جان بێلامی فۆستێر سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری مانسلی ریڤیو و مامۆستای كۆمه‌ڵناسی زانستگه‌ی (ئۆرگانه) له ئا‌مریكا. فۆستێر له‌گه‌ڵ فرێد مه‌گداف پێكه‌وه كتێبێكیان نووسیوه به‌ناوی (هۆكار‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری) كه له‌م دواییانه‌دا له گۆڤاری مانسلی ریڤیودا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ڤیتنی: ئایا ئێوه پیتان وایه كه خه‌ڵكی ئا‌مریكا به‌ره‌و ئه‌و بۆچووونه وه‌همێنراون كه ئه‌و قه‌یرانی داراییه‌ی ئێستا ده‌رئه‌نجامی وامی نیشته‌جێ‌بوونی سابپرایم‌و سه‌رمایه‌ی گه‌نده‌ڵیه، ئایا ئه‌مانه هێمای تایبه‌ت نیه بۆ گرفتێكی قوڵتر؟ ئایا ئێوه ئه‌توانن شی بكه‌نه‌وه كه (دارایی) چییه‌و چۆن ئابووری تا هاتووه له چالاكیه ئابوورییه‌كان جیا بووته‌وه‌و تا هاتوه په‌یوه‌ست بووه‌ته‌وه به كه‌ڵه‌كه‌بوونی وه‌ره‌قه به‌هاداره‌كان؟
فۆستێر: به‌ڕای من به‌و جۆره‌یه كه ئێوه باستان كرد، خه‌ڵكی ئا‌مریكا به‌و شرۆڤه‌گه‌له خڵه‌تێنراون كه‌واته‌نیا قه‌یران به‌ره‌و هێمای رووت چڕ ده‌كه‌نه‌وه، یان ئه‌و دوایین شته بێ‌نرخانه‌ی كه پشتی وشتره‌كه‌یان شكاندوه _ئه‌م دسه‌ته‌واژه‌یه به‌مانای كۆتایی پێهاتنی كێشمان، واته كاپاسیتیه(وه‌رگێڕ) _ وه‌كوو وامی نیشته‌جی بوونی سابپرایم. هێشتاكوو رێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ساره ژه‌هراویه‌كان داراییه‌كان له سه‌رخانی سیاسی ئابووریدا هه‌یه، به‌ڵام پرسی بنه‌ڕه‌تی زۆر قووڵتره.
یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌م هه‌ڵه‌ی لێكدانه‌وه‌ی جیدیه له‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی جڵه‌وی سیستمه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، خۆیان به‌ڵگه‌ی كه‌میان له‌وه‌یكه، ئه‌م هه‌ره‌سهێنانه بانكییه‌ی ئێستا له ئابووری كلاسیكی ئه‌یدا به‌ده‌سته‌وه‌هه‌یه. هۆكاری دواتر ئایدیۆلۆژی كۆنترۆڵكاره كه بۆ به‌سروشتی خه‌مڵاندنی هه‌رجۆره كاره‌ساتێكی ئابووری پلانڕێژیی كراوه. واده‌نوێنن كه ناكرێ هیچ كارێك بۆ بنچینه‌ی سرووشتی سیستمه‌كه بكرێت، به‌ڵكوو ئه‌مانه ده‌ره‌نجامی هه‌ندێ هێزی ده‌ره‌كی، هه‌ڵه‌ی یاسادارێژه‌رانی فیدراڵ، گۆڕانی پڕه‌نسیپه‌كان‌و گێره‌شێوێنی هه‌ندێك كه‌س‌و هتده. له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا، ئه‌وه‌ی كه ئه‌توانین له هه‌ڵكه‌وتووه‌كان‌و ده‌زگاكانی پروپاگه‌نده‌چی ببیستین، گه‌مژانه‌یه. هه‌ندنێ كه‌سیش_ به‌شێوه‌ی دیاریكراو له‌كۆمه‌ڵگه‌ی داراییدان كه ئێستا كێشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی قووڵتر‌و له‌ئاستی راستیه‌كاندا لێكی ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه پێویسته لێی تێبگه‌ین ئه‌وه‌یه كه قه‌یران زۆر ئاشكرایه. له‌ڕووی گه‌وره‌ییه‌وه شیاوی به‌راوردكردنه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی(1930).
