له سه‌ر ئه‌م ڕایه نافه‌رمانی له سه‌ره‌تا نهێنی و رانه‌گه‌یاندراو،بڕێ جار له ناڕه‌زایه‌تی ئاشكرا به بژارتره.تایبه‌تمه‌ندی ئاشكرا بوون، ته‌نانه‌ت به نرخی به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی تاك،شێوه‌یه‌كه بۆ ناڕازیان، بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات.
دوور له توندوتیژی (Non-violence):بابه‌تێكی موناقشه درووست كه‌ر له پرسی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ، باسی دوور له توند و تیژی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه.ده‌گوترێ كه دوور له توندوتیژی هه‌روه‌ك ئاشكرا بوون، كارتێكردنی نێگه‌تیڤی پێشێل كردنی یاسا داده‌به‌زێنی، بڕێك له بیرۆكه‌وانان له‌مه‌ش تێده‌په‌ڕن و ده‌ڵێن له راستیدا نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به پێی پێناسه‌كه‌ی،كرده‌وه‌یه‌كی به دوور له توند و تیژییه،به پیی ئه‌م روانگه‌یه كرده‌وه‌گه‌لێك كه بۆنی خه‌ساری لێدێت له‌گه‌ڵ نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له شێوه‌یه‌ك بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگدا ناسازگاره؛چونكوو هه‌ر شێوه ده‌ست درێژییه‌ك بۆ ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كانی دیتران، ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه له بنه‌مای قه‌واتیی كرده‌وه‌ی كه‌سی نافه‌رمان. كه‌سایه‌تیگه‌لێك له وێنه‌ی گاندی و مارتین لۆتركینگ،نموونه‌ی هه‌ره‌به‌رچاوی كرده‌وه‌ی راسته‌وخۆی به‌دوور له توند و تیژین،به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌م روانگه‌یه‌دا نین ،پانتایی دوور له توند و تیژییان له روانگه‌گه‌لێكی جۆراوجۆره‌وه داوه‌ته به‌ر ڕه‌خنه.
پرسی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه پێانسه‌یه‌كی راست و دروست له توند و تیژی نییه، بۆ وێنه توند و تیژی له‌گه‌ڵ خۆد،توند و تیژی له گه‌ڵ داهاته‌كان یان توند و تیژییه‌كی گچكه له هه‌مبه‌ر دیتراندا، ده‌بێت بچێته قۆناغ و پانتایی توند و تیژییه‌وه یان نه،ڕوون نییه.ئه‌گه‌ر پێوه‌رێكی تایبه‌ت له ڕوانگه‌ی بیرۆكه‌یه‌كی ساخ بۆ كرده‌وه‌ی توند و تیژ،له وێنه‌ی زه‌بر و خه‌سار گه‌یاندن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بچوكیش بێت،ئیدی كرده‌وه‌گه‌لی له‌و چه‌شنه ده‌چنه پانتایی كرده‌وه‌گه‌لی توند و تیژه‌وه.
دووهه‌مین پرس ئه‌وه‌یه بڕێ جار به هه‌ڵسه‌نگاندنی كرده‌وه‌گه‌لێكی ناتوندو تیژ یان یاسایی له هه‌مبه‌ر كرده‌وه‌گه‌لی توند و تیژ، كرده‌وه‌گه‌لی ناتوند و تیژ زۆرتر ده‌بنه هۆی خه‌سار،مانگرتنی یاسایی سایه‌قه‌كانی ئامبووڵانس ده‌توانێت ببێته هۆی ئامانجێكی پڕ له خه‌سار.
سێهه‌مین پرس ئه‌وه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له بێرۆكه‌وانان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن، توندوتیژی به پێی جۆره‌كه‌ی، نابێته هۆی به‌تاڵ كردنه‌وی پێوه‌ندی گرتنی نافه‌رمانه‌كان(له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگه‌كانیان).تاڕاده‌یه‌ك توندوتیژی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجێكی ڕوون، له‌وانه‌یه ببێته هۆی تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ندی گیرانه بوونی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی.
