1. بۆ تێگه‌یشتن له كارێكی هونه‌ری یان شێوازێك له هونه‌ر، ئه‌وه سه‌لمێندراوه كه پشت به‌ستن به بایه‌خپێدان و لێكدانه‌وه‌ی وه‌رگر سوودی نابێت. ته‌نیا ناوبردنی جه‌ماوه‌رێكی دیاریكراو یان نوێنه‌ره‌كانی نییه كه به‌هه‌ڵه‌داچوون و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵكوو هه‌ڵسه‌نگاندنێكی تیۆرییانه‌ی هونه‌ری و بیركردنه‌وه له وه‌رگرێكی «نموونه‌یی» به له‌به‌ر چاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شێوه‌ی ژیان و سرووشتی مرۆڤه‌كان، به شتێكی زیانبه‌خش هه‌ژمار ده‌كرێت.
هونه‌ر، به هه‌مان شێوه، گرنگی به لایه‌نی جه‌سته‌یی و ڕوَحی مرۆڤ ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خۆی به وڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ی هیچ كام له‌كاره‌كانی سه‌رقاڵ ناكات. هیچ هه‌ڵبه‌ستێك بۆ خوێنه‌رانی نه‌هۆنراوه‌ته‌وه، هیچ تابڵویه‌ك بۆ سه‌یركردن و ڕوانین و هیچ سیمفۆنیایه‌كیش ته‌نیا بۆ گوێگرانی ئاماده نه‌كراوه.
2. تۆ بڵێی وه‌رگێڕان وه‌ك پێویستیه‌ك بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه كه له‌و زمانه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه به‌رهه‌مێكی هونه‌ری یان وێژه‌یی پێی نووسراوه و تێیناگه‌ن، سه‌یر بكرێت؟ پێده‌چێت كه هه‌ڵوێستی له‌م شێوه زۆر به باشی جیابوونه‌وه و لادانی ئه‌وان له جیهانی هونه‌ر ئاشكرا بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، له‌وه ده‌چێت كه ئه‌وه ته‌نیا هۆكارێكی لوژیكاڵ بۆ جار له‌دوای جار گوتنه‌وه‌ی قسه‌یه‌كی «نه‌گۆڕاو و وه‌ك پێشووتر» بێت. كارێكی وێژه‌یی «قسه» له‌سه‌ر چێ ده‌كات؟ هه‌ڵگری چ په‌یامێكه؟
زۆر به كه‌می بۆ ئه‌وانه‌ی كه توانای تێگه‌یشتنیان هه‌یه باس له بابه‌تێك ده‌كات. ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و خۆی له ڕوونكردنه‌وه یان پێگه‌یاندنی زانیارییه‌كان نابینێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه كه وه‌ك شتێكی ناپێویست هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌وه نیشانه‌یه‌كی دیاری وه‌رگێڕانه خراپ و قه‌ڵبه‌كانه.
به‌ڵام ئه‌وه نیه كه ئێمه به شێوه‌یه‌كی گشتی، كارێكی وێژه‌یی كه یارمه‌تی دابینكردنی زانیاری زۆرتر ده‌دات، ته‌نانه‌ت وه‌رگێریكی بێ ئه‌زموونیش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نا‌توانیت لێی تێبگه‌یت، به شتیكی نه‌زانراو یان «هۆنراوه‌یی»، پێناسه‌ی ده‌كه‌ین، ئاخۆ شتێك كه ته‌نیا وه‌رگێڕێك ده‌توانێت وێنه‌ی ده‌قاوده‌قی سازبكاته‌وه كه خۆی شاعیر بوبێت؟ له ڕاستییدا، ئه‌وه دیارده‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌رگێرانێكی خه‌راپ و كه‌م بایه‌خه كه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا، ئێمه ده‌كرێت وه‌ك پێگه‌یاندنێكی هه‌ڵه كه ناوه‌ڕۆكێكی ناپێویستی هه‌یه پێناسه‌ی بكه‌ین.
