به درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانین بڵێن كوردستان ناوچه‌یه‌ك بووه كه زۆرترین سه‌ركوت و نا عه‌داڵه‌تی ئه‌زموون كردووه و له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی به‌رین له ناوخۆی ئێران‌دا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی به‌رینی خه‌ڵكی ناڕازی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا، مافی مرۆڤ هێنده‌ی تر له كوردستان پێشێل كرا و ئه‌وه‌ندیتر پرۆسه‌ی سه‌ركوت زه‌قتر بووه‌وه.
به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌مووی ئه‌وانه، له ئێران به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ رۆژانه به‌ئاسانی ده‌بینرێت. هه‌موو خواست و كۆبوونه‌وه‌كان سه‌ركوت ده‌كرین، چالاكی ئازادی حیزبه‌كان، رێكخراوه‌كان، ئه‌نجوومه‌نه‌كان و گرووپه سیاسی و مه‌ده‌نی و پێشه‌ییه ناحكومییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه و چالاكانی سیاسی مه‌ده‌نی، مافی مرۆڤ، مافی ژنان، كرێكاران، خوێندكاران و چالاكانی مافی نه‌ته‌وه‌كان و كه‌مایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گوشار و چاودێری و ئازار و ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستگیركردن و زیندانی و له سێداره‌دان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر چاوێك به كوردستاندا بخشێنینه‌وه، ده‌بینین كه ئازادی راده‌ربڕین هه‌میشه له خراپترین دۆخدا بووه و هیچ جێگه و پێگه‌یه‌كی نییه. رۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران و ره‌خنه‌گران له‌گه‌ڵ سه‌ركوت و سانسۆڕ و قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی به‌ره‌ڕوو ده‌بنه‌وه و به تووندترین شێوه سه‌ركوت ده‌كرێن. به‌له‌به‌رچاو نه‌گرتنی راده‌ی پێشێلكارییه‌كان و گوێ نه‌دان به یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، مافه بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌تاییه‌كان گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی خۆی و سه‌ركوته‌كانیش روو له زیاد بوونه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژانه ده‌بینین سه‌دان كۆڵبه‌ری زه‌حمه‌تكێش و سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر سنووره‌كان له ناوچه كوردنشینه‌كانی كوردستان بۆ ده‌ربازبوون له هه‌ژاری و بێكاری، مه‌ترسی كێڵگه‌كانی مین و كه‌مینه‌كانی مه‌رگی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان به گیان هه‌ڵده‌بژێرن و له‌گه‌ڵ مردن و كه‌م ئه‌ندام بوون، تووندوتیژی و زیندان و سزای ماڵی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و قوربانییه‌كی زۆریشیان له‌م بواره‌دا داوه.
گوشاره‌كان بۆ سه‌ر چالاكانی كورد په‌ره‌ی سه‌ندووه
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌تییانه‌ی خه‌ڵكی ئێران و په‌ره‌سه‌ندنی گوشار و سه‌ركوتی هێزه‌كانی رژیم له دژی ناڕازییان، شه‌پۆلێكی به‌رفراوان له ده‌ستگیری و بانگ كردن له ئێران ده‌ستی پێكردووه. ئه‌م شه‌پۆله‌ی ده‌ستگیری و سه‌ركوته وه‌ك هه‌میشه كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه و كوردستان لێی بێ به‌ش نه‌بووه.
هه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه ئینتیزامییه‌كانی رژیم له شاری سه‌قز چه‌ندین كه‌سیان له‌و شاره ده‌ستگیر و راپێچی زیندان كردووه. به پێی سه‌رچاوه‌كان، له دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی جه‌ماڵ ئه‌مینی، عیباد شێخی، كاوه‌غه‌فوری، عه‌لی ئه‌مینی، كامیل فه‌تاحی، ئه‌سكه‌نده‌ر ره‌سوڵی ئازه‌ر، له چه‌ند رۆژی رابردوودا لاوێكی دیكه به‌ناوی دیاكۆ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
هه‌واڵه‌كان له شاری سه‌قزه‌وه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی حه‌وتووی رابردووش‌دا چه‌ندین كه‌سی دیكه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستگیر كراون. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵنێری موكریان بڵاوی كرده‌وه كه حه‌سه‌ن ئه‌شعه‌ری، چالاكی كوردی دانیشتووی شاری نه‌غه‌ده له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیر كرا.
هه‌ر له حه‌وتووی رابردووش‌دا شارۆمه‌ندێكی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پیرانشار به ناوی كه‌ماڵ قادری ئازه‌ر به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان له لایه‌ن دادگاوه به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. له شاری سنه‌شه‌وه هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا رۆژنامه‌نووسێكی كورد به ناوی شۆڕش گوڵكار بۆ دادگای ئینقلابی شاری سنه بانگ كراوه.
كوشتنی كاسبكارانی ناوچه سنوورییه‌كان به‌رده‌وامه
كاسبكاران كورد له ناوچه سنوورییه‌كان بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانی خۆیان و ده‌ربازبوون له هه‌ژاری و نه‌داری، رۆژانه روو ده‌كه‌نه ناوچه سنوورییه‌كان و هه‌موو مه‌ترسییه‌كان هه‌ر له كێڵگه‌ی مینه‌وه بگره تا كه‌مینی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان به گیان هه‌ڵده‌بژێرن. له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌دا رۆژانه ده‌بینین كه ئه‌و كاسبكارانه له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌كوژرێن و رێگه‌ی كاركردنیان پێ نادرێت. كه‌م رۆژ هه‌یه كه هه‌واڵی كوژرانی كاسبكارێك له ناوچه سنوورییه‌كان نه‌گاته گوێ و ئه‌زییه‌ت و ئازار نه‌درێن. هه‌ر له درێژه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كاسبكارانی ناوچه سنوورییه‌كان، رۆژی 3ی به‌فرانبار كاسبكارێكی بانه‌یی به ناوی عوسمان له سنووری شابه‌دین خه‌ڵكی سیاومه‌كۆن به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژیمه‌وه كوژراوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به تووندی بریندار بوون.
هه‌واڵه‌كان له شاری سه‌رده‌شتیشه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كاربه‌ده‌ستانی رژیم رێگاری ده‌ست پێڕاگه‌یشتنی خه‌ڵك و كاسبكارانی زه‌حمه‌تكێشیان بۆ بازاڕی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه به‌ستووه. سه‌رچاوه‌كان له ناوخۆوه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه رۆژی شه‌ممه 5ی به‌فرانبار هێزه‌كانی رژیم رێگاكانی «گوێزلی، بێتووش و بێژوێ» هه‌ڵكه‌وتوو له ناوچه‌ی ئالانیان له كاروانی كاسبكارانی سنووری به‌ستووه.