یهه‌وێت ببێته جه‌مسه‌رێكی به‌هێزی ئابووری ئێران به‌ڵكوو له‌م رێگه‌شه‌وه ده‌بێته تاقه سواری گۆڕه‌پانی سیاسیش.
ئه‌مه‌ش بواری زیاتری ده‌داتێ بۆ كۆنترۆڵ كردنی زیاتری ئابووری ئێران‌و سیاسه‌تی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كیش ده‌كاته مه‌یدانی ته‌ڕاتێنی دیكتاتۆری ئاشكرا‌و رووتی خۆی. واته وه‌ك تاقه‌سواری ئابووری له‌سیاسه‌تدا‌و وه‌ك تاقه‌سواری سیاسی له ئابووریدا‌و سه‌ر ئه‌نجام له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێته چه‌نگیزی مه‌غول و ده‌ست له پیرولاو، ژن‌و پیاو، منداڵ‌ومێرمنداڵ ناپارێزێت.
سپا‌و به‌شه سه‌ربازییه‌كان ده‌یانهه‌وێت پاش ئه‌وه‌ی بوونه تاقه جه‌مسه‌ری به‌هێزی ناخۆیی‌و هه‌موو ده‌نگێكی ئێعترازییان كپ كرد‌و گشت جه‌مسه‌ره‌كانی ناخۆیان یه‌كخست، ئه‌وكات له‌ڕووی نێونه‌ته‌وه‌ییشه‌وه ببنه جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كی بۆ دیپلۆماسی.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كرده‌وه‌كانی سپای پاسدارن له مانگه‌كانی ئه‌خیردا بایكۆتی زیاتری ئابووری بۆ ده‌سه‌لاَته‌كه‌یان به‌شوێنه‌وه بووه و لانیكه‌م له‌م بواره‌دا تووشی ئاستێك له شكست هاتوون. به‌لاَم ئێستا هێزه سه‌ربازییه‌كانی سپا به پێكانی ئامانجه ناخۆییه‌كان بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كیش‌و مه‌ترسی شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه‌دا روژله‌رۆژ زیاتر ده‌كه‌ن.