لێپرسراوێكی ره‌سمی رژیم كه لێپرسراوی ئاماری ره‌سمی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژادیشه، له وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه هه‌واڵنێرییه‌كان رایگه‌یاند: زیاتر له 40 میلیۆن كه‌س له دانیشتوانی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵنێری خوێندكارانی ئێران، ئیسنا، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئاماری رژیم رایگه‌یاندووه: ئه‌مرۆ به‌هۆی كێشه‌ی بێكاری، هه‌لاَوسان و نه‌بوونی كونترۆڵی نه‌ختینه‌یی، سه‌ره‌رای ئه‌م سه‌رچاوه ژێر زه‌وینییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كه له ئێران‌دا هه‌یه، زیاتر له 40 میلیۆن كه‌س له دانیشتوانی 70 میلیۆنی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.