ئه‌م جاره گۆشه‌ی ئه‌ستێره گه‌شه‌كان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ یادی ژنه تێكۆشه‌ر و قاره‌مانی نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه هاوڕێ "حه‌نیفه ره‌زاپوور" كه سه‌ر به‌و نه‌سڵه له ژنانی زه‌حمه‌تكێش و شۆڕشگێڕی كوردستان بوو كه به كرده‌وه كۆت‌و به‌ندی كۆیله‌تی ژنانی له یاسا سه‌ده نێوه‌ڕاستییه‌كانی كۆماری ئیسلامی پچڕاند و وه‌ك شۆڕشگێڕێك له مه‌یدانی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی كوردستاندا هه‌ڵده‌سووڕا.
"حه‌نیفه ره‌زاپوور" ساڵی 1336 له خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی "ئینچكه"ی فه‌یزوڵابه‌گی له دایك بوو. قۆناغی منداڵی به هه‌ژاری و ده‌ست ته‌نگی تێپه‌ڕ كرد و پاشان خانه‌واده‌كه‌ی بۆ په‌یدا كردنی كار چوون بۆ شاری سه‌قز، و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ده‌رفه‌تێك بۆ حه‌نیفه تاكوو بچێته قوتابخانه‌و خه‌ریك به‌خوێندن بێت.
هاوڕێ حه‌نیفه‌ش وه‌ك كچه زه‌حمه‌تكێشێك هاوینان له چ له كووره‌خانه و چ له دێ بۆ كاری كه‌شاوه‌رزی یارمه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌دا و به‌م جۆره ره‌وتی ژیانی ئه‌ویش له گه‌ڵ باقی ژنانی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان تێكه‌ڵ بوو له گه‌ڵ هه‌ژاری و چه‌رمه‌سه‌ری زۆر.
ژیانی كرێكاری و پڕ له مه‌ینه‌ت، بیری ئه‌وی به چه‌وساندنه‌وه‌و سته‌م و بێ مافی ئاشنا كرد‌و ئه‌و كات كه ده‌رسی ده‌خوێند نابه‌رابه‌ری و جیاوازی نێوان ژیانی ئینسانه‌كان كه به زه‌قی به‌ر چاو ده‌كه‌وت زۆر ئازاری ده‌دا. له جه‌ریانی راپه‌ڕینی ساڵی 1357 له دژی رژیمی شا، ئه‌وی وه‌ك زۆرێك له لاوانی ئه‌و كاتی ئێران له گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی ئاشنا كرد و به‌م جۆره ده‌وره‌یه‌كی نوێ له ژیانی ده‌ستی پێكرد.
ساڵی 1359 له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و سیاسه‌ته‌كانی ئاشنا بوو و هه‌ڵسووڕانی سیاسی خۆی به كۆمه‌ڵه‌وه گرێ دا و وه‌ك لایه‌نگرێكی ته‌شكیلاتی ده‌ستی دایه كار‌و چالاكی. دوای ماوه‌یه‌ك به‌رپرسایه‌تی چه‌ندین كۆڕ و كۆمه‌ڵی نه‌هێنی پێ‌سپێردرا. ساڵی 1360 ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرت وبه‌رده‌وام به شوێن جێ به جێ كردنی ئه‌رك و كاری ته‌شكیلاتی بوو و ساڵی 61 له ته‌شكیلاتی گه‌ڕه‌كه‌كاندا سازمان درا وئه‌م ئه‌ركه‌شی به دڵسۆزی و كارزانیه‌وه برده پێش.
هه‌ر ئه‌و ساڵه به هۆی مه‌سایلی ئه‌منیه‌تییه‌وه له شار هاته ده‌رو به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو و دوای تێپه‌ڕكردنی ده‌وره‌ی فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی له ناوچه‌ی سه‌قز سازمان درا.
ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش بۆ هاوڕێ حه‌نیفه لێواولێو بوو له دڵسۆزی و فیداكاری و له خۆ بردوویی و به باشترین شێوه ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه ده‌برد. وره‌ی به‌رز و ره‌زمه‌ندگی و ماندوویی نه‌ناسی له جه‌ریانی كاردا و تێكه‌ڵاویی له گه‌ڵ هاوڕێیان‌و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌كانی بوو.
سه‌رده‌مێك دوای بینینی ده‌وره‌ی پزشكی له ناو واحیده‌كانی پێشمه‌رگه‌دا كاری پزشكیاری له سه‌ر شان بوو كه به دڵێكی گه‌وره‌و به بڕوابه‌خۆبونێكی به‌هێز به‌خۆی‌و به بزووتنه‌وه‌كه ئه‌ركه‌كانی به‌جێ ده‌گه‌یاند. جه‌ساره‌ت‌و قاره‌مه‌نێه‌تی حه‌نیفه له نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه له به‌رچاو بوو، له ده‌یان شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به‌شداری كرد، بۆ نموونه له‌شه‌ڕی گه‌وره‌و به ناوبانگی ئالان له پاییزی ساڵی 1362، گرتنی پایه‌گای جه‌وشه‌ن، شه‌ڕه‌كانی كه‌نۆڵان و ده‌یان شه‌ڕی گه‌وره و بچووكیتر زۆر بوێرانه بوێرانه به‌شدار بووه.
هاوڕێ حه‌نیفه له مه‌یدانی شه‌ڕ له گه‌ڵ هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی وه‌ك شۆڕشگێڕێكی ماندوونه‌ناس و دڵسۆز شه‌ڕی ده‌كرد و له هیچ فیداكاری و له خۆبووردوویه‌ك سڵی نه‌ده‌كرد. ناوبراو له‌گه‌ڵ ده‌یان و سه‌دان ژنی دیكه له نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه نیشانیان دا كه نه ته‌نیا خه‌باتی سیاسی، به‌ڵكوو له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕیشدا نه‌ترسانه و به جه‌ساره‌تێكی زۆره‌و ده‌توانن به‌شدار بن و به‌م شێوه‌یه بوونه پێشه‌نگی خه‌باتی ژنانی كوردستان.
هاوڕێ حه‌نیفه به هۆی چالاكی و هه‌ڵسووڕانی‌و تێكۆشان بۆ بارهێنانی له باری سیاسیه‌وه بوو به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه. له 11 ره‌زبه‌ری ساڵی 1365 له جه‌ریانی شه‌ڕی حیزبی دیمۆكرات له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه له به‌رزاییه‌كانی ئاوایی "ده‌ره‌وه‌زانی" خواروو گیانی له پێناو دێمۆكراسی و ئامانجی سۆسیالیزم¬دا به‌خت كرد.
به درێژه دانی رێگای هاوڕێ حه‌نیفه ره‌زاپوور و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه، رێز له یادی ئازیزیان ده‌گرین.