دیاره باس كردن و لێكدانه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به پێی مێتۆدێكی زانستی، پێویستی به هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی ئۆبژێكتڤ هه‌یه، به‌ڵام به بۆنه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌وه توێژه‌ر ناتوانێ به ئاسانی بیانخاته روو، بێگومان سه‌ره‌كیترین به‌ربه‌ست له ئێرانی ئه‌مڕۆدا، ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری و پاوانخوازه كه هیچ چه‌شنه بیروباوه‌ڕێكی جیاواز قه‌بووڵ ناكات و به توندترین شێواز به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه. به‌ڵام بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه، توێژه‌ر بۆی هه‌یه له مێتۆدی ئابستراكت و زه‌ینی و هه‌ندێ بابه‌تی روون و حاشاهه‌ڵنه‌گری ناو كۆمه‌ڵگای خۆی كه‌ڵك وه‌رگرێت.
هه‌روه‌كوو هه‌موان ئاگادارین كۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆی ئێران به گشتی و به تایبه‌ت ناوه‌ندی سیاسی ئه‌م وڵاته واته تاران، له باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تووشی ئاڵوگۆڕێك بووه، ئه‌م ئاڵوگۆڕه وای كردووه هه‌لومه‌رجێكی قه‌یراناوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌كه‌م تابلۆی نواندن بێت بۆ كه‌سێكه بیهه‌وێت وه‌كوو چاودێرێكی سیاسی باردۆخی ئێستای ئێران لێكبداته‌وه.
ئه‌م قه‌یرانه له‌وانه‌یه رێچكه‌ی بۆ ساڵه‌كانی زووتر بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام یه‌كه‌م جار به ده‌سپێكردنی سه‌رده‌می رێفۆرمخوازی، قه‌یرانه‌كه كۆنترۆڵ كرا، هه‌ر چه‌ند رێفۆرمخوازی خۆی ده‌لاقه‌یه‌كی بۆ قه‌یرانێكی تر كرده‌وه، دووهه‌م جار پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ساڵی 88ی هه‌تاویدا، قه‌یرانێكی گه‌وره هه‌موو ره‌هه‌نده سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێرانی گرته‌وه.
ئه‌م جاره رێفۆرمخوازه‌كانیش بوون به لایه‌نێكی گه‌وره له قه‌یرانه‌كه‌دا و بگره په‌ره‌پێده‌ری قه‌یرانه‌كه‌یشن. ئه‌م قه‌یرانه جموجۆڵێكی گه‌وره‌ی سیاسی له ئێران و به تایبه‌تی له تاران ساز كرد، دیسانه‌وه خه‌ڵك رویان له سیاسه‌ت به واتای واقێعی خۆیه‌وه كرد.
هه‌موو شوێنه گشتییه‌كان، سه‌ره‌كیترین بابه‌تی قسه‌كانیان بوو به لێكدانه‌وه‌ی سیاسی. ئه‌م جموجۆڵ و بزوتنه‌وه‌یه، زۆرترله‌سه‌ر ویست و داخوازییه‌كانی چینی مامناوه‌ند گرسایه‌وه. ئێستا گوتارێكی گشتی بۆ گۆڕینی هه‌لومه‌رجی سیاسی له هه‌موو ئێران‌دا هاتوه‌ته ئاراوه.
بێگومان ئه‌م گوتاری گۆڕینه جارێ لق و پۆ و تاكتیكه‌كانی خۆی ده‌ستنیشان نه‌كردوه، به‌ڵام تا ئێستا ئێستراتێژی خه‌باتی مه‌ده‌نیی وه‌كوو سه‌رنموونه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردوه.
ئێستاكه پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه: كورد له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌بێ پێڕه‌وی له چ ئێستراتێژییه‌ك بكات بۆ خه‌بات دژی دیكتاتۆری بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆی؟ دیاره هیچ شێوه خه‌باتێك بۆ هه‌تاهه‌تایه نامێنێت و هیچ شێوه خه‌باتێكیش به ئاسانی ره‌ت ناكرێته‌وه، به‌ڵام هه‌لومه‌رجه‌كه شێوازی خه‌بات دیاری ئه‌كات، خه‌باتێكه ماركس وته‌نی له سه‌ر ئه‌رزی واقێع بێت و به پێوه وه‌ستابێت نه‌وه‌ك به شێوازی رۆمانتك و خه‌یاڵاوی سه‌راوژور و له سه‌ر سه‌ر وه‌ستا بێت.
