رێكه‌وتی 27ی گوڵان له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی 15 وڵات له‌تاران، رێكه‌وتنێك له‌لایه‌ن وڵاتانی برێزیل‌و توركیه‌و كۆماری ئیسلامی واژۆ كرا.
به پێی ئه‌م رێكه‌وتنه سێ قۆڵییه، كۆماری ئیسلامی 1200 كیلۆ له یۆرانیۆمی كه‌م پیتێندراوی 5/3 خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ وڵاتی توركیه‌و پاش ساڵێك له‌به‌رابه‌ر ئه‌وه‌دا 120كیلۆ یۆرانیۆمی20له‌سه‌دی پیتێندراو بۆ رێئاكتۆری لێكۆڵینه‌وه‌ی تاران وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی تا ئێستاكه له راگه‌یاندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و به‌تایبه‌تی شه‌خسی ئه‌حمه‌دی نژاد بینراوه، ئه‌نجامی ئه‌م رێكه‌وتنه به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره وه‌سف ده‌كه‌ن‌و خۆیان به‌سه‌ركه‌وتوویه‌كی گه‌وره‌ی ململانێیه‌كی دیپلۆماسی وه‌سف ده‌كه‌ن.
تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نی دیكه كه مه‌به‌ست رۆژئاوا‌و ئامریكایه، ئه‌م رێكه‌وتنه پێشوازییه‌كی وای لێنه‌كرا به‌جۆرێك كه هیلاری كلینتۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌م رێكه‌وتنه هیچ كار ناكاته درێژه‌ی دانوستانه‌كان بۆ سه‌پاندنی سزای دیكه له‌دژی كۆماری ئیسلامی.
ته‌نانه‌ت رۆژێك پاش ئه‌م رێكه‌وتنه سێ قۆڵییه شاهیدی ئه‌وه بووین كه ئا‌مریكا ره‌شنووسی ده‌وری تازه‌ی سزاكان له‌دژی كۆماری ئیسلامی له‌ناو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كرده‌وه.
هه‌ڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوایی‌و ئه‌مریكا بووه هۆی نیگه‌رانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كه عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئامریكا‌و رۆژئاوا پێشوازی له‌م رێكه‌وتنه نه‌كه‌ن، كۆماری ئیسلامی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه رووسیه‌و چین وه‌ك دوو شه‌ریكی بازرگانی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆیان له ده‌وری تازه‌ی سزاكان له‌دژی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕیوه
.
لێره‌داو پاش ئه‌م قسه‌وباسانه شاهیدی ئه‌وه بووین كه ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاش تاوتوێكردنی ره‌فتاره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌دانی 12 ده‌نگ له 15 ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزا، بڕیارنامه‌ی 1929 یان له‌دژی كۆماری ئیسلامی په‌سند كرد. هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كراو به‌پێی ناسینی سایكۆلۆژیانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌و شه‌خسی ئه‌حمه‌دی نژاد، ده‌ست به‌جێ ناوبراو بڕیارنامه‌كه‌ی به‌شتێكی بێ كاریگه‌ر وه‌سف كرد.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا شاهیدی تووڕه‌بوونی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران به‌نیسبه‌ت ئه‌م ره‌فتاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووین، به‌جۆرێك كه خوازیاری چاوپێداخشانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بوون له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم. لێره‌دا بۆ روونكردنه‌وه‌و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یكه بتوانین چه‌نده كه چه‌نده ئه‌م بڕیارنامه‌یه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ردۆخی هه‌نووكه‌یی كۆماری ئیسلامی پێویسته ئاوڕێك له‌دۆخی ئێستاكه‌ی كۆماری ئیسلامی بده‌ین.
بواری ناوخۆیی:
ئه‌گه‌ر به‌كورتی چاوبخشێنین به‌سه‌ر رووداوه‌كانی ناو خۆی ئێران‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه كۆماری ئیسلامی له بواری ئابووریدا به‌ته‌واوی تووشی كزی‌و داڕمان هاتووه.
ئاماره‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌ئێران به‌هۆی سیاسه‌تی سه‌قه‌تی رژیم به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وترێ كه راده‌ی بێكاری به‌شێوه‌ی رۆژانه زیاتر له‌هه‌میشه به‌ربینگی به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگای گرتووه. له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، به‌شێكی زۆری ئامێر‌و ده‌زگاكانی پاڵاوتنی نه‌وت توووشی خه‌سار هاتوون‌و كۆماری ئیسلامی به‌هۆی ته‌حریمه‌كانی كه‌ل‌و په‌له پیشیه‌كان توانای چاككردنه‌وه‌یانی نییه‌و ئه‌مه‌ش له‌داهاتوودا رژیم زیاتر تووشی كێشه ده‌كات.
هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه دووهه‌مین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له رێكخراوی ئۆپێك‌دا، شاهیدی دابه‌زینی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری له‌كڕیاره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌تایبه‌تی وڵاتی چین كه گرنگترین كڕیاری نه‌وتی خاوی ئێرانه به‌ره‌به‌ره خۆی له وابه‌سته‌یی به نه‌وتی ئێران دوور ده‌خاته‌وه.
ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند مانگی رابردوو چین زیاتر له 40 له‌سه‌دی كڕینی نه‌وتی له‌ئێران بێنێته خوارێ. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌پێی قسه‌كانی وه‌زیری نه‌وت، كۆماری ئیسلامی له‌مه‌به‌دوا ناتوانێت به فرۆشتنی به‌رمیلی نه‌وت به نرخی 65 دۆلار، ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌رێوه به‌رێت.
گومان له‌وه‌دا نیه كه نه‌وت رۆڵێكی دیاریكه‌رو سه‌ره‌كی له به‌ره‌و پێشبردنی ئابووری ئێران‌دا هه‌یه. به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی داهات‌و بودجه‌ی ئێران له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. پێشه‌سازی نه‌وتی ئێران له 5 میلیۆن‌و 76هه‌زار به‌رمیل له ساڵی 1356ه‌وه گه‌یشتۆته 2 میلیۆن‌و 500هه‌زار به‌رمیل له‌ساڵی پارداو به‌م جۆره هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی كۆماری ئیسلامی ئێستاكه له 2میلیۆن‌و 100هه‌زار به‌رمیل تێناپه‌ڕێت.
بواری ده‌ره‌كی:
بواری ده‌ره‌كی‌و دیپلۆماسییانه‌ی كۆماری ئیسلامیش تووشی قه‌یرانێكی هه‌مه‌لایه‌ن هاتووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌ته‌واوی دڵی خۆشكردبوو به پشتیوانی‌و لایه‌نگری وڵاتانی چین‌و رووسیا، به‌ڵام بینیمان كه ئه‌م دوو وڵاته به‌هۆی نزیك بوونه‌وه له رۆژئاوا‌و ئا‌مریكا خۆیان له رژیم دورخسته‌وه، ئه‌مه‌ش خه‌سارێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی.
ئه‌گه‌رچی هێشتاكه رووسیاو چین خاوه‌ن هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری‌و بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌ن، به‌ڵام ئاساییه كه ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییان له‌كوێدا گرنگی زیاتر ده‌پارێزرێت، به‌ره‌و ئه‌و لایه‌نه هه‌نگاو ده‌نێن.
ئه‌وه ئاشكرا بوو كه ئه‌م دوو وڵاته به‌رژه‌وه‌ندیان له‌نزیكبوونه‌وه‌یان له‌م ساته‌وه‌خته‌دا له‌گه‌ڵ رۆژئاوا‌و ئامریكادایه‌و راستی ئه‌مه‌ش له ده‌نگی ئه‌رێی هه‌ر دوو وڵات له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌دژی كۆماری ئیسلامی سه‌لمێندرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری قورسایی كۆماری ئیسلامی له‌ئاستی ناوچه‌كه‌دا بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م رژیمه به‌هۆی سیاسه‌تی تێرۆرپه‌روه‌ریی‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ شێواندنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، خه‌ریكه به‌ره‌و كز بوون ده‌ڕوات. ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاكانه‌وه به‌هۆی قسه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه له‌دژی ئیسرائیل له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌وه هه‌ندێك پشتیوانی لێده‌كرا، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی سه‌ركوتی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌دژی ناڕازیانی ناوخۆ له‌ساڵی پار، شاهیدی دووركه‌وتنه‌وه‌و ناسینی جه‌وهه‌ری واقعیی رژیم بووین بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی.
بڕیارنامه‌ی 1929:
به‌گوێره‌ی ناوه‌رۆكی بڕیارنامه‌كه‌ی 1929 ئێمه شاهیدی ئه‌وه‌ین كه به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی به‌رپرسانی رژیم كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت له‌سه‌ر دۆخی ئێستاكه‌ی كۆماری ئیسلامی، بگره به‌پێچه‌وانه كارتێكه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی.
