ئێعتیاد نه‌خۆشییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه كاریگه‌ری رۆحی و جه‌سته‌یی هه‌یه و تا كاتێك كه هۆكاره‌كانی گیرۆده‌بوون و حه‌ز به‌ره‌و ئه‌م نه‌خۆشییه له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت، ده‌رمانی جه‌سته‌یی و رۆحی ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌نجامی ده‌بێت و تاكی موَعتاد كه دیسانه‌وه گرفتاری مادده سڕكه‌ره‌كان ده‌بێته‌وه. گیرۆده بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێك له گرنگترینی كێشه و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و ته‌ندروستییه‌كانه كه كاریگه‌رییه‌كانی، هه‌ڕه‌شه‌ی جیددین بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و ده‌بێته هۆی نووشستی كۆمه‌ڵایه‌تی له بواره جیاجیاكاندا.
هه‌روه‌ها كاولكاری و ماڵوێرانی له ئه‌نجامی ئه‌م مادده‌یه بۆته بوارێكی له‌بار بۆ دابه‌زینی زۆرێك له به‌ها و نۆرمه كولتوری و ئه‌خلاقییه‌كان و به‌م جۆره، ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌ی جیدی خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
دیارده‌ی دزێوی قاچاخی مادده هۆشبه‌ره‌كان ،زیاتر له‌وه‌ی كه چالاكییه‌كی سه‌وداگه‌رانه، بازرگانیی و ئابووری له مافیای ئابووری نێوده‌وڵه‌تی دا بێت، چه‌كێكی كارامه و كاریگه‌ره به ده‌ست چه‌وسێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه.
ئه‌گه‌رچی لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ت بازرگانی كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له ئاستی جیهانیدا پرسێكی گرنگ و جێی بایه‌خه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی وه‌بیرهێنانه‌وه و ئاماژه كردنه، رۆڵی رژیمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه له گیرۆده‌كردنی گه‌نج و لاوه‌كانی وڵاته‌كه‌یان كه هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا نه‌ته‌نیا به مه‌به‌ستی بازرگانی و ئابوورییه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت مه‌به‌ستی سیاسیشی له پشته‌وه‌یه.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئاماره ناڕه‌سمییه‌كان باس له گیرۆده‌یی زیاتر له 7 میلیۆن كه‌س به مادده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها 1 میلیۆن و بیست هه‌زار كه‌س كه به شێوه‌ی رابواردن ئه‌م ماددانه به‌كار ده‌به‌ن ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه كه ساڵانه رێژه‌ی موَعتاده‌كان له ئێران رووله‌زیادبوونه، به وته‌ی خودی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به پێی رێژه‌ی دانیشتوانی ئێران، ئه‌م وڵاته له پله‌ی یه‌كه‌می به‌كاربه‌رانی ئه‌م مادده‌یه له جیهاندایه. هه‌ڵبه‌ت كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی هۆی نزیكی و جێگیر بوونی ئێران له ناوچه‌ی ترانزیتی ئه‌م مادده‌یه بۆ ئۆروپا (ئه‌فغانستان بۆ ئۆروپا) به هۆكاری سه‌ره‌كی وهه‌روه‌ها نارۆشنبیری و لاواز بوونی كولتوور و باوه‌ڕمه‌ندی به ئایین، به هۆكاره‌كانی دیكه‌ی ده‌زانن.
له راستیدا له ئێران، خودی رژیم و هاوكاری سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ مافیای مادده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی به ئه‌نقه‌ستی گیرۆده كردن، هۆكاری سه‌ره‌كی په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی دزێوی موَعتاد بوونه.
كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه و هاوكات دانانی به‌ڕواڵه‌ت سزای قورس بۆ فرۆشیاران و به‌كاربه‌رانی ئه‌م ماددانه و هه‌روه‌ها چاوپۆشی له به‌ستێن و بواره‌كانی تووش بوون به‌و مادده‌یه، هه‌وڵێكی به ئه‌نقه‌ستیان هه‌بووه بۆ گیرۆده‌كردنی لاوه‌كانی ئێران.ئه‌م سیاسه‌ته له كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، به شێوه‌یه‌كی پیلانگێڕانه و به‌رنامه بۆ دارێژراو ئه‌نجام دراوه.
به له به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه كوردستان رۆحی سه‌ربزێوی و شۆڕٍشگێڕیی و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته زاڵمانه‌كانی كۆماری ئیسلامییه، ده‌وڵه‌ت هه‌میشه له بیری پیلانگێڕی بووه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی. له‌م نێوه‌دا «ره‌حیمی» ئوستانداری پێشووی كوردستان و جێگری ئێستای ئه‌حمه‌دینژاد رواڵه‌تێكی تاوانباری رژیمه كه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌لاَتداری خۆیدا پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی موَعتاد كردن و بازرگانی ماده‌سركه‌ره‌كانی له خاكی كوردستان به‌ڕێوه‌برد.
شك له‌وه‌دانییه كاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعات به ئه‌نقه‌ست سیاسه‌تی گیرۆده‌كردنی لاوانی كوردستان و ته‌شه‌نه پێدانی دیارده‌ی موَعتادكردن له كوردستانیان جێ‌به‌جێ كردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه لاوانی كوردستان خولقێنه‌ری ده‌یان و سه‌دان دیمه‌نی وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م پیلانگێڕییه‌كانی ئه‌م رژیمه‌ن و ئاسۆی خه‌باتیان لێ ون نه‌بووه.
له5ی پووشپه‌ڕ، رۆژی جیهانی خه‌بات دژی مادده هۆشبه‌ره‌كان، جێی خۆیه‌تی بوترێت كه ئه‌گه‌رچی ئێعتیاد وه‌ك خه‌سارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ره‌نگه به ئاسانی ریشه‌كێش كردنی له كۆمه‌ڵگادا ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵام له ئێستادا به وشیاری و به‌ئاگایی له‌وه‌ی كه ئه‌مه پلانێكی به ئه‌نقه‌ست و پیلانگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامییه بۆ شكاندنی لاوان و دروست كردنی رۆحی خه‌مساردی له ناخییاندا بۆ ده‌سته‌مۆ كردن و ترسه‌نۆك بارهێنانیان، پێویسته خه‌ڵكی ئێران و كوردستان به‌تایبه‌تی لاوان و مێرمنداڵان به مقاومه‌ت و خه‌بات له دژی ئه‌م مادده ماڵوێرانه كه‌ره، وڵامێكی گه‌وره به رژیمی كۆماری ئیسلامی بده‌نه‌وه.