ئه‌مه سیكلێكی ده‌ورانی داكشانی بازاڕ‌و دابه‌زینی متمانه‌جات نیه. به‌ڵكوو ئاماژه‌یه بۆ هۆكارگه‌لێكی درێژماوه كه ئه‌م هۆكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ: داكشان یان نوشستی ئابووری‌وگه‌مه‌ی پاره، گۆڕینی ئاراسته‌ی قورسایی ناوه‌ندی ئابووری له ئابووری به‌رهه‌مهێنانه‌وه بۆ پانتایی دارایی، له‌م چاره‌كه‌سه‌ده‌ی دواییدا. كایه به پاره ته‌نیا به یه‌ك‌و دوو بڵقی دارایی(وه‌كوو بڵقه‌كانی ئابووری نوێ‌و بڵقی نیشته‌جێ‌بوون) ناوترێت به‌ڵكوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ست بوون به سه‌فته‌بازی دارایی، كه ده‌توانێ بگۆڕێ بۆ زنجیره‌یه‌ك بڵقی له‌دوای یه‌ك كه هه‌ركامه‌یان گه‌وره‌تره له‌وه‌ی پێشوو. ئه‌مه هه‌مان ئابووری زاڵی گه‌شه‌سه‌ندووه له دیه‌ی1970وه، به‌تایبه‌ت له‌ده‌یه‌ی 1980به‌ملاوه. ئه‌م كایه‌ی پاره‌یه له لووتكه‌ی ئابوورییه‌كی راسته‌قینه‌دا روویدا كه به‌رده‌وام رووی له داكشان بوو: مه‌یله‌و گه‌نده‌ڵییه‌كی جه‌حانمی. سه‌فته‌بازی دارایی، بۆته تاقه كایه‌ی ناوشار، گۆیا له‌خزمه‌تی باڵاكردنی ئابووریدایه. چالاكی ئابووری نه‌ك له خزمه‌تی به‌رهه‌مهێنان به‌ڵكوو هه‌رچی زیاتر له حه‌واڵه‌و وه‌ره‌قه به‌هاداره‌كاندا چه‌قیوه. دوایین خولی ته‌قینی بڵقه‌كان، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ خانووسازی‌و وامه‌كانی ساب پرایم، كه به‌ڕاده‌یه‌ك ئاشكرابوو كه گه‌مه‌ی پاره‌ی گه‌یاندوه‌ته لووتكه‌و ئه‌و شته‌ی خوڵقاند كه ئێمه له كتێبه نوێ‌یه‌كه‌ماندا به ((قه‌یرانی گه‌وره‌ی دارایی)) ناودێرمان كردوه.
باڵاده‌ستان وای بۆ ده‌چوون كه ده‌توانن ته‌قینه‌وه‌ی دارایی كاریگێڕی‌و رێگری له ده‌ره‌نجامه‌كانی بكه‌ن. بانكی ناوه‌ندی له پێگه‌ی وامپێده‌ردا، وه‌كوو دوایین چاره به لێژدانه‌وه‌ی پاره بۆ سیستمه‌كه، توانی له شوێنه قه‌یراناوییه‌كاندا رێگه له هه‌ره‌سهینانی دارایی بگرێت. له‌ڕاستیدا ئه‌وان بۆ چه‌ندین ده‌یه ده‌چێت كه له‌م كاره‌دا سه‌ركه‌وتووبوون. «بێن بێرنانكێ» سه‌رۆكی تازه‌ی خه‌زێنه‌ی فیدراڵ، ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه « هاوسه‌نگسازی گه‌وره» بۆ زاڵ‌بوون به‌سه‌ر سیكلی ئابووریدا له‌ڕێی سیاسه‌تی داراییه‌وه، سه‌ركه‌وتوو بوو. پاش سیاسه‌تی قه‌رزپێدان‌و ده‌ربازی سیستم له قه‌یرانی 2001ه‌وه كه ده‌ره‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بڵقه‌كانی «ئابووری نوێ» له‌ساڵی2000 دابوو، ناوبراو پێی وابوو ده‌رمانی وه‌هماوی «گه‌شه له‌سه‌ر بنه‌چینه‌ی دارایی» دۆزیوه‌ته‌وه. هێشتاكه لای قورسی ترازوی سه‌رخانی دارایی ئابووری، زیاتربه‌لای داكشانی ژێَرخانی به‌رهه‌مهێنانی ئابووریدا، بڕه‌وی هه‌یه.
