رۆژی چوارشه‌ممه 27ی جولای 2010 زایینی هه‌یئه‌تێكی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه پێكهاتوو له ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌دی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان و عه‌لی مورادی ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌ولێر سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوینه‌رایه‌تی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیان له هه‌ولێر كرد. هه‌یئه‌تێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كه پێكهاتبوو له: به‌رێزان تاهیر مه‌حموودی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی و نوێنه‌ری حیزب له هه‌ولێر و شه‌ریف بهروز نوینه‌ری حیزب له ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك كادری په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازییان له هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه كرد.
له‌م دانیشتنه‌دا باسی قه‌یرانه ناوخۆ و ده‌ره‌كیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌و ئابڵۆقانه‌ی كه خراوه‌ته سه‌ر رژیم و هه‌روه‌ها هاوده‌نگی زیاتری ولاَتانی رۆژئاوایی و ئوروپا به‌رامبه‌ر به رژیم ئال وگۆڕی بیروڕا كرا‌و به گشتی له سه‌ر لێكدانه‌وه‌كان هاوڕان بوون.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌و سیمنارانه كرا كه له‌مانگی رابوردوودا له پاریس و رۆم و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا به هه‌نگاوی موسبه‌ت ناویان برد و درێژه‌دان وبه‌شداریكردنی كورد له‌و كۆڕوكۆبوونه‌وانه به هه‌نگاوێگی گرینگ و پێویستیان زانی و ده‌وری كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال و به هێزكردنی ئه‌و كۆنگره‌یه یه‌كێكی دیكه له باسه‌كانی دانیشتنه‌كه بوو كه له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌دا ده‌توانێ كاریگه‌ری هه‌بێ وده‌وری خۆی بگێڕێ.
شیاوی باسه ته‌ئكید كردنه‌وه له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌كان و كاری هاوبه‌ش كردن وبه به‌رنامه، باسێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بوو.