خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی ئاڵمان له‌مه‌ڕ گه‌مارۆ نوێیه‌كانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌دژی كۆماری ئیسلامی ئێران.
"زوود دویچه تسایتۆنگ": جگه له‌هێرشی نیزامی، گه‌مارۆ نوێیه‌كان ته‌نیا رێگایه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وروپا بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ئێران به مه‌به‌ستی ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌پیتاندنی یۆرانیۆم، كه‌ڵكی لێ وه‌رگێراوه‌و به‌كار هاتووه.
رۆژنامه‌ی ئاڵمانی "فرانكفۆرتێر ئاڵگماینه" له‌دوایین بابه‌ت خۆیدا رایگه‌یاند: گه‌مارۆ نوێیه‌كانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌دژی كۆماری ئیسلامی به گه‌مارۆیه‌كی پڕئازاری مه‌زنده كردووه كه له‌خۆیدا نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه چی دیكه به‌رپرسانی ئه‌وروپایی چاوه‌ڕێی كۆماری ئیسلامی ناكه‌ن، تاله‌رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه كات‌و زه‌مان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بكرێته‌وه.
سووربوونی هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی ئه‌وروپایی له‌سه‌ر گه‌مارۆدانی رژیمی تاران، وای له توركیه كردووه هاوده‌نگی خۆی كه‌پێشتر به‌یارمه‌تی تارانه‌وه هاتبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا رابگه‌ینێت.
ئه‌م رۆژنامه‌یه كه گه‌مارۆ نوێیه‌كان له‌دژی كۆماری ئیسلامی پڕ ئازار له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات ده‌نووسێت: هۆكاری ئه‌م گه‌مارۆیانه ئه‌وه‌یه كه وڵاتانی ئه‌وروپایی به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووه‌ن كه كاتێكی‌ئه‌وتۆ به مه‌به‌ستی وتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی رژیمی ئێران نه‌ماوه.
رۆژنامه‌ی "زوود دویچه تسایتۆنگ" یه‌كێك له‌ڕۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی دیكه ئاڵمانی له‌مباره‌یه‌وه نووسیوێتی: جگه له‌هێرشی نیزامی، گه‌مارۆ نوێیه‌كان ته‌نیا رێگایه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وروپا بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ئێران به مه‌به‌ستی ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌پیتاندنی یۆرانیۆم، كه‌ڵكی لێ وه‌رگێراوه‌و به‌كار هاتووه.
یه‌كه‌مین ده‌ره‌نجامی گه‌مارۆ نوێیه‌كان له‌دژی رژیمی تاران
وێڕای دژكرده‌وه‌ی زمانی له‌نێوان به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به گه‌مارۆ نوێیه‌كان، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، یه‌كه‌مین نیشانه‌كانی داكه‌وتنی ئابووری سه‌رچاوه‌گرتوو له‌گه‌مارۆكان له‌ئێراندا خۆی نیشاندا.
هه‌واڵنێری "فارس" سه‌ر به سپای پاسداران باسی له‌دابه‌زینی به‌رچاوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ئێراندا كردووه.
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2005ی زایینی به 4 میلیۆن‌و 106هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژدا ده‌گه‌یشت، له‌ماوه‌ی وه‌رزی پاییزی ساڵی 2009ی زایینی به 3میلیۆن‌و 549هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژدا دابه‌زینی هه‌بووه. هه‌روه‌ها هه‌نارده نه‌وتییه‌كانیش ئێستاكه له 2 میلیۆن‌و 691 هه‌زار به‌رمیل، به 1 میلیۆن‌و 984 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژدا دابه‌زینی هه‌بووه.
هه‌واڵنێری "رویتێرز"یش له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: رژیمی تاران له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سیسته‌می پاڵاوگه‌كانی له‌كه‌رتی وزه‌دا، پێویستی به 25 میلیارد دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری بیانی هه‌یه. له‌ئه‌گه‌ری نه‌بوونی ئه‌م سه‌رمایه‌گوزارییه، چواره‌مین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ئێستای جیهان ناچار ده‌بێت له‌ولاَتانێكی دیكه نه‌وت بۆ ناو ولاًته‌كه‌ی هاورده بكات.