نێعمه‌ت ئه‌سه‌دی، موعه‌لێمی له‌سه‌ر كار ده‌ركرا و هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیر كرابوو، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو گوازراوه‌ته‌ه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه.
به پێی هه‌واڵێك كه به ناوه‌ندی هه‌واڵی رۆژهه‌لاَت گه‌یشتوه، نێعمه‌ت ئه‌سه‌دی كه زیاتر له مانگێك هیچ زانیارییه‌ك له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو گوازراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه و تا ئێستاش بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌یانتوانیوه چاویان به ناوبراو بكه‌وێت. نێعمه‌ت ئه‌سه‌دی، موعه‌لمی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی ئاموزش و په‌روه‌رش، هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی و هاوكاری گۆڤاری " ژیوار" و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی ئه‌م گۆڤاره‌یه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی فشاره‌كان بۆسه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كورد، رۆژی دووشه‌ممه یه‌حیا سه‌مه‌دی، هه‌ڵسووڕاوی فه‌رهه‌نگی و رۆژنامه‌نووسی كوردی دانیشتووی سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.