دوا به‌دوای درووستبوونی ئه‌و ئاڵۆزی و بشێوییه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌هۆی تۆپبارانی سوپای كۆماری ئیسلامی و به‌زاندنی خاكی هه‌رێم، سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك جێگیر كران و ئێستاش حه‌وت قه‌ڵای سه‌ربازی له چه‌ند به‌رزاییه‌كی ناوچه‌كان و له‌نێو خاكی هه‌رێم بونیاد نراون.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی رایانگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا كۆماری ئیسلامی ئێران حه‌وت قه‌ڵای سه‌ربازی له نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان درووست كردووه و چه‌ندین رێگای سه‌ربازیشی بۆ قه‌ڵاكان لێداوه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێنج قه‌ڵا له سنووری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران له ناوچه‌كانی په‌تك، ماوه‌تان، به‌رده زه‌رد و سه‌ری شیوه ره‌ش درووست كراون و دوو قه‌ڵای سه‌ربازیش له سنووری قه‌زای چۆماندا كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌ی كانیه ره‌ش. عه‌بدولواحید گوانی، قائیمقامی چۆمان له‌م پێوه‌نده‌دا ئاشكرای كردووه كه ئێستا ئه‌و قه‌ڵایانه هێزی سه‌ربازیی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان تێدایه و ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای گوند نشینانی سه‌رسنوور درووست كردووه.