به دوور له توند و تیژی، ئاشكرا بوون و ئاماده بوون بۆ دانی نرخ، زۆر جار وه‌ك به‌وه‌فا بوونی كه‌سه‌كانی نافه‌رمان به سیستمی یاسایی دێته ئه‌ژمار؛ كه‌سگه‌لێك كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌به‌رچاو ناگرن، له هه‌ڵگرێكی به‌ربڵاوتر لایه‌نگری ده‌كه‌ن كه به پێی ئه‌م هه‌ڵگره‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، پێشێل كردنی یاسا له رووی ویژدانه‌وه له ئاراسته‌ی پێوه‌ندی گرتندا و به ئامانجی تاوانبار كردنی یاسا یان سیاسه‌تێكی تایبه‌ته كه ئه‌وان بۆگۆڕینی ئه‌و یاسایه یان ئه‌و سیاسه‌ته به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن،ئاوه‌ها هه‌ڵگرێك ئیزنی ئه‌وه ده‌دات كه نافه‌رمانی مه‌ده‌نی،بتوانێت له‌گه‌ڵ توند و تیژی،تاڕاده‌یه‌ك نه‌هێنی و نائاشكرا و به شێوه‌یه‌كی بزاوتێكی شۆڕشگێڕانه بێت.
لێره‌دا دوو نموونه‌ی سه‌ركه‌وتوو له خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌خه‌ینه به‌ر باس:
شۆڕشی گوڵی رۆزی گورجیستان
شێوه‌گه‌لی روخاندنی نه‌رم یان «شۆڕشی ره‌نگی» یان گوڵی؛ كه زۆرجار به ته‌علیق له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته دیكتاتوره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه به « شۆڕشی مه‌خمه‌ڵی» ناوزه‌د ده‌كرێت له راستیدا: شێوه‌یه‌كه بۆ رووخاندن و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و له شێوه‌ی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت، له به‌شێك له ئوروپای ناوین، ئوروپای رۆژهه‌ڵات و ئاسیای ناوین، شۆڕشی مه‌خمه‌ڵی گه‌ڵاڵه و پیاده كراوه،ئه‌م ده‌سته واژه‌یه سه‌رتا له لایه‌ن والسڵاو هاول - سه‌رۆك كۆماری پێشووی چێك كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌رۆكی ناڕازیانی چێكۆسلواكی پیشوو بوو- هاته نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسییه‌وه.
له ساڵی1989 له خولێكی شه‌ش حه‌وتوویی، ناڕازیانی چێكوسلواكی به به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك كاری نافه‌رمانی توانیان رژیمی ده‌سه‌ڵاتداری نامه‌شرووع بڕووخێنن و هێز و ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست خۆیان بخه‌ن، ئه‌م گه‌ڵاڵه و ئیده دوابه‌دوای یه‌ك له وڵاتانی سێربستان، گورجیستان، ئۆكراین و قێرقیزیستان بووه هۆی گۆڕانی ده‌سه‌ڵات. هۆی سه‌ره‌كی له گه‌ڵاڵه‌و پیاده‌كردنی ئه‌م شێوه شۆڕشه، رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتگه‌لێكی نامه‌شرووعه كه ده‌یانهه‌وێ دیكتاتۆرییه‌كی مۆدێرن له ناوچه‌كه‌دا پێك بێنن و له هه‌مبه‌ر په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا، خه‌ڵكی سیڤیل و كۆمه‌ڵگای جیهانی به «به‌ربه‌ست»ده‌زانن.
به رووخانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، ئه‌مریكا و ناتۆ باڵیان كێشایه سه‌ر بازنه‌ی یه‌كه‌م و ئوروپای رۆژهه‌ڵات،به مانای ره‌وتی به‌رامبه‌ركێی هارتله‌ند.دوا به دوای ئه‌وه،په‌ره‌پێدانی بازنه‌ی دووهه‌م خرایه ده‌ستووری كاری ئه‌مریكاوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆچوون به ئه‌زموونی گورجیستاندا بووه یه‌كه‌م پرس.
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئوروپاییه‌كانی، له رێگای رێكخراوی سوروس و رێكخراوگه‌لی ناحوكومیNGO) كان)،هه‌موو هه‌وڵیان خسته گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ناڕازی له گورجستاندا تا بالكێشانی ناتۆ بۆ گورجیستان- له وێنه‌ی حه‌وشێی چۆڵیی رووسیه- به‌ربڵاوتر بیت.
له هه‌ڵبژاردنی پاڕلمانیی نوامبری 2003 ،دوو ئیتلاف كه‌وتنه كێبه‌ركێ: ئیتلافی « گورجیستانی نوێ» و ئه‌وی دی « ئیتلافی ترۆییكای گورجیستان « . له كێشمه‌كشی هه‌ڵبژاردندا،رێكخراوی سوروس( كه به‌رپرسیاره‌تی پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازی له گورجیستانی له ئه‌ستۆ بوو) پێشووتر سه‌ركه‌وتنی ئیتلافی ترۆییكای ڕاگه‌یاند.