له روانگه‌ی درێژماوه‌دا ده‌توانین بڵێین كه جۆرێك گه‌ڕانه‌وه‌ی شێلگیر بۆ دواوه دێته‌ئاراوه كه تیایدا سیستمی دارایی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر كه به‌درێژایی چه‌ندین ده‌یه‌دا هێناویه‌ته‌دی، به‌ره‌ودواچوونێك له‌گه‌ڵ ئاراسته‌گێری درێژماوه‌ی داكشانی هه‌یكه‌لی ئابووری به‌خۆوه ده‌بینێ. به‌و مانایه‌ی كه به تریلیۆن دۆلار له سامانی سه‌رمایه له‌ده‌س چووه‌و ئیتر به به‌ردانه‌وه‌ی دارایی، جووڵه‌ی دارایی درووست ناكرێـت_وه‌ك چۆن له ده‌یه‌گه‌لی رابردوودا ئه‌م رۆڵه‌ی گێڕاوه _ به‌ڵكوو ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه ناوه‌كی‌یانه‌دا به‌ره‌وڕووین كه ده‌بنه هۆی داكشانی ئابووری بۆ درێژماوه. بۆ جه‌خت كردنه‌وه له‌م بۆچوونه‌ش ئابووریناسان‌و لێكۆڵه‌رانی دارایی ده‌ڵێن، كاتێك كه(ره‌نگه له 2011) ساغكردنه‌وه‌ی ئابووری ده‌س پێبكات هه‌یكه‌لی ئه‌م ساغكردنه‌وه‌یه به‌شێوازی (( ال)) ده‌بێت، وێڕای مه‌یلی درێژماوه‌ی وه‌كوو ده‌یه‌ی قه‌یرانی گه‌وره (1930). به‌بێ كایه به‌پاره هیچ ئاسۆیه‌كی روون بۆ به‌هێزبوونی ئابووری ئامریكا‌و باقی ئابووییه پێشكه‌وتوه‌كانی سه‌رمایه‌داری، بوونی نیه.
ڤیتنی: ئایا قه‌یرانی دارایی ده‌رئه‌نجامی گۆڕانی رێساكانه، یان بێ‌سه‌روبه‌ری له ستانداردی وام پێداندا، یان قه‌رزخوازی زۆر، یان فاكتۆرگه‌لێكی گرینگتر له‌ئارادان؟ له‌كتێبه نوێ‌یه‌كه‌تاندا(قه‌یرانی گه‌وره‌ی دارایی) ده‌ڵێن كه له ئابووری سه‌رمایه‌داری گه‌شه‌سه‌ندوودا، نوشستی‌و داكشانی ئابووری دووری هه‌ڵنه‌گره چونكوو « هه‌ندێ كۆمپانی پاوانخواز كۆنترۆڵی زۆربه‌ی پێشه‌سازیه‌كانیان به‌دسته‌وه‌یه» كه له راستیدا «ململانێی نرخه‌كان» له‌ناو چووه. چۆن «سه‌رمایه‌ی پاوانكار» رێگه‌خۆش ده‌كات بۆ كایه‌ی پاره‌و په‌ل‌وپۆكانی دیكه‌ی، بۆ ئامڕازه بنچینه‌ییه‌كانی بارمته‌و باقی سیستمه ئاڵۆزه‌كانی سه‌رمایه‌گوزاری؟ ئایا ده‌كرێت روونی بكه‌نه‌وه كه مه‌به‌ستتان له داكشان چییه‌و چلۆن گه‌یشتوه‌ته قه‌یرانی ئێستا؟
فۆستێر: ره‌هه‌ندی درێژماوه‌ی كایه به سه‌فته‌ی دارایی یان كایه به پاره « گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی قورسایی ئابووری له به‌رهه‌مهێنانه‌وه بۆ دارایی» ره‌هه‌ندێك بوو كه پێویست بوو درێژه بكێشێت چونكوو ئه‌گه‌ر رایانگرتبایه‌ت ئه‌وا هه‌ره‌سهێنانێكی گه‌وره‌ی دارایی درووست ئه‌بوو، به زیادكردنی وام و سیاسه‌تی به‌ره‌و قه‌رزخوازی سه‌فته‌كانی دارایی زیاتروزیاتر. قه‌رزداربوون له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه زیادی كردوه ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له رووی چۆنایه‌تیه‌وه دابه‌زیوه. ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه‌یه كه ئاستی ریسك زیادی كردوه. هه‌رچی گه‌مه‌ی سه‌فته په‌ره بستێنێت رێ‌وشوێنی نوێ بۆ كارگێڕی ریسك پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئامڕازه‌كانی بارمته وه‌كوو ده‌ستاوێژ، به‌ڵێنداری‌و مامه‌ڵه متمانه‌ییه‌كان،و كۆڵێ ئامڕازی سه‌یر‌وسه‌مه‌ره، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ریسكی كه‌سانی سه‌رمایه‌گوزار درووست كرا. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام سیستمی به‌ربڵاوی ریسك په‌ره‌ی سه‌ند.
له‌ڕووی تیۆرییه‌وه زیادكردنی ریسك له‌رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه پاساو كرا: بۆنموونه پێش مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی زۆر ته‌كنیكی بڵقه تازه‌كانی ئابووری‌و به‌م مانایه كه ئامڕازه داراییه‌كانی ریسكی توێ‌توێ‌و په‌یوه‌ست كرد‌و به‌م شێوه‌یه، ریسك ته‌قینه‌وه‌ی بڵقه‌كانی وامی سابپرایمی كه‌م كرده‌وه. به‌ڵام له‌وپه‌ڕی خۆیدا، دابه‌زینی چۆنایه‌تی كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌ندایه‌تی وامه‌كاندا گه‌شه ده‌كات، كاریگه‌ری خۆی بوو. له‌م رووه‌وه به‌كارهێنانی وامه‌كانی سابپرایم به‌شێوه‌یه‌كی ساكار، به‌شێك له گۆڕانی ( هه‌رچه‌ند ئه‌م جاره به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر) بنچینه‌ی ناسه‌قامگیری دارایی بوو به‌ره‌و گه‌مه‌ی سه‌فته‌ی دارایی. ئه‌م مه‌سه‌له زۆر باش له‌لایه‌ن هایمێن مینێسكی، ئابووریناسه‌وه، له ئیشه جۆراوجۆره‌كانیدا له (گریمانه ناسه‌قامیگره داراییه‌كان) شیكراوه‌ته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌لایه‌ن ئابووریناسه‌كانی ره‌وتی زاڵه‌وه خرایه پشت گوێ.
رێكخستنی ئه‌م سیستمه نامومكین بوو، له‌كاتیكدا ریسك به‌ره‌و هه‌ڵكشان بوو هیچ هه‌وڵێك بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی سیستم نه‌كرا‌و گه‌مه‌ی پاره گه‌یشته جێیه‌كی دیاریكراو كه بووه هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیستمی دارایی. كه‌وابوو حكوومه‌تی سه‌رمایه‌داری چاره‌یه‌كی نیه جیاله‌وه‌ی كه به‌شێنه‌یی گشت سیستمی كۆنترۆڵ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و رێگه‌ی گه‌شه‌كردن به ریسك بدات. له‌ڕاستیدا له هه‌ر قه‌یرانێكی گرینگ به‌درێژایی 30ساڵی رابردوو، كاردانه‌وه‌كان، ته‌نیا لابردنی قه‌ده‌غه
داراییه‌كان بووه. ئه‌و پێكهاته مه‌ترسیداره‌ی كه باڵای كرد وه‌كوو ((چاكتركردنی سیستم)) له‌لایه‌ن ئایدیۆلۆژی زاڵه‌وه _به‌خه‌ڵك _ ناسێنرا‌و سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پاره‌و باقی رێكخراوه‌كان، هه‌وڵێكی فراوانیان خسته‌گه‌ڕ بۆ سه‌پاندنی پێكهاته‌یه‌كی هاوشێوه‌ی دارایی به ریسكی به‌رزی به‌رواڵه‌ت گه‌شنده‌وه، بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان.