هه‌ركاتێك وه‌رگێڕانێك به‌ڵێنی خزمه‌تكردنێكی ته‌واوی خوێنه‌رانی دا، به كارێكی ڕاسته‌قینه هه‌ژمار ده‌كریت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا بۆ خۆینه‌ر ئاماده‌كرابێت، به هه‌مان شێوه، ئه‌و زمانه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه به‌رهه‌مه‌كه‌شی پێنوسراوه، ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌قی یه‌كه‌می بابه‌ته‌كه له ده‌ستدا نه‌مابێت، چۆن ده‌كرێت وه‌رگێڕانێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌واوی بابه‌ته‌كه بێت، ئه‌نجامبدرێت؟
3. وه‌رگێڕان وه‌ك شێوازێك پێناسه ده‌كرێت. هه‌ر كه‌سێك بۆ تێگه‌یشتن له شێوازی نووسینی بابه‌ته‌ێك، پێویستی به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قی سه‌ره‌تایی به‌رهه‌مه‌كه هه‌یه كه ئه‌وه به به‌شێك له‌و یاسایانه‌ی كه به‌سه‌ر كاری وه‌رگێڕاندا چاودێری ده‌كات، له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا كارێك بۆ وه‌رگێڕان ده‌بێت، دوو مانای لێده‌كه‌وێته‌وه، تۆ بڵێی هیچ كات وه‌رگێرێكی باش له‌ناو كۆی گشتی خوێنه‌ره‌كانیدا ده‌ركه‌وێت؟ یان به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشكراتر، ئایا ئه‌و سرووشت و گه‌وهه‌ری خۆی له خزمه‌تی كاری وه‌رگێران داده‌نێت، كه واته، به له‌به‌ر چاوگرتنی گرنگی شێوازی وه‌رگێرانه‌كه، ده‌بیت به چ ناوێك بناسرێت؟
4. كاتێك بابه‌تێك بۆ وه‌رگێڕان ده‌بێت وه‌ك خاڵێكی گه‌وهه‌ری هێندێك كار دیاریكراوه كه وه‌ك پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی نین كه كاری وه‌رگێڕانیان له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو به‌و مانایه كه گرنگیه‌كی تایبه‌ت له سرووشتی ده‌قی ڕه‌سه‌نی بابه‌ته‌كه‌دا هه‌یه كه ئه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات كه بۆ وه‌رگێڕان ده‌بێت.
ئه‌وه به لوژیكاڵ مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه هیچ وه‌رگێڕانێك، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر باشیش بێت، هیچ گرنگیه‌گی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ده‌قی ڕه‌سه‌نی بابه‌ته‌كه نییه. سه‌رباری ئه‌وه‌یش كه به شێوه‌یه‌كی گه‌وهه‌ری بۆ وه‌رگێڕان ده‌بێت، ده‌قی ڕه‌سه‌ن زۆر له كاری وه‌رگێڕانه‌وه نزیكه، له ڕاستیشدا، ئه‌و په‌یوندییه ئێگجار زۆر نزیكه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونكه ده‌قی ڕه‌سه‌ن گرنگیه‌كی ئه‌وتوی پێنادات.
له‌وانه‌یه كه ئێمه ئه‌وه وه‌ك په‌یوندییه‌كی سرووشتی یان به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕوونتر وه‌ك به‌ستنه‌ویه‌كی جه‌وهه‌ری پێناسه بكه‌ین. به هه‌مان شێوه كه هێماكانی ژیان په‌یوندییه‌كی زۆر نزیكیان له‌گه‌ڵ دیارده‌كانی ژیاندا هه‌یه، به بێ ئه‌وه‌ی كه گرنگیه‌كی ئه‌وتوَیان بۆ ئه‌و هه‌بێت، وه‌رگێڕانێك كه له ڕووی ده‌قی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌نجامدراوه له جیاتی ژیانی ئێستای، بایه‌خی زۆرتر به دوای ژیانی ده‌دات. ژیانیی وه‌رگێڕان له‌دوای ده‌قی ڕه‌سه‌ن ده‌ست پێده‌كات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بابه‌ته به‌ناوبانگه‌كانی جیهانی وێژه‌یی هیچ كات ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵناكه‌وێت كه وه‌رگێڕه‌كانی خۆیان له‌سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكی ژیانیاندا هه‌ڵبژێرن، پرۆسه‌ی وه‌رگێڕانیان وه‌ك قوناغێكی درێژه‌پێده‌ری ژیانیان پێناسه ده‌كرێت.
