ره‌نگه جیاله تیرۆر، میلیتاریزم‌و میلیتاریزه كردنه‌وه، تاقه وشه‌یه‌كه كه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی له ئینسیكلۆپیدیای زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ناوی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌بیر دێنێته‌وه. هه‌ر وه‌ها یه‌كێك له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی رژیمی ئیسلامی ئێرانه كه له ناوچه‌كه‌و له‌ناوخۆ، بۆ ناسینی پێویست به هیچ ئینسیكلۆپیدیایهك ناكات‌و هه‌موو منداڵ‌و پیرو لاوی كوردهواری به‌باشی دهیزاننو زانستیان له‌سه‌ری فراوانه! به‌واتایه‌كی دیكه تاسه‌ر ئیسقان هه‌ستیان پێكردوهو به‌چاوو گوێی خۆیان بینیویانه‌و بیستویانه.
ئابووری ئێران پاش هاتنه‌سه‌ركاری ئهحمهدینژاد، پڕۆسه‌ی لابردن‌و سڕینه‌وه‌ی تێكنۆكراسی له ئابووری ئێران لهلایهكو رێكخراوه سیاسی‌و ئابوورییه جێگیره‌كانی سه‌ربه‌م به‌ره له‌لایه‌كی دیكه‌یه. ئه‌مه خۆی به‌مانای له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌ماوه‌ی پێش «محه‌ممه‌د خاته‌می»یه‌وه بۆ ئه‌م پرۆسه په‌روه‌رده كرابوون. ئه‌مه له‌باری سیاسییه‌وه به‌مانای ئه‌وه بوو كه پاشه‌كشه به رێفۆرمیسمی ناو حكوومه‌ت كرا‌و جێگه‌یان به پاوانخوازان پڕكرایه‌وه. به‌م جۆره، ئابووری ئێران هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت بهرهوپاوانخوازی گه‌ڕایه‌وه.
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌یكه ئێستاكه ئابووری جیهانی زیاتر له‌جاران به‌جیهانی كراوه، ئه‌م پڕۆسه خۆی ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ی كه ئابووری جیهانی نه‌یتوانیوه ئه‌و هه‌لی گه‌شه‌سه‌ندنه ئابوورییه له‌ناو ئێران‌دا بۆ ریفۆرمیسته‌كان بڕه‌خسێنێت كه ببێته هۆی گه‌شه سه‌ندنی كۆمهڵایهتیوسیاسی و هێزو متمانه ببه‌خشێت به باڵی رێفۆرمیست.
هه‌ربۆیه تێكنۆكراتهكان روویان له هه‌نده‌ران كرد‌و به‌شێكیشی به ناچار له‌بێده‌نگیدا مانه‌وه. ئێستا كه‌سانێك له‌سه‌ر كارن‌و ئابووری ئێرانیان كه‌وتۆته ده‌ست كه له‌ڕووی ئایدۆلۆژی‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌ئاست كۆنه‌په‌رستانی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی رژیمی ئیسلامی ئیستبدادیو دواكه‌وتوون. پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێرانیان به‌ره‌و بارێكی ناله‌بارو بگره به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردوه.
میلیتاریزه بوونه‌وه‌ی ئابووری ئێران وه‌ك له راپۆرته ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كاندا هاتووه، له‌لایه‌ن سپای پاسداران‌و باقی ئۆرگانه دهوڵهتییهكانهوه، وه‌ك بردنی چاره‌نووسی جه‌ماوه‌رێكی زیاتری خه‌ڵكه بۆ بازنه‌ی ئابڵۆقه‌و گه‌مارۆكان كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاوه. له‌كاتێكدا كه ئابڵۆقه‌كان بۆ به‌شه سه‌ربازییه‌كان له‌زیادبووندایه رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێت خه‌ڵكێكی زیاتر بباته ژێر مه‌ترسی تیغی ئه‌م گه‌مه‌یه كه قازانجه‌كه‌ی بۆ سپا‌و رێكخراوه دهوڵهتییهكانهو زیان‌و خهسارهكهشی بۆ كرێكاران‌و خه‌ڵكی هه‌ژار.