نووسه‌ر پێی وایه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا باشترین و به‌كه‌ڵكترین شێواز بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌باتی مه‌ده‌نییه به‌م هۆكارانه كه له خواره‌وه دێن:
1.كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌گشتی دوای ساڵه‌كانی شه‌ڕ و ململانێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا تووشی ئاڵوگۆڕ بووه له باری په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا و تا هاتوه له چینی زه‌حمه‌تكێش و خواره‌ی كه‌م بوه‌ته‌وه و چینی ورده‌بورژوای(پێتی بورژڤا) روو له زیاد بوون بووه.
جاروباریش ئه‌م چینه ورده‌بورژوایه به رووكه‌ش مه‌یلی وه‌رگرتنی هێماكانی چینی مامناوه‌ندی بووه و له هه‌ندێ شار و ناوچه‌ی كوردستاندا، شیوازی ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵك، شێوازێكی مامناوه‌ندی بووه، به‌ڵام به‌گشتی ویست و حه‌زی خه‌ڵك له كوردستان مامناوه‌ندییانه بووه، هه‌ر چه‌ند جیاوازه له چینی مامناوه‌ندی قه‌به‌ی ناوه‌ند.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م چینه بریتین له: تاكخوازی نێگه‌تیڤ، ژیانی رۆژانه، كه‌ڵه‌كه‌كردنی پاره‌ی پێویست، حه‌زی ئازادی، سێكس، رابواردن، گوێگرتن بۆ مێدیاكان، ئاماده‌نه‌بوون بۆ خه‌سارلێكه‌وتنێكی سیاسی كه گیانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بنه‌ماڵه و منداڵ خۆشه‌ویستێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و هتد.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه زۆربه‌یان له كوردستانی ئه‌مڕۆدا به‌دی ده‌كرێن هه‌ر چه‌ند له‌وانه‌یه له كوردستان خه‌می نان زۆرتر بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك له چینی مامناوه‌ند دایده‌بڕێت و له ورده‌بورژوازی نزیكی ده‌كاته‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری باسكراوی هه‌یه. ئێستاكه پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م خه‌ڵكه ئاماده‌ن چ خه‌باتێك بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان بكه‌ن؟
بێگومان خه‌باتی چه‌كداری نا‌توانیت ئه‌م خه‌ڵكه ببزوێنێت و رێكیان بخات چونكوو خه‌باتی چه‌كداری هاوته‌ریب نیه له‌گه‌ڵ ویست و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له چینی ورده‌بورژوا و مامناوه‌ند پێكدێت. ته‌نیا كارگێڕانی واقێعی خه‌باتی چه‌كداری چینی زه‌حمه‌تكێشه كه ئاماده‌گی خه‌سار لێكه‌وتنی هه‌یه و شتێكی نیه بۆ له ده‌ستدان.
كه واته كۆمه‌ڵگای ئێستای كوردستان ته‌نیا ئاماده‌یه له خه‌باتێكی مه‌ده‌نیدا به‌شداری بكات هه‌ر چه‌ند به‌و خه‌ستییه نابێ كه چینی مامناوه‌ند له تاران ئه‌یكات. به‌ڵام به گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا و به پێی تایبه‌تمه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، ته‌نیا پۆتانسیه‌لی خه‌باتێكی مه‌ده‌نی هه‌یه كه هه‌ندێ جار له‌وانه‌یه ناپوخته و كاڵ بێت. ئه‌زموونی رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێت.
2.له رووی مێژووییه‌وه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌زموونی خه‌باتێكی چڕوپڕی چه‌كداریان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا بووه، به‌ڵام چونكوو به ئه‌نجامێكی كرده‌وه‌یی نه‌گه‌یشتووه، باس كردن له هه‌رچه‌شنه خه‌باتێكی چه‌كداری هه‌ندێ بیره‌وه‌ری تاڵیان بیرده‌خاته‌وه كه ئاماده نین دوو پات ببێته‌وه.