گرفتی بنه‌ڕه‌تی راسته‌قینه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌ی پێكرا، داكشان بوو. لێكدانه‌وه‌ی داكشان كارێكی درێژ‌و ئاڵۆزه، كه به قووڵی له‌لایه‌ن «پاوڵ باران، پاوڵ سوییزی‌و هه‌ری مه‌گدۆفه‌وه» لێكدراوه‌ته‌وه. بۆ تێگه‌ییشتن لێی، من پێشنیاری ((قه‌یرانی مه‌زنی دارایی)) ده‌كه‌م‌و _ هه‌روه‌ها _ كتێبه تازه‌كه‌ی «مه‌گدۆف‌و باران‌و سوییزی» به‌ناوی ((سه‌رمایه‌ی پاوانخواز _قۆرخكار_)). له‌بنه‌ڕه‌تدا دوو هۆكاری هه‌یه كه پێویسته لێی وردبینه‌وه: گه‌شه و پاوان ( قورخ ). گه‌شه بۆ پیشه‌سازی بوونه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه به‌كار ده‌برێـت كه ره‌وتێكی ( ره‌هه‌ند ) مێژووییه. سه‌ره‌تا بۆ نموونه، له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئا‌مریكا له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، له قۆناغی یه‌كه‌می شۆڕشی پیشه‌سازیدا، به‌كرده‌وه پێكهاته‌یه‌كی پیشه‌سازی له‌ئارادابوو، به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی سیستمی دارایی. یان هه‌ر ئێستای چین.
له‌م قۆناغه‌دا داواكاری بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌داته چاوه‌وه‌و ئه‌گه‌ر به‌رته‌سكبوونه‌وه‌یه‌ك له گه‌شه‌دا ده‌بینرێت، له نه‌بوونی سه‌رمایه بۆ سه‌رمایه‌گوزارییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێـت. سه‌رئه‌نجام، هه‌یكه‌لی پیشه‌سازی له ناوه‌نددا گه‌شه ده‌كات‌و دواتر به‌رهه‌مهێنانی زیاتر‌و زیاتر بۆ جێگرتنه‌وه‌ی رووت هاوئاهه‌نگ ده‌بن كه ده‌توانێ سووان‌و تێچوونی سه‌رمایه سه‌رله‌نوێ دابین بكات‌و بیخاته‌وه جێ.
له ئابوورییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوودا، گه‌شه،به‌شێوه‌یه‌كی‌رووله‌زیاد په‌یوه‌سته به دۆزینه‌وه‌ی درگای نوێ بۆ سه‌رمایه‌گوزاری‌و سه‌رمایه هه‌وڵ ده‌دات تاكوو زێده‌ماوه‌یه‌كی زیاتری ((سه‌رمایه به‌دوای سه‌رمایه‌گوزاریدا)) له‌وه‌یكه ده‌رگاكانی هه‌نووكه ده‌توانن رایكێشن، بخوڵقێنن. پیشه‌سازی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دات(وه‌كوو كامپیوتێر، پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی دیجیتاڵی نوێ ) به‌ڵام به‌زۆریی، پشكی وه‌ها پیشه‌سازیگه‌لێك به‌رانبه‌ر به گشت ئابووری، هێنده كه‌مه كه ناتوانێ یاریده‌یه‌كی به‌رچاو بێـت بۆ كۆی سیستمی ئابووری. هه‌روه‌ها ئابووری سه‌رمایه‌داری به‌و جۆره‌ی كه پێویسته، له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ره‌وتی مێژوویی رابردووی پیشه‌سازی (كه پشت به شتگه‌لێكی سه‌رووتر له ئایدۆلۆژی ده‌به‌ستێ) نه‌دراوه‌ته به‌بارس، و له باسه‌كاندا وه‌كوو ئابووری جیهانی تۆماركراوه. ئابوورییه زۆر پێشكه‌وتووه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ئۆروپا‌و ژاپۆن هه‌نووكه گه‌شه‌كردنێكی به‌پله‌ی 2.5%یان