به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن ئاكامی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی ئیتلافی گورجیستانی نوێ بوو، دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردن، ئیتلافی ترۆییكای گورجیستان به ئاكامی هه‌ڵبژاردن، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و ده‌وڵه‌تی به ده‌ست تێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردندا تاوانبار كرد.(هه‌ر هه‌مان به‌سه‌رهاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ساڵی 1388 له ئێران!)
ئیتلافی ترۆییكای گورجیستان- كه له لایه‌ن مێدیاگه‌لی جیهانییه‌وه پشتیوانی لێده‌كرا- داوای له خه‌ڵك كرد كه به نافه‌رمانی مه‌ده‌نی وڵامی ده‌وڵه‌ت بده‌نه‌وه. بزووتنه‌وه‌یه‌ك له ژێر ناوی « كامارا» توانی پانزده هه‌زار كه‌سی ناڕازی له ده‌وری یه‌ك كۆبكاته‌وه، ئه‌وان چه‌ند رۆژ له به‌رده‌م بینا حوكومییه‌كان له وێنه‌ی بینای سه‌رۆك كۆماری كۆبوونه‌وه‌یان كرد و به پێی به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو « گوڵی رۆزیان» پێشكه‌ش به پۆلیس و ئه‌رته‌ش كرد.
له رۆژی كرانه‌وه‌ی پاڕلمانی ئه‌م وڵاته و له كاتێكدا كه سه‌رۆكی ئیتلافی گورجیستانی نوێ «ئیدوارد شوارت ناتزه» سه‌رقاڵی قسه‌كردن بوو، ناڕازیان به سه‌رۆكایه‌تی ساكاشوویلی( له سه‌رۆكه‌كانی ئیتلافی ترۆییكا)، بێ هیچ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی پۆلیس چوونه نێو پارلمان و ئیزنیان به« ئیتلافی گورجیستانی نوێ « نه‌دا كه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست. له كۆتاییدا، شوارت ناتزه ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و شۆڕشی ناسراو به گوڵی روز له گورجیستان ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ست گرت.
كۆچی مێژوویی مه‌ریوان
(له‌م به‌شه‌دا له پێشڕه‌وی(كوردی) ژماره8 و كتێبی كاك فوئاد له نووسینی كاك ره‌شاد موسته‌فا سوڵتانی كه‌ڵك وه‌رگیراوه) كۆچی مێژوویی مه‌ریوان وه‌ك شێوه‌یه‌كی مودێرن له خه‌باتی مه‌ده‌نی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له پرنسیپه‌كانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورددا نموونه‌یه‌كی هه‌ره به‌رچاوه.
خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ڕێبه‌رایه‌تی رێبه‌ری شه‌هیدی كۆمه‌ڵه كاك فوئاد، به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بۆ ه‌ێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ كوردستان ده‌ستیان دایه حه‌ره‌كه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تی و به تێكڕا له رۆژی 31ی پوشپه‌ڕی ساڵی 1358 شاری مه‌ریوانیان چۆڵ كرد و له ئۆردووگای كانیمیران له 12 كیلومێتری شاری مه‌ریوان نیشته‌جێ بوون.
ئێواره‌ی رۆژی 30 پووشپه‌ڕی ساڵی 1358ی هه‌تاوی هه‌موو ئۆرگانه خه‌ڵكییه‌كانی شاری مه‌ریوان وه‌ك یه‌كیه‌تی جوتیاران،كۆمیته‌ی ژنان،ستادی حه‌فازه‌تی بنكه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان،كانوونی قوتابیان و دانشجویان،و... به تایبه‌ت له لایه‌ن خه‌ڵكی نه‌به‌زی مه‌ریوانه‌وه بڕیاری كۆچیان دا و خێرا به خه‌ڵكیان راگه‌یاند. كاك فوئاد و هاورێیانی كۆمه‌ڵه له مه‌ریوان كۆچی شاری مه‌ریوانیان وه‌ك تاكتیكێك و ئامێری گونجاوی سه‌رده‌م هه‌ڵبژارد و به راستی شه‌ڕی داسه‌پاوی كۆماری ئیسلامیان، به سه‌ر كوردستاندا خسته دواوه‌وه.