بیروكه‌ی ژیان و دوای ژیان له بابه‌ته‌كانی هونه‌ری ده‌بێت به ته‌واوی به بێ لایه‌نیه‌كی نا «بێلایه‌نییه‌كی» (زمان، وێژه) سه‌یر بكرێت. بیرێكی گشتی ته‌نیا كاتێك مافی خۆی پێده‌درێت كه میژوویه‌كی تایبه‌ت و دیارێكراو به خۆی هه‌بێت. وه‌ك دواهه‌مین شیكردنه‌وه، قوناغه جیاوازه‌كانی ژیان له جیاتی سه‌رقاڵ بوون به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر فاكتوره‌كانی سرووشتی (وه‌ك هه‌ست و ده‌رون) ده‌بێت له ڕوانگه‌ی میژوویی كاری هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌ركی فه‌یله‌سوفێك بریتییه له تێگه‌یشتن و لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو لایه‌نه سرووشتییه‌كانی ژیان كه ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆرتر له‌سه‌ر ژیانی میژوو ئه‌نجامده‌درێت.
له ڕاستیشدا، تۆ بڵێی كه ناسینه‌وه و شێوه‌كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامبوونی ژیانی كاره‌كانی هونه‌ری ئێگجار زۆر له درێژه‌كێشانی ژیانیی ئاژه‌ڵه‌كان ئاسانتر بێت؟ مێژووی كاره گه‌وه‌ره‌كانی هونه‌ر ئه‌و ڕاستییانه بۆ ئێمه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه بریتییه له ڕابردوویان، پێ‌زانین و ئاگا‌داربوو‌نیان له به ئه‌نجام گه‌یشتنی مه‌به‌سته هونه‌رییه‌كانیان له سه‌رده‌می هونه‌رمه‌ند و ناوبانگێكی هه‌تاهه‌تایی كه له نه‌وه‌كانی داهاتووشدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ك لێره‌دا به باشی ڕوونكراوه‌ته‌وه، دووایین و گرنگترینیان خۆی له ناوبانگ په‌یداكردن دبینێته‌وه. پێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌كان، كاتێك به هۆی به‌رده‌وامبوونی كارێك خۆی له قوناغی ناوبانگ په‌یداكردن ده‌بێنێته‌وه، زۆر له پێگه‌یاندنی مه‌به‌ستی بابه‌ته‌كان گرنگتر به‌راوه‌رد ده‌كرێت. به‌پێچه‌وانه، كه‌وابوو، لاف و گه‌زاف لێدانی وه‌رگێڕه كه‌م ئه‌زموونه‌كان، ئه‌و وه‌رگێڕانانه كه خزمه‌ت به كاره‌كه‌یان ناكه‌ن، ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه به هۆی ئه‌وه‌وه بوونیان هه‌یه.
5. وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ لێكدانه‌وه‌یه‌كی دوورودرێژ(ئه‌و زمانانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر نامۆ نین، به‌ڵام ڕابردوویه‌كی جیاوازیان له په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كان تێپه‌ركردووه، ته‌نیا له ده‌ربڕین و گووتندا په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان پێكه‌وه هه‌یه) خوێندنه‌وه‌ی ئێمه له‌دوای لادانێكی بێ كه‌ڵك كه تیۆریه‌كی كۆنی وه‌رگێڕانه، له یه‌كتر نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نزیكی زمانه‌كان له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه به‌رجه‌سته بكرێت، له چ ڕێگه‌یكی دیكه‌یش ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت له كاتێكدا شێواز و ماناكانی ده‌قی ڕه‌سه‌ن تا ئه‌و جێگه‌ی كه ده‌كرێت بپارێزرێت؟ به دڵنیاییه‌وه، ڕێكخستنی تیۆرییه‌ك كه بتوانێت به‌راوردێكی ته‌واوی بابه‌ته‌كه بكات، ئه‌ركێكی زۆر ئه‌سته‌مه، كه‌وابوو، ئه‌وه ناتوانێت تیشك بخاته سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له كاری وه‌رگێڕاندا گرنگییان هه‌یه.