3. چونكوو زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو له گونده‌كاندا ناژین، ئیتر وه‌كوو جاران ده‌رفه‌ت بۆ هێزی چه‌كدار له گونده‌كاندا نه‌ماوه و بگره گوندنشینه‌كانیش ئیتر مه‌كۆی شۆڕش نین و حكومه‌ت كاریگه‌ری زۆری له سه‌ریان هه‌یه.
له چه‌ند ساڵی رابردوشدا هه‌ندێكیان هاوكاری حكومه‌تیان كردووه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی هێزی چه‌كدار له‌لایه‌كی تریشه‌وه مێعماری شاره‌كانی كوردستان و بارودۆخی ژێئۆپۆلێتیكیان به شێوازێكه قووڵایی ئێستراتێژیكیان نیه و شه‌ری چه‌كداری شارییان تێدا ناكرێت. كه‌وابوو باشترین شێواز بۆ خه‌باتی شار، خه‌باتی مه‌ده‌نییه. شارێكه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌وێدا ده‌ژین.
4.خه‌ڵكی كوردستان و بزوتنه‌وه‌كه‌ی له باری سه‌ربازییه‌وه زۆر لاوازترن له هێزی سه‌ربازی حكومه‌تی ناوه‌ندی و بێجگه له‌مانه‌ش خاڵی لاوازی كورد، بوونی هێزی سه‌ربازی هه‌وایی حكومه‌ته، ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆر گرنگه، مێژووش هه‌ر ئه‌مه‌مان پێ ده‌ڵێت.
5.كورد هیچ هێزێكی دراوسێ و ناوچه‌یی پشتیوانی لێناكات و بگره دوژمنایه‌تیشی ده‌كه‌ن، زۆرجاریش بۆ قڕكردنی هێزی بزوتنه‌وه‌ی كورد، په‌یماننامه‌ی هاوبه‌شیان واژۆ كردووه.
6.گوتاری زاڵ له ئاستی جیهانیدا دژ به خه‌باتی چه‌كدارییه‌و هیچ ره‌واییه‌كی پێنادات، كورد ته‌نیا له رێگه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌توانێت ره‌وا بوونی خه‌باتی خۆی به هه‌موو جیهان بسه‌لمێنێت.
7.ته‌نیا خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئاشتی خوازانه‌یه كه ده‌توانێت هه‌موو چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا تێكه‌ڵ بكات به خه‌باتێكی به‌رده‌وام و نه‌بڕاوه له كوردستاندا.
8.به پێی پڕه‌نسیپه‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و هاتنه ئارای هه‌ندێ چه‌مك وه‌كو پله‌وپایه، پرێستیژ و هتد له‌وانه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیخوازترین تاكی كۆمه‌ڵگاش تێكه‌ڵ به خه‌باتی مه‌ده‌نیه‌وه بكه‌یت.
9.خه‌باتی مه‌ده‌نی مه‌شق و راهێنانێكه بۆ خوگرتنی خه‌ڵك به دێمۆكراسی و ئازادییه‌وه تاكوو دواتریش و له داهاتوودا هێزی حكومی كوردی به ئاسانی نه‌توانێت مافه‌كانی لێ زه‌وت بكات.
10.له هه‌رحاڵدا كورد به‌شێكه له ئێران‌و چاره‌نووسی پێوه گرێدراوه، گوتاری زاڵ بۆ خه‌بات له ئێران‌دا مه‌ده‌نییه، كه‌واته كوردیش به شێوازێكی لۆژیكی ئه‌بێ ئه‌و خه‌باته به هێز بكاتوو هاوشانی هه‌ڵسوكه‌وت بكات .
له كۆتاییدا جێگه‌ی ئاماژه‌یه بڵێین خه‌باتی مه‌ده‌نی له كوردستاندا، پێداویستییه‌كانی و شێوازه‌كانی ئه‌م خه‌باته، بابه‌تێكی تره، هیوادارم بتوانین له داهاتوودا باسی لێ بكه‌ین.