كۆچی مێژویی مه‌ریوان له بنه‌ڕه‌تدا ناڕه‌زایه‌تییه‌ك بوو به‌رامبه‌ر به ه‌ێرشی رژیم بۆ ناو شاری مه‌ریوان و به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له ئۆرگانه دێمۆكراتیك و خه‌ڵكییه‌كان وه‌ك شۆرای شار، ستادی حه‌فازه‌تی، یه‌كیه‌تی جوتیاران و كومیته‌ی ژنان،و... دیفاعی ده‌كرد.
له هه‌مان كاتدا كۆچ له شه‌ڕی داسه‌پاو به‌رگری ده‌كرد.ده‌ست دانه كۆچی جه‌ماوه‌ری وه‌كوو شێوه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین و خه‌بات، سیاسه‌تێكی به ته‌واوی دروست بوو. چونكوو رژیمی نائومید ده‌كرد و له حاڵیكدا كه به‌كرێگیراوان به شوین بیانوویه‌كه‌وه بوون كه شه‌ڕ ده‌ست پێبكه‌ن، ناچاری ده‌كردن بێن و دانیشن و وتوێژ بكه‌ن.
داسه‌پاندنی شه‌ڕ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه و ئاماده نه‌بوونی خه‌لك، كۆمه‌له‌ی ناچار كرد كه تاكتیكێكی گونجاو و كۆنكرێت هه‌ڵبژێرێ. كۆچی مێژوویی مه‌ریوان خه‌باتێكی به پڕه‌نسیپ بوو كه بیر له ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئه‌و خه‌باته كرابووه‌وه، رێكخستن و به‌رنامه‌ڕیزیه‌كی زۆر باش و گونجاو بۆ كار‌و ئه‌ركی پێویست، به‌ر له كۆچه‌كه كرابوو، بۆ ئه‌ركه‌كان هه‌ر له نیگابانی ئوردوگاه‌و بگره تا بێهداشت و هتد، چه‌ندین لێژنه دابین كرابوو.
خه‌لكی شاری مه‌ریوان به‌م دروشمه‌وه ده‌ستیان دایه ئه‌و كۆچه مێژووییه: «ما سر جنگ با كسی نداریم اما تسلیم زورگویی رژیم نیز نخواهیم شد»(ئێمه نه خه‌یاڵی شه‌ڕ كردنمان هه‌یه و نه مل بۆ ملهوڕی رژیمیش راده‌كێشین!) بانگه‌واز بۆ كۆچه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو: «هاونیشتمانانی ئازیز!خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی مه‌ریوان!بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی پیلانی كۆماری ئیسلامی و به‌رگری له شه‌ڕی داسه‌پاو، بۆ دیفاع له مافی گه‌لی كورد ده‌مانه‌وێ ماوه‌یه‌ك شار به جێ بێڵین و شوێنی كۆچه‌كه ئۆردوگای «كانی میران» له نزیكی ئاوایی كانی میرانه و تكایه بۆ ئه‌وێ بچن و بار كه‌ن و دڵنیا بن كه هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و ماڵتان له لایه‌ن هێزی چه‌كداری بنكه‌كان و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كیه‌تی جوتیارانه‌وه ده‌پارێزرێ و نیگه‌ران مه‌بن.»
دوای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كۆچیان كرد، شاره‌كانی تری كوردستان یارمه‌تی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانیان ده‌دا و پێداویستی ژیان و... به‌ڕێ ده‌كرایه ئوردوگای كانیمیران، كۆمه‌ڵیك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه له سنه له‌وانه ساعید وه‌ته‌ندووست حه‌مید فه‌رشچی و... ده‌ستبه‌سه‌ر كران و زیندانی كران، به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنانه رۆژی شه‌شی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی قاره‌مانی شاری سنه‌یش، مارشێكی جه‌ماوه‌رییان خسته‌ڕێ و به‌ره‌و مه‌ریوان به‌ڕێ كه‌وتن، خه‌ڵكی قاره‌مانی شاری سنه رۆژی دوازده‌ی گه‌لاوێژ پێوه‌ست بوون به خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان‌و خۆیان گه‌یانده ئوردووگای كانیمیران.له لایه‌كی دیكه‌وه به هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی سه‌قز،بانه،سه‌رده‌شت،بۆكان و مه‌هاباد له سه‌قزه‌وه به‌ره‌و مه‌ریوان هاتن ئه‌وانیش پێوه‌ست به خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان بوون.
خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌م دروشمه‌وه پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان ده‌كرد: «مه‌ریوان مه‌ریوان سه‌نگه‌ری ئازادگان»خه‌ڵكانی دیكه‌ی ئێرانی كه وه‌ك نوێنه‌ر له شاره‌كانی تاران،خوڕه‌مشه‌هر،شیراز و...هاتبوونه كوردستان بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان ئه‌م دروشمه‌یان دووپات ده‌كرده‌وه: «ئێران سه‌راسه‌ر وه‌ك كوردستان لێده‌كه‌ین» ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه له چوارده‌ی پوشپه‌ڕ به بڕیاری كاك فوئاد كۆتایی پێ دێت و كاك فوئاد له وته‌ی دوایین رۆژدا باس له‌وه ده‌كات كه كۆچی مێژویی هه‌شتاد له سه‌د سه‌ركه‌وتوو بووه و روو به خه‌لكی مه‌ریوان ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و كۆچه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ له كۆدا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه (له وته به نرخه‌كانی كاك فوئاد) ده‌توانین به‌م شێوه‌یه پولێنبه‌ندی بكه‌ین:
1- سه‌ركوت كردنی جاشه‌كانی ناوخۆ
2- كۆماری ئیسلامی هه‌ستی به‌وه كرد كه ده‌ست و پێوه‌ندیه‌كانی بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك روو له هه‌ر كوێیه‌ك ده‌كه‌ن بزانن كه ئه‌و شوێنه‌ش نه‌غه‌ده،گومبه‌د و خوڕه‌مشه‌هر نییه
3- یه‌كیه‌تیه‌كی بێوێنه‌ی خه‌لكی شار و لادێ و سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان
4- راكێشانی پشتیوانی خه‌ڵكانی دیكه‌ی ئێرانی
5-هاتنه كایه‌ی داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كورد به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی
6- روون بوونه‌وه‌ی ماهیه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ هێرش كردنه سه‌ر كوردستان
7- به ره‌سمی ناساندنی شورای شار له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه8
- هاندانی پایه‌به‌رزتین كه‌سانی كۆماری ئیسلامی بۆ وتووێژ
9- ده‌نگدانه‌وه‌ی كۆچی مێژویی مه‌ریوان له میدیاكان و رۆژنامه‌كانی جیهانیدا .
كۆچی مێژوویی شاری مه‌ریوان له بازنه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا
شه‌رافه‌تمه‌ندانه بوون:
به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵین كۆچێ شاری مه‌ریوان به پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی،نموونه‌یه‌كی هه‌ر به‌رچاوی نافه‌رمانییه‌كی مه‌ده‌نییه كه له كۆتایی زۆربه‌ی ئامانجه‌كانی ده‌پێكیت.
بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان سه‌ركێشی له به‌رامبه‌ر یاسادا(چوڵ كردنی شاری مه‌ریوان و رێپێوانی خه‌ڵكانی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ مه‌ریوان بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی مه‌ریوان)،نه‌ك ته‌نیا داخوازییه‌كی چۆڕاو له سه‌ربه‌ستی و نه‌بزێوی ئه‌وانه‌وه بوو، به‌ڵكوو هه‌ست و روانینی ئه‌وان بۆ ئاستی به‌رزی كۆمه‌ڵگاكه‌یان بوو.
سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان له ڕێگای خه‌باتێكی مه‌ده‌نییه‌وه سه‌رنجی جیهانیان بۆ ه‌ێرشی دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ كوردستان راده‌كێشا كه له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه نیازی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بوو.
ێوه‌ندی گیرانه بوون و ئاشكرا بوون: جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه دوو ئامانجی هاوشان و هاوته‌ریبیان پێكا: ئه‌وان نه ته‌نیا دژایه‌تی خۆیانیان له هه‌مبه‌ر ه‌ێرشی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی، به‌ڵكوو سه‌رنجی گشتیان بۆ ئه‌م پرسه ڕ‌اكێشا و به‌م پێیه بۆ وه‌ستانی ه‌ێرشی دڕندانه هه‌موانی هاندا،ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كێشایه سه‌ر ئه‌و ڕایه كه ئه‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌لی كورددا وتووێژ بكات. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا پێوه‌ست بوون به‌و حه‌ره‌كه‌ته جه‌ماوه‌رییه‌وه و ئاشكرا‌و به دوور له هه‌ر نهێنیكارییه‌ك و ترس له ده‌سه‌ڵات، ده‌ستیان دایه ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته به‌ربڵاوه و هه‌رچه‌ند كۆماری ئیسلامی له رێگای رادیۆ و ته‌له‌فزوێنه‌كانی نێو خۆییه‌وه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له جاشه‌كان و كۆمه‌ڵێك خۆفرۆشه‌وه ده‌یهه‌ویست رای خه‌ڵكی جیهان به‌لایه‌كی دیكه‌دا بكێشێت، خه‌ڵكی كوردستان داخوازییه‌كانیان راشكاوانه له رێگای رۆژنامه‌نووسان و هه‌واڵنێرانی بیانییه‌وه گه‌یانده هه‌موو جیهان.