هه‌یه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئابوورییه تازه‌خۆگرتوه‌كان ره‌نگه له‌وه زیاتر گه‌شه بكه‌ن. باسی عه‌قڵانی له‌ژێر كاریگه‌ری كینزدایه‌و له‌لایه‌ن «ئالوین هانسنه‌وه» له كۆتایی 1930و سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1940دا له‌توێی په‌ڕاوگه‌لێكی وه‌كوو (( باش بوونی ته‌واو یان داكشان))و ((سیاسه‌تی دارایی‌و سیكله‌كانی كاروكه‌سابه‌ت)) په‌ره‌ی سه‌ند، به‌ڵام به‌هێزترین‌و روونترین باسه تیۆریكه‌كان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندن له‌لایه‌ن پاوڵ سووییزی یه‌وه، به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ماركسیستی له په‌ڕاوه‌كه‌یدا به‌ناوی ((چوار گوتار سه‌باره‌ت به ماركسیزم)) پێشكه‌ش كرا.
هۆكاری دووم قۆرخكارییه. ماركس یه‌كه‌م كه‌س بووه كه مه‌یل بۆ ناوه‌ندگه‌رایی‌و كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه‌ی له ئابووریه كاپیتاڵیستیه‌كانی دایه‌به‌ر باس‌و هه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ش خه‌سڵه‌تی جیاكه‌ره‌وه‌ی روانگه‌ی ماركسیستی بۆ ئابووری پێك ده‌هێنێت. به‌پێی ئابووری ماركسیستی‌و ئابووریناسه رادێكاڵه بنه‌ماییه‌كان، ئه‌م دۆخه به سه‌رهه‌ڵدانی قۆناغێكی نوێی سه‌رمایه‌داری له چاره‌كه‌سه‌ده‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا(هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا جێگیربوو) كۆتایی هات كه به ناوی قۆناغی قۆرخكاری (یان سه‌رمایه‌داری قۆرخكار) ناودێر كرا‌و قۆناغی پێشووی ململانێی ئازادی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی سه‌رمایه‌داری وه‌لا نا.
ئابووری سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م به‌زۆری له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌بنه‌ماڵه بچووكه‌كاندا بوو( جیاله سكه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر). ئه‌م مه‌سه‌له له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌ره‌و ئابووری كۆمپانیا گه‌وره‌كان گۆڕا. گه‌رچی سه‌رمایه‌ی قۆرخكاری وه‌كوو قۆناغێك له سه‌رمایه‌داری مایه‌وه، به‌ڵام یاساكانی جووڵه‌ی سیستم گۆڕا. كه گرنگترین گۆڕانیش راوه‌ستانی ململانێی نرخه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی بوو. كۆمپانیه قۆرخكاره‌كان(پاوانخوازه‌كان) كه پاوڵ سوییزی لاوی هارواردی به‌شێوه‌یه‌كی ناسراو له ساڵه‌كانی 1940دا له تیۆرییه‌كه‌ی خۆیدا به‌ناوی (( چه‌ماوه‌ی دابه‌زینی داوخواست له نرخدانانی قورخكارانه‌دا)) شیكرده‌وه، به‌ره‌و جوڵانی به‌ره‌وژووی(رووله‌زیادبوون) نرخه‌كان كشا. ململانێی له‌سه‌ر نرخه‌كان له نێوان كۆمپانیه گه‌وره‌كاندا، وه‌كوو بڕینه‌وه‌ی شاده‌ماری خۆت هاته ئه‌ژمار‌و جێگه‌ی خۆی دا به جووڵه‌ی جێگیری به‌ره‌و هه‌ڵكشانی نرخه‌كان، كه به‌زۆری به‌شێوه‌ی سازانