رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی خێرای نه‌خۆشییه‌كانی موحه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند، هه‌ڵسوراوی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانی كوردی ده‌ست به‌سه‌ركراو له زیندانه‌كانی رژیم بووه و داوای ئازاد كردنی ناوبراوی كردووه.
موحه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند له ساڵی 1386ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستگیر و زیندانی كرا و له ساڵی 87 له لایه‌ن دادگای ئینقلابی رژیم له تاران به تۆمه‌تی بلاَوكردنه‌وه‌ی درۆ به مه‌به‌ستی شێواندنی رای گشتی له رێگای پێكهێنانی" رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان" و ئه‌نجامی چالاكی تێیدا به 11 ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا و ئێستا له زیندانی ئێڤینی تاران ده‌ست به‌سه‌ره.
چاودێری مافی مرۆڤ كه ده‌فته‌ره‌كه‌ی له نیۆیۆركه، رۆژی چوارشه‌ممه 6ی گه‌لاوێژ رایگه‌یاند: به هۆی فشاری به‌رده‌وامی مه‌ئمورانی زیندان بۆ سه‌ر كه‌بودوه‌ند ئه‌گه‌ری سه‌كته‌ی مه‌غزی ناوبراو له ئارادایه. ئه‌م رێكخراوه‌یه له درێژه‌ی راگێنراوه‌كه‌ی خۆیدا وتوویه‌تی: وابه‌دی ده‌كرێت كه كه‌بودوه‌ند له رێكه‌وتی 15ی ژوئیه له زیندان تووشی سه‌كته‌ی مه‌غزی بووبێت و به پێی لێدوانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ، ناوبراو تا ئێستا رێگه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان پێ نه‌دراوه. چاودێری مافی مرۆڤ به پشت به‌ستن به نامه‌یه‌ك كه ده‌ڵێت كه‌بودوه‌ند له زیندان بلاَوی كردۆته‌وه ده‌نووسێت، سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له زیندانی تووشی سه‌رگێچه و له‌كاركه‌وتنی به‌شێك له مێشك بۆته‌وه، به‌لاَم له نه‌خۆشخانه‌ی زیندانی ئێڤین، چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ نه‌كراوه.
به‌وشێوه‌یه‌ی كه ئه‌م رێكخراوه داكۆكیكاره له مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، نه‌سرین ستوده، پارێزه‌ری موحه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند، 15ی ژوئیه، سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كانی كه‌بودوه‌ند له زیندان، نامه‌یه‌كی بۆ لێپرسراوانی به‌شی قه‌زایی رژیم به‌رێ كردووه و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی ناوبراو له زیندان بووه، به‌لاَم هیچ ولاَمێكی وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه. جه‌وسترۆك، جێگری به‌شی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست له چاودێری مافی مرۆڤ، رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی به‌رپرسیارن له سلاَمه‌تی موحه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند و ده‌بێت نه‌خۆشییه‌كانی ناوبراو چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌ر رووداوێك كه ببێته هۆی له‌مه‌ترسی كه‌وتنی گیانی كه‌بودوه‌ند لێپرسراوانی رژیم به‌رپرسیارن.
موحه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند له زستانی ساڵی 1382ی هه‌تاوی گۆڤاری"په‌یام مه‌ردوم" به دوو زمانی كوردی و فارسی له تاران و ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران بلاَوده‌كرده‌وه و له خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1384یشدا رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانی دامه‌زراند. په‌رناز باغه‌بان حه‌سه‌نی، هاوسه‌ری كه‌بودوه‌ند، ساڵی رابردوو له وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه هه‌واڵنێرییه‌كان، باسی له دوجار سه‌كته كردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له زیندان كرده‌بوو. موحه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند له ماوه‌ی سالاَنی رابردوودا، براوه‌ی چه‌ندین خه‌لاَتی نێونه‌ته‌وه‌یی له بواری مافه‌كانی مرۆڤ و رۆژنامه‌وانی بووه. كه‌بودوه‌ند خه‌لاَتی چاپه‌مه‌نییه‌كانی له رێوره‌سمی ساڵی 2009ی بریتانیا، وه‌كوو رۆژنامه‌وانی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵ پێبه‌خشرا.
سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له زستانی ساڵی 1387یشدا خه‌لاَتی" هلمن-همت" رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤشی به‌ده‌ستهێنا. چاودێری مافی مرۆڤ هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی دوێنێی خۆیدا هوشداریداوه كه 16 هه‌ڵسوراوی كوردی ده‌ستگیركراو له زیندانه‌كانی رژیمی تاران به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له حزب و رێكخراوه كوردستانییه‌كان حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و مه‌ترسی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانیان له ئارادایه. ناوی ئه‌و هه‌ڵسوراوه كوردانه‌ی كه له به‌یاننامه‌كه‌ی دوێنێی چاودێری مافی مرۆڤدا هاتووه كه گیانی له مه‌ترسیدایه بریتین له: زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، رۆسته‌م ئه‌ركیا، حسێن خزری، ئه‌نوه‌ر رۆسته‌می، موحه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵلاهی، قادر موحه‌ممه‌د زاده، حه‌بیبوڵلا له‌تیفی، شێركۆ معارفی، مسته‌فا سه‌لیمی، حه‌سه‌ن ته‌لعی، ئیره‌ج موحه‌ممه‌دی، ره‌شید ئاخكه‌ندی، موحه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگوشی، ئه‌حمه‌د پولاد خانی، سه‌ید سه‌می حسێنی و سه‌ید جه‌ماڵ موحه‌ممه‌دی. رژیمی تاران مانگی گولاَنی ئه‌مساڵ 5 هه‌ڵسوراوی سیاسی كه چواریان كورد بوون له‌سێداره‌دا كه بوو به هۆی كاردانه‌وه‌ی توندی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و كرده‌وه دڕندانه‌یه‌ی رژیمیان به توندی مه‌حكوم كرد.