دوور له توندوتیژی: ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه هه‌ر له سه‌ره‌تادا و له بنه‌مادا دژ به توندوتیژییه‌ك بوو كه كۆماری ئیسلامی له ده‌ستووری كاری خۆیدا داینابوو، دواتریش خه‌ڵكی كوردستان توانیان به دوور له هه‌ر تووندوتیژیه‌ك داخوازییه‌كانیان بخه‌نه روو، و پێداگری له سه‌ر داخوازییه‌كانیان بكه‌ن و به زۆربه‌ی داخوازیه‌كانیان هه‌رچه‌ند كاتی، بگه‌ن. كۆچی شاری مه‌ریوان به بێ هیچ شه‌كێك بۆ ئێمه نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه دوای پتر له سی ساڵ هه‌ڵگری پیامگه‌لێكی بێ وێنه و راست و دروسته، هه‌ر بۆیه ئه‌م نموونه‌یه له نافه‌رمانی مه‌ده‌نی،پێویستی به راڤه‌كردن و شرۆڤه‌یه‌كی ئێجگار زۆر هه‌یه بۆ زاڵ بوون به سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی خه‌بات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری.
هه‌ر چه‌ند كۆچی شاری مه‌ریوان له مه‌ریوانه‌وه ده‌ست پێده‌كا به‌ڵام به‌س خه‌باتی شارێك نییه به‌ڵكوو خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه له هه‌مبه‌ر هێرشێكی یه‌ك لایه‌نه بۆ سه‌ر كوردستان له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێك و له سه‌رده‌مێكدا، به بێ ئه‌نتێرنێت و تۆڕه‌جیهانییه‌كان و بێ مێدیایه‌ك و له ئه‌وق بوونی ده‌نگه‌كانه‌وه، ئه‌و چالاكییه توانی كۆمه‌ڵگای جیهانی به لای خۆیدا رابكێشێت و كیشه‌كانی خه‌ڵكی كورد له ئێران‌دا وه‌ك پرسێك بێنێته به‌ر باس و له رۆژنامه‌كانی فه‌رانسه و ئاڵمان و... باسی لێبكریت.
گرنگترین و به‌رچاوترین ده‌ستكه‌وتی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته هه‌روه‌ها كه رێبه‌ری شه‌هیدی كۆمه‌ڵه كاك فوئاد باسی لێكردوه، یه‌كیه‌تی و یه‌كگرتوویی ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان بوو كه توانی بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه دوا بخات،كۆمه‌لانی خه‌لكی كوردستان به هۆی ئه‌وه‌ی كه وارسی ئاوا خه‌باتێكن له‌م سی ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌لاته نواندوه، كه به‌رچاوترینیان مانگرتنی سه‌رانسه‌ری 23ی گولانی ئه‌مسال(1389) دوای له سێداره‌درانی به كۆمه‌ڵی 4 تێكۆشه‌ری سیاسی كورد(فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر،شیرین عه‌له‌م هوولی،فه‌رهاد وه‌كێڵی،عه‌لی حه‌یده‌ریان) و تێكۆشه‌رێكی شیرازی(مێهدی ئیسلامیان)، له زیندانی ئه‌وینی تاران له 19ی گولانی ئه‌مساڵ بوو. ئه‌و مانگرتنه سه‌رانسه‌رییه له یه‌كیه‌تی و یه‌كده‌نگی هێزه ئوپوزسیونه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستانه‌وه چۆڕایه‌وه، یه‌كده‌نگی له وه‌ها خه‌باتگه‌لێكدا خاڵێكی هه‌ر به‌رچاوه كه بێ ئه‌وه ده‌سه‌لات زۆر به ئاسانی هه‌رس به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دێنیت.