له ڕاستییدا، په‌یوه‌ندیی نزیكی زمانه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر قووڵتر له هاوشێوه‌یی دوو كاری وێژه‌یی بێ بایه‌خ و دیاری نه‌كراو، له ڕێگه‌ی كارێكی وه‌رگێڕان ده‌سته‌به‌ر كراوه. بۆ تێگه‌یشتن له‌و پێوه‌ندییه ڕاسته‌قینه‌ی نێوان ده‌قی ڕه‌سه‌ن و وه‌رگێڕاوێك، پێویسته كه لێكۆڵینه‌وه‌كی هاوشێوه له‌سه‌ر ئه‌و مشتومڕانه بكرێت كه له ڕێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر له‌سه‌ر فێربوون یان هه‌ستپێكردن كه بۆ ساغبوونه‌وه له‌سه‌ر ڕی تێنه‌چوون تێوری وێنه‌یه‌كی ده‌قاوده‌ق ئه‌نجامدراوه.
ئه‌وه بابه‌تێكی ئاشكرایه كه له شتێكی زانراو یان هه‌ستپێكراو بێ لایه‌نێتی هه‌ر مانای نیه، ته‌نانه‌ت ناكرێت لافی ئه‌وه‌ش لێبدات، ئه‌گه‌ریش ئه‌و خۆی له‌گه‌ڵ وێنه ڕاسته‌قینه‌كانی خه‌ریك بكات، ئه‌وه ده‌بێت به ڕوونی باس بكرێت كه كاری وه‌رگێران ناكرێت ئه‌نجامبدرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و به شێوه‌یه‌كی سرووشتی و بنچینه‌یی هه‌وڵی له‌یه‌كچوون له‌گه‌ڵ ده‌قی ڕه‌سه‌ن بدات.
بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دوای ژیانی، ئه‌و ناوه له دوای ئه‌وه دێت كه گۆڕین و نوێبوونه‌وه له شتێك كه هیشتا زیندووه ڕووده‌دات، به واتایه‌ك ده‌قی ڕه‌سه‌ن له ژێر گۆڕانكاریدایه. ته‌نانه‌ت ئه‌و ووشانه‌ی كه مانایه‌كی چه‌سپیو و نه‌گۆڕیشیان هه‌یه، ده‌كرێت بكه‌ونه ژێر پرۆسه‌یه‌كی پێگه‌یشتن.
ئه‌وه شتێكی سرووشتییه كه حه‌ز و ئاره‌زووی نووسه‌رێكی وێژه‌یی له نووسینه‌كانیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت و ئه‌وه‌ش ڕێی تێده‌چێت كه به‌ره به‌ره به‌ره‌و كزبوون و كاڵبوونه‌وه بڕوات، ئه‌و كات ڕێگه به گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌یل و حه‌زێكی گشتگیر‌و ناوه‌كی له هونه‌ری وێژه‌یی، به‌تایبه‌ت نووسین ده‌درێت. ئه‌وه‌ی كه ڕۆژێك له ڕۆژان تازه‌یی و گه‌شاوه‌یی پێوه دیاربوو، ده‌كرێت دوواتر له شتێكی كۆن و بێ تام بچێت، ئه‌وه‌ی كه ڕۆژیك به ئه‌مڕۆیی هه‌ژمارده‌كرا، ده‌كرێت له داهاتوودا به كلاسیك و كۆن له قه‌ڵه‌م بدرێت.
بۆ تێگه‌یشتن له لوَژیكی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوونی گۆڕانكاری له ماناكاندا، ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاوبگیرێت كه ئه‌و پرۆسه‌یه زۆرتر داهاتوو ده‌گرێته‌وه (مانای سه‌رده‌می وه‌رگێڕانه كه ئالوگۆڕه‌كان به‌سه‌ر ده‌قی ڕه‌سه‌ندا دێت) هه‌تا سه‌رده‌می سه‌ره‌تایی زمانه‌كان و كاره‌كانی وێژه‌یی و ئه‌وه‌ش زۆر جار به مانای ڕێگه‌دانه به په‌ره‌پێدانی تیۆرییه‌كی ده‌روونزانی پوخته‌نه‌كراو و له ئاكامدا سه‌رلێشێواوی له دۆزینه‌وه‌ی بنج و بناوانی هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی گۆڕانكاری لێده‌كه‌وێته‌وه.
به شێویه‌كی ئاشكراتر، ئه‌وه به مانای په‌سه‌ندنه‌كردن و بێبه‌شكردنه كه له‌دوای گرنگیدانی زۆرتر به بیروڕا دێت كه به یه‌كێك له به‌هێزترین و به‌سوودترین پرۆسه‌كانی میژوویی هه‌ژمار ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك له هه‌وڵی وه‌رچه‌رخاندنی دوایین كاری سه‌ركه‌وتوو و ئه‌نجامبه‌خشی نووسه‌رێك بۆ نموونه‌یه‌كی هه‌ره به‌ناوبانگی جیهانی وێژه‌ییش بێت، له ڕزگاركردنی تیۆری مردوی وه‌رگێڕان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت.
به هه‌مان شێوه كه به درێژایی سه‌ده‌كان، سرووشتی گشتی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌كانی وێژه‌یی ڕووبه‌ڕووی گۆڕانكارییه‌كی ته‌واو ده‌بێته‌وه، زمانی دایكیی وه‌رگێڕیش گۆڕینی به‌سه‌ردا دێت. له كاتێكدا، ووشه‌كانی شاعیرێك له‌و زمانه‌ی كه پێی نووسراوه، به نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی ده‌مێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌ناوبانگترین به‌رهه‌می وه‌رگێڕانیش تووشی چاره‌نووسێك ده‌بێت كه به به‌شێك له گه‌شه‌سه‌ندن و گۆڕانكاری له زمانی خۆی هه‌ژمار ده‌كرێت و له كۆتاییشدا له تازه‌بوونه‌وه‌ی خۆیدا ده‌تووێته‌وه.
هه‌تا ئێستا ئه‌وه شیكراوه‌ته‌وه كه وه‌رگێڕان وه‌ك كێشه‌یه‌كی هاوسه‌نگ كه هه‌ر دوو ئه‌و زمانه مردووانه‌ی كه لایه‌نه جیاوازه‌كانی هونه‌ری وێژه‌یی پێكدینن، جیاكراوه‌ته‌وه: ئه‌وه كه كه‌سێك به ئه‌ركێكی تایبه‌ت، بۆ ئه‌وه دیاریكراوه كه چاوه‌دێری پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و گۆڕانكارییه‌كانی زمانی ڕه‌سه‌ن و چۆنێتی له دایكبوونی ئێش و ئازاره‌كانی خۆی بكات.
6. بێنجامین باس له په‌یوه‌ندی نزیك و هه‌ست و سۆزی زمان ده‌كات كه ئه‌وه‌ش له ڕوانگه‌ی ئه‌و وه‌ك دۆزێكی پێكچوون یان گه‌ڕان به‌دوای بنج و بناوانی ئه‌و پرسه پێناسه نه‌كراوه، به‌ڵام وه‌ك «شێوه‌ی بۆچوون یا تێگه‌یشتن (ژیربێژی)». له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا، ووشه‌كان له دوو زمانی جیاوازدا جێگۆڕكێیان پێناكرێت، ئه‌وه وه‌ك سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه هه‌موو وه‌رگێڕانه‌كان ته‌نیا تاڕاده‌یه‌ك وه‌ك ڕێكه‌وتنێكی كاتی له‌گه‌ڵ بێگانه‌بوونی زمانه‌كان له قه‌ڵه‌مده‌درێت.
دۆزێنه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی نه‌گۆڕ و یه‌كسه‌ر له باتی سه‌رده‌می و كاتی بۆ بێگانه‌بوونی زمانه‌كان له ده‌سته‌ڵاتی مرۆڤایه‌تیدا نیه، هه‌رچۆنێك بێت، خۆ له هه‌وڵدانێكی ڕاسته‌وخۆ لاده‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بڵابوونه‌وه‌ی ئایین به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، یارمه‌تییه‌كی زۆری به په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌ربڵاوی زمان كردووه.