پشكنینی كه‌شتییه‌كان‌و چاوه‌دێریی هێڵی ده‌ریایی كۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها به‌رگری له‌فرۆشتنی چه‌كی قورس‌و گوشار بۆ سه‌ر به‌شێك له‌و نیهاد‌و دامه‌زراوه‌و بانكانه‌ی كه راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیان به چالاكییه ناوكییه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه هه‌یه، خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری قه‌یرانه‌كانی كۆماری ئیسلامی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێمه شاهیدی ئه‌وه‌ین كه به‌پێچه‌وانه ساڵانی پێشوو یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی داوه‌ته سه‌پاندنی سزای توند له بواری وزه‌ی وه‌كوو نه‌وت‌و گاز. ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌شێكی زۆری كارناسان، ده‌بێته هۆی هه‌رچی زیاتری لاواز بوونی ئابووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی.
له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی ئه‌م سزایانه ئێمه شاهیدی توندبوونه‌وه‌ی سزاكانین له‌لایه‌ن ئامریكا‌و هه‌روه‌ها ئۆستراڵیاو له‌م چه‌ند رۆژی دواییشدا وڵاتی كاناداین. له‌بیرمان نه‌چێت كه كۆنگره‌ی ئامریكاش بۆ كاریگه‌ربوونی زیاتری خۆی له‌سه‌ر به‌شی وزه‌و بانكداری كۆماری ئیسلامی ده‌ستی داوه‌ته سه‌پاندنی گه‌مارۆ له‌جۆری گوشار بۆ سه‌ر پێشێلكه‌رانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها گوشار بۆ سه‌ر ئه‌و كۆمپانیی‌و دامه‌زراوانه‌ی كه له بواری نه‌وت‌و گازه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران له‌پێوه‌ندیدان.
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وانه‌ی باسی هات ئه‌گه‌ر سه‌یری راده‌ی سزا‌و گه‌مارۆكان ده‌كه‌ین بۆمان روونده‌بێته‌وه كه كۆماری ئیسلامی به‌ودۆخه لاواز‌و قه‌یراناوییه كه ئێستاكه تێیكه‌وتووه، ده‌ربازبوون لێیی زۆر ئه‌سته‌مه.
قوڵبوونه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه بۆ كۆماری ئیسلامی له‌كاتێكدا باشتر خۆی ده‌نوێنێ كه ته‌نانه‌ت خودی به‌رپرسانی رژیمیش وه‌كوو ئه‌حمه‌دی نژاد باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێمه خوازیاری دانیشتن‌و دیالۆگین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.
ئه‌نجام
هه‌ر وه‌ك وتراوه پێشوتریش كۆماری ئیسلامی توانیویه‌تی خۆی له گوشاری سزا‌و گه‌مارۆ ئابوورییه جیهانییه‌كان كه خۆی له سه‌پاندنی سێ بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بینێته‌وه ده‌رباز بكات. به‌ڵام به‌هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه به‌گوێری قسه‌كانی ئۆبامای سه‌رۆك كۆماری ئامریكا‌و باقی كارناسانی دیكه، راده‌ی ئه‌م سزایانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی باسی هات، ده‌توانێ كارتێكه‌ری زیاتری هه‌بێت له‌سه‌ر دۆخی ئێستاكه‌ی كۆماری ئیسلامی.
ته‌نانه‌ت شكسته سێ قۆڵییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامیش له‌گه‌ڵ برێزیل‌و توركیاش ئه‌گه‌ر بخه‌ینه پاڵ باقی قه‌یرانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌و نێوخۆییه‌كانی رژیم، بێشك ده‌توانین زیاتر له قووڵایی كارتێكه‌ری ئه‌م سزا نوێیانه له‌دژی كۆماری ئیسلامی تێبگه‌ین.
له‌كۆتایشدا هه‌روه‌ك ده‌وترێ كه ئه‌مه سزایانه‌ش ره‌نگه ژیان له‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران سه‌ختتر بكاته‌وه‌و ئاشكراشه كه هۆی سه‌ه‌ره‌كی گشت ئه‌م گوشارانه سیاسه‌تی چه‌وت و نابه‌رپرسانه‌ی ده‌سه‌لاَتدارانی ئێرانه كه ساڵانێكی زۆره حازره له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا كۆمه‌ڵگای ئێران بكاته قوربانی ئه‌م سیاسه‌تانه.