مێهدی كه‌ڕووبی له پاڵێوراانی نارازی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماریی له ئێران، ده‌وڵه‌تی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژادی به ده‌وڵه‌تێكی سه‌رچاوه‌گرتوو له ده‌ستێوه‌ردان و ساخته‌كاری ئاشكرای سوپا و به‌سیج له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوو ده‌وره‌ی رابردووی سه‌رۆك كۆماری زانیوه و باسی له پێدانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری به سپا كردووه.
ئه‌و پاڵێوراوه‌ی ناڕازی به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئێران، په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ر رۆژه‌ی ده‌ستێوه‌ردان و به‌شداری كردنی سپا و به‌سیجی له به‌شه ئابووری و سیاسییه‌كان به "قه‌یران و لادانێك" ناو لێبردووه و سه‌رچاوه‌كه‌ی به ساڵانێك پێشووتر ده‌زانێ.
كه‌ڕووبی له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرای كردووه، له دوای به‌شداری كردنی نائاسایی ناوه‌نده نیزامی و ئه‌منیه‌تییه‌كان له بواری ئابووری، سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگدا، من یه‌كه‌مین كه‌س بووم كه سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هوشدارمدا و دژایه‌تی كردنی خۆم راگه‌یاند، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و كاره‌یان به جیدی نه‌گرت.
سه‌رۆكی پێشووی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه: له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نۆیه‌می سه‌رۆك كۆماری له ساڵی 1384دا كه سوپا و به‌سیج له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌حمه‌دی نژاد ساخته‌كاریان ئه‌نجامدا، هوشدارمدا و هاتنه ناوه‌وه‌ی نیزامی‌یان بۆ ناو ئه‌و بواره‌م به پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی و ئامانجه‌كان زانی و سه‌رنجم دایه ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه.
مێهدی كه‌ڕووبی هه‌روه‌ها به ئاماژه كردن به هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی ده‌یه‌م كه به‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، شه‌پۆلێكی به‌ربڵاو له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان وڵاتی گرته‌وه، رایگه‌یاندووه: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییانه سوپا و به‌سیج له پاڵ كه‌سانێكی دیكه‌دا دیاریان كردووه و هه‌ربۆیه ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و پاوانكردنی هه‌موو كاره‌كانی وڵات له‌وانه سیاسه‌ت، ئابووری، فه‌رهه‌نگ، وه‌زرش و هونه‌ر به غه‌نیمه‌ت و ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری ده‌زانن.
مێهدی كه‌ڕووبی به بردنه ژێرپرسیاری توانایی سوپا له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه گه‌وره‌كانی نه‌وت و گاز، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه كه ئه‌نجامی پڕۆژه گه‌وره‌كانی نه‌وت و گاز كه له داهاتووی ئابووریی وڵات‌دا گرینگییه‌كی زۆری هه‌یه، له توانای سوپادا نییه.
كه‌ڕووبی له درێژه‌دا به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئێستا به‌نای خسوسی سازی، سه‌رقاڵی پاوانكردنی ئابووریی وڵاته، رایگه‌یاندووه: ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا روویداوه و بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی، چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ناچاریی به‌شی خسوسی و پاوانكردنی ئابوورییه له ده‌ستی سوپادا.