هه‌رچه‌نده، وه‌رگێڕان، به‌پێچه‌وانه‌ی هونه‌ر، ناتوانێت باس له هه‌میشه‌یی بوونی به‌رهه‌مه‌كانی بكات، ئامانجی ئه‌و به شێوه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌كرێت وه‌ك قوناغێكی یه‌كجاره‌كی، یه‌كلاكه‌ره‌وه و زۆر گرنك له درووستكردنی هه‌موو زمانه‌كان هه‌ژمار بكرێت. له وه‌رگێڕاندا، به هه‌مان شێوه‌ی ڕابردووی، ده‌قی ڕه‌سه‌ن بۆ كه‌ش و هه‌وایه‌كی به‌رز و خاوێنی زمانزانیی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له وه‌شدا، گومانێك نیه كه بۆ هه‌میشه ناتوانێت له‌و شوێنه درێژه به ژیان بدات. ئه‌و گواستنه‌وه هیچ كات ناتوانێت هه‌موویی و گشتی بێت، به‌ڵام گرنگی له ناوه‌ڕۆك و جوهه‌ری وه‌رگێڕاندایه كه له سنووره‌كانی پێگه‌یاندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێك تێپه‌ر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش گرنگه كه باس بكرێت ئه‌و ناوه‌ڕوكه وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی له توخمێك دیاریكراوه كه تێكه‌ڵاوی خۆی له‌گه‌ڵ كاری وه‌رگێڕان به نه‌گونجاو و نه‌شیاو ده‌زانێت. ته‌نانه‌ت كاتێك هه‌موو ڕوواڵه‌تی مانا و مه‌به‌سته‌كانیش ده‌گوێزرێته‌وه، خه‌م و مه‌راقی سه‌ره‌كی وه‌رگێڕێكی ڕاسته‌قینه وه‌ك خه‌وه‌ن و خه‌یاڵێك ده‌مێنێته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ووشه‌كانی ده‌قی ڕه‌سه‌ن، ئه‌و بۆ وه‌رگێڕان نابێت، چۆنكه په‌یوه‌ندی نێوان ناوه‌ڕۆك و زمان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جیاوازی له‌گه‌ڵ ده‌قی ڕه‌سه‌ن و وه‌رگێڕاندا هه‌یه.
له كاتێكدا، ناوه‌ڕۆك و زمان له ده‌قی ڕه‌سه‌ن هه‌تا ئاستێكی دیار به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه، وه‌ك میوه‌یه‌ك و توێكڵكه‌ی، زمانی وه‌رگێڕان ناوه‌ڕوكه‌كه‌ی وه‌ك جلوبه‌رگێكی نوستنی شایانه به‌ته‌واوی له‌ناوخۆیدا داده‌پۆشێت. ئه‌و له هه‌وڵی ده‌رخستنی زمانێكی پایه‌به‌رزتر له هیی خۆیه‌تی و ئه‌وه نه‌گونجاوی، نامۆی و زاڵبوونی له ڕاده به‌ده‌ری به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و له‌یه‌ك جیابوونه‌وه به‌ربه‌ست بۆ وه‌رگێڕان سازده‌كات و له هه‌مانكاتدا به زیاد له پێویست له قه‌ڵه‌می ده‌دات. هه‌موو كارێكی وه‌رگێڕان نوێنه‌رایه‌تی قوناغێكی تایبه‌ت له مێژویی زمانه‌وانی ده‌كات و ئه‌وه بواری تایبه‌ت به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌رتووكه‌ی كه وه‌رگێڕدراوه و هه‌روه‌ها وه‌رگێڕان بۆ هه‌موو زمانه‌كانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه.
به‌م شێوه‌یه وه‌رگێڕان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا، ده‌قی ڕه‌سه‌ن به‌ره‌و جیهانێكی ڕاستر و ته‌واوتری زمانه‌وانی ده‌گوێزیته‌وه و ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه چیتر ده‌قی ڕه‌سه‌ن به گۆڕین بۆ زمانێكی دیكه به‌ها و سه‌نگی وێژه‌یی خۆی له ده‌ست نادات. به واتایه‌ك، ده‌قی ڕه‌سه‌ن له دوای هاتن بۆ دنیای وه‌رگێڕان، له سه‌رده‌مێكی جیاواز به شێوه‌یه‌كی تازه سه‌ربه‌رز ده‌كاته‌وه. ماویه‌تی ...