رژیم به‌م كاره به‌گومانی خۆی دیهه‌وێت به تیرێك دوونیشان بپێكێت. هه‌م له‌لایه‌كه‌وه ده‌یهه‌وێت رقی خه‌ڵك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان زیات بكات‌و لهلایهكیتریشهوه شه‌ڕی سپا‌و فه‌رمانده‌كانی سپا‌و كاربه‌ده‌سته‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بكات. تا به‌م جۆره به‌گومانی خۆی خه‌ڵك‌و سپا لێك گرێ بداته‌وه.
ره‌وتی میلیتاریزه بوونه‌وه‌ی ئابووری ئێران كاردانه‌وه‌یه‌كی ناوهخۆییو ده‌ره‌كییه به ئابووری. ئابووری جیهان به‌پێی بۆچوونی بیرمه‌ندانی دوایین سه‌رمایه‌داری(سه‌رمایه‌داری پاوانخواز) له سێ ده‌یه له‌وه پێشه‌وه تووشی نوشستی هاتووه و به له‌قه‌له‌ق خۆی گه‌یاندۆته ئێستا‌و پێشهنگترینیان واته ئابووری ئا‌مریكا له ساڵی 2000ه‌وه روو له قه‌یرانێكی خشۆك بووه‌و له باشترین حاڵه‌تدا ئاسۆكه‌ی لێڵتر بووه‌و له‌م دواییانه‌شدا تووشی قه‌یران بوو.
له ساڵه‌كانی دووای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م به‌ملاوه، سه‌رمایه‌داری جیهانیش نه‌ك نه‌یتوانیوه به‌ڵكوو نه‌شیویستووه وڵاتانی دواكه‌وتوو به‌ره‌وپێش بهرێتو زیاتر رێگریان بووه. سه‌میر ئهمینو ئیرنێست مهندێلو پاول سویزیو هه‌ری مهگدافو پۆل باران له نووسراوه‌كانی خۆیاندا ئه‌م راستییه‌یان سه‌لماندووه.
چوونكوو له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رمایه به ئه‌ركی خۆی نازانێت كه نه‌ك وڵاتانی بازنه(په‌ڕاوێز) گه‌شه پێبدات به‌ڵكوو ده‌یهه‌وێت تا ئه‌و جێگه‌ی بواری هه‌یه سامان‌و داهاتو ره‌گه سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووری ئه‌م وڵاتانه هه‌ڵلووشێت. له هه‌ندێك له‌م وڵاتانه‌دا كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به‌م ره‌هه‌نده پاونخوازه، هاتۆته ئاراوه. نموونه‌كه‌شی وڵاتانی ئامرێكای لاتینهوههندێك له‌وڵاتانی دیكه‌ی ئافریقاو باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا رێگه‌ی گه‌شه‌ی ناسهرمایهدارییان گرتۆته به‌ر.
ئه‌م ره‌وته بۆته به‌دیلێك كه كۆماماری ئیسلامی ئێران پێی وایه ئه‌ویش وه‌ك ئه‌م وڵاتانه ده‌بێ ئابووری ئێران رێك بخات. هۆكاره‌كه‌شی بریتییه له‌وه‌یكه یه‌كه‌م كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ره‌تاوه(سه‌رباری ئه‌و ئاڵووێره‌ی بازرگانییه‌ی كه له‌ژێره‌وه له‌گه‌ڵیان هه‌یبوو) زۆر دژایه‌تی وڵاتانی رۆژئاوای كرد‌و ئیتر ئه‌سته‌م بوو وا زوو بتوانێت له‌گه‌ڵیان پێوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی ئاسایی بكاته‌وه، ... درێژه‌ی هه‌یه