یه‌كێک له‌و كێشانه‌ی كه باراك ئۆباما له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دا له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕووه، ئێرانه. ئۆباما هه‌نگاوه تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی و ناكۆكی له‌گه‌ڵا وڵاتێك كه پێشووتر خرابووه سێ كوچكه‌ی شه‌ڕه‌نگێزی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه.به‌ڵام بۆ د‌رك پێكردنی باشتری ئێران ده‌بێت تێبكۆشێت تا شۆڕشی درێژماوه‌ی ئه‌م وڵاته بناسیت. سه‌عیدی ئه‌میر ئه‌رجومه‌ند، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ئه‌نجوومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگا فارس زمانه‌كان، سه‌باره‌ت به گۆڕانی خه‌ڵكی ئێران و رێبه‌ره‌كانیان له كاتی رووخانی رژیمی شاوه كتبێبی "پاش خومه‌نینی: ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی جێگره‌كانی" نووسی كه له لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌كانی ئاكسفۆرد چاپ كراوه.
ئه‌رجومه‌ند ئێستا مامۆستای زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی ئۆستۆنی بروك له لێكۆڵینه‌وه نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له زانكۆی ده‌وڵه‌تی ئۆستۆنی بروكی نیۆیۆركه.
باراك ئۆباما ساڵی رابردوو وتی ئه‌گه‌ر ئێران مسته داخراوه‌كانی خۆی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه تا له‌گه‌ڵا ئه‌م وڵاته ته‌وقه بكات. ئه‌م پێشنیاره له توێی په‌یامی مانگی مارسی و له نه‌ورۆزدا خرایه روو و دوامۆڵه‌ته‌كه‌شی كۆتایی مانگی دیسه‌مبه‌ر بوو. هێواكان له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بوو كه په‌یوه‌ندی باشتر بگاته وتووێژ سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوكییه‌كانی ئێران.
ئه‌گه‌رچی هه‌نگاوه بچووكه‌كان به‌ره‌و وتووێژه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام دوامۆڵه‌ته‌كه كۆتایی هات و مسته‌كانی ئێران هه‌روا گرێ‌كراو مانه‌وه.
ئایا ئه‌م ئه‌گه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تی ئۆباما بوونی هه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌سوود له‌گه‌ڵا ئێران به‌رقه‌رار بكات؟ یان ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی شۆڕشێكی دیكه بێت. ئاسۆیه‌ك كه هه‌نه‌دێك له لێكۆڵه‌ران ئه‌مه له‌ودیوی بزووتنه‌وه‌ی نه‌یاران پێشبینی ده‌كه‌ن؟ یان گرفت لێره‌دایه كه ده‌وڵه‌تی ئۆباما، ئێرانی پاش شۆڕش ناناسێت؟
بیری شۆڕشێكی تر له ئێران پاش ناڕه‌زایه‌تییه ده‌ربڕینه به‌رینه‌كان دژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد به ته‌زویر و ساخته‌كاری له مانی ژوه‌نه‌وه هاته ئاراوه. ناڕازایان جارێكی رت له كۆتایی ئه‌مساڵی زایینی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
وێكچوونه‌كانی نێوان قه‌یرانی سیاسی ئێرانی ئه‌مڕۆ و قه‌یرانی سیاسی 30 ساڵی رابردوو بوونیان هه‌یه، به‌ڵام جیاوازییه‌كانی زۆر زۆرتره. شۆڕشه‌كان ده‌بنه هۆی ئه‌وه كه چینێكی سیاسی نوێ بێنه ئاراوه و شۆڕشی ئێرانیش له‌مه به‌ده‌ر نه‌بوو. له دوو ده‌یه‌ی پاش مه‌رگی خومه‌ینی، مه‌لا هه‌ڵكه‌وتووه‌كان كه پاش شار له ئێران حكوومه‌تیان ده‌كرد، بڕبڕه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌سپێرنه سیسته‌مێكی سه‌ربازی ئه‌منییه‌تی. ئه‌حمه‌دی نژاد له لایه‌ن سیسته‌مێكه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت كه سپا به‌شێكی گرنگییه‌تی و به‌سیجیش یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانییه‌تی.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ژوه‌ن راگه‌یاندنی هه‌وڵوێستی سپا بوو كه ده‌ریده‌خست ئاماده‌یه تا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه گرێت.
بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه گرنگه‌یه كه ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، به شێنه‌یی به گۆڕینی ئه‌ندامانی سپای پاسداران و جێگیركردنی لایه‌نگرانی له جیات لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆماره پێشووه‌كان، هاشمی ره‌فسه‌نجانی و خاته‌می، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێزتر بكات. به‌ڵام خامنه‌یی ئێستا به پشتیوانی كردنی له‌م سیسته‌مه سه‌بارزی ئه‌منییه‌تییه، ژماره‌یه‌كی زۆری له مه‌لا به‌رجه‌سته‌كانی له خۆی دوور خسته‌وه. هه‌روه‌ها تواناییه‌كانی خۆی له نواندنی رۆڵی ناوبژیوان كه له خومه‌ینییه‌وه فێر ببوو، دابه‌زاند.
روون نییه كه تا چ كاتێك مه‌لا به‌رجه‌سته‌كان و سیسته‌می سه‌ربازی ئه‌منییه‌تی بتواننن له پاڵا یه‌كتردا بمێننه‌وه. ئه‌مه یه‌كێك له‌و هۆكاره گرنگانه‌یه كه ده‌ریده‌خات ئه‌م خاڵه كه داهاتووی ئێرانی تا چ ئاستێكی جێی پێشبینی كردنه. لێكۆڵه‌رانی شاره‌زا له پرسی شۆڕشه‌كان هه‌روه‌ها له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌مه هاوشێوه‌ی شۆڕشی فه‌ره‌نسه ده‌بێت. ئه‌وان ده‌ڵێن، شۆڕشگێڕه میانه‌ڕه‌وه‌كان له لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه كه جێگیری میانه‌ڕه‌وه‌كان بوون، وه‌لا نراوه و ئه‌مه‌ش كۆتایی شۆڕشه. به‌مه‌شه‌وه، شۆڕشی مه‌كزیك، روسیا و چین ده‌ڵێت كه رێگه‌یه‌كی تریش له ئارادا ده‌بێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان.
سه‌باره‌ت به شۆڕشی ئێران ئه‌م قۆناغه به زاڵا بوونی ئه‌حمه‌دی نژاد و سپا ده‌ستی پێكردووه. زاڵا بوونی توندڕه‌وه‌كانی روسیا، سی ساڵا پاش شۆڕشی 1917 ده‌ستی پێكرد كه زۆترین كوشتاری له‌و سه‌ده‌مه‌دا ئه‌نجام دا. ئه‌وپه‌ڕی فراژووبوونی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت و هه‌نارده‌كردنی بیرۆكه‌ی ماركسی لینینیستی له جیهان له ساڵه‌كانی 1948 -1947 رێك سێ ده‌یه پاش شۆڕشی بولشیڤیكی ئه‌نجامی گرت. سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌حمه‌دی نژاد سێ ده‌یه پاش شۆڕشی خومه‌ینی روو ده‌دات.
سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له جه‌نگی جیهانی دووه‌م بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه پێكهاتنی سیاسه‌تێكی توندوتیژانه‌ی ده‌ره‌وه، رێك وه‌ك ئێستای ئێران له جه‌نگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌فغانستان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت تا له ناوچه‌كه‌دا باڵا ده‌ست بێت.
له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌دی نژاددا، سپای پاسدارانیش له سیاسه‌تی توندوتیژانه‌ی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سوود وه‌رده‌گرێت. فه‌رمانده‌كانیشیان له هیچ هه‌ل‌ومه‌رجێك بۆ دانی وتاری توندوتێژئاماێز سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوكییه‌كانیان ناوه‌ستنه‌وه.
به‌ڵام وتاربێژییه ئاگرینه‌كانیان له‌گه‌ڵا به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی جیاوازی زۆری هه‌یه. ئێران كێشه‌ی جیددی ته‌كنۆلۆژیای له بواری پیتاندنی ئۆران‌یۆم هه‌یه و پێویستی به‌كاتێكی زۆرتر له‌وه‌ی هۆشدارده‌ران رایانگه‌یاندووه، هه‌یه تا چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات. ده‌بێت هه‌وڵبدرێت تا ئه‌حمه‌دی نژاد و سپای پاسداران دستیان به ئۆرانیۆمی پیتێنراوه رانه‌گات.
باراك ئۆباما ده‌بێت له شكستی كارتێر ده‌رس وه‌ربگرێت كه نه‌یتوانی له قه‌یرانی به‌بارمته‌گیراوه‌كانی ساڵی 1979 بڕیاری دروست ده‌ربكات: له هه‌ندێك له خاڵه‌كان دژكردنه‌وه نه‌نواندن، هۆشمه‌ندانه‌ترین سیاسه‌ته.
سه‌رچاوه:
http://voices.washingtonpost.com/shortstack/2010/01/obamas_dilemma_whither_the_ira.html
بابه‌ته‌كه به زمانی یه‌كه‌م:
Obama's dilemma: Whither the Iranian revolution?