به بۆنه‌ی سوتانی دارستانه‌كانی كوردستان به تایبه‌ت ناوچه‌ی مه‌ریوان كومیته‌ی كۆمه‌ڵه له نۆروێژ و كومیته‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له نۆروێژ راگه‌یاندنێكی هاوبه‌شیان ده‌ركردوه.
له‌و راگه‌یاندنه‌دا كۆماری ئیسلامی به تاوانباری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگرانه ناسراوه و باس له‌وه كراوه، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی نه‌ك هه‌ر هه‌وڵێكیان بۆ كوژاندنه‌وه و به‌ربه‌ست كردنی ئه‌و ئاگرانه نه‌داوه به‌لكو به سوتانی سامان و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی كوردستان زۆر خوشحاڵن و هیچ هه‌نگاوێكیان له‌و بواره‌دا نه‌ناوه.
هه‌وره‌ها كومیته‌ی نۆروێژی كۆمه‌ڵه و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران داوا له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی پارێزه‌رانی ژینگه و رێكخراوه مه‌ده‌نی و ناحكومییه‌كان كردوه كه به هه‌وڵ و تێكۆشانی لێبڕاوانه هانده‌ر و رێكخه‌ری خه‌ڵك بن كوژاندنه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ئاگره تا چیدی زیان به سروشتی و سامانی كوردستان نه‌گات.