به تێپه‌ڕبوونی نزیك به مانگێك له ده‌ستگیر كردنی " مه‌حموود باقری و موختار ئه‌سه‌دی" 2 ئه‌ندامی كانوونی سێنفی موعه‌لیمانی ئێران، بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌یانتوانیوه چاویان پێیان بكه‌وێت و تا ئێستاش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراوه‌ته پاڵ ئه‌م دوو كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه و چاره‌نووسیان نادیاره.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری هێرانا، موختار ئه‌سه‌دی، ئه‌ندامی كانوونی سێنفی موعه‌لیمانی كه‌ره‌ج له رۆژی 8ی مانگی پوشپه‌ڕه‌وه له گرتووخانه به‌سه‌ر ده‌بات. مه‌حموود باقریش، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری كانوونی سێنفی موعه‌لیمانی ئێران له رۆژی 9ی مانگی پوشپه‌ڕه‌وه، پاش بانگ كردنی بۆ حه‌راسه‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی ناوچه‌ی 4ی تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و تا ئێستا ته‌نیا 2 جار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی قسه‌ی كردوه.