رۆژی چوارشه‌ممه 30ی پوشپه‌ر مامۆستا شێخ جه‌لالی حسێنی تێكۆشه‌ری دێرینی كورد له نه‌خۆشخانه‌ی شاری هه‌ولێر له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان كرد. سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه به‌م بۆنه‌یه‌وه راگه‌یاندنێكی ده‌ركردووه كه سه‌رنجتان بۆ بیستنی ده‌قی ئه‌و راگێنراوه راده‌كێشم:
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئاگادار كراینه‌وه كه رۆژی چوارشه‌ممه 30ی پوشپه‌ری ساڵی 1389ی هه‌تاوی، مامۆستا شێخ جه‌لال حسێنی پاش چه‌ند رۆژ نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان كرد. مامۆستا شێخ جه‌لال وه‌ك تێكۆشه‌رێكی سیاسی و ئاینی كورد له كوردستانی رۆژهه‌لاَت سیمایه‌كی ناسراو و هه‌ڵكه‌وتوو بوو كه ژیانی خۆی ته‌رخان كردبو بۆ خه‌بات له دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ساڵی 1359ی هه‌تاویدا رێكخراوێكی سیاسی به ناوی" سازمانی خه‌باتی ئیسلامی ئیسلامی كوردستانی ئێران" پێكهێنا كه بۆ خۆی هه‌تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێش، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ی له ئه‌ستۆ بوو.
له سه‌رده‌می رژیمی پاشایه‌تیدا مامۆستا شێخ جه‌لال یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه ئاینییه دیار و ناسراوانه بوو كه نه‌ته‌نیا سه‌ری بۆ ساواك و حكومه‌تی پاشایه‌تیدا دانه‌نه‌واند، به‌ڵكو به شێوه‌ی نهێنی خه‌باتی سیاسی دژی رژیمی پێشوو هه‌ر درێژه پێدا و مزگه‌وت و حوجره‌كانی مامۆستا شێخ جه‌لال جێگای حه‌وانه‌وه و خۆحه‌شارانی هه‌ڵسوراوان و چالاكانی سیاسی ئه‌و كاتی كوردستان بوون. مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی له‌كاتی راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران دژی رژیمی پاشایه‌تی رۆڵ و ده‌وری تایبه‌تی گێرا و له‌خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان به تایبه‌تی له شاری بانه و ده‌وروبه‌ری به‌شداری چالاكانه‌ی هه‌بوو. ئێمه به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی و رێبه‌رایه‌تی سازمانی خه‌بات ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌مه دوایین خه‌میان بێت.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
31ی پوشپه‌ری 1389ی هه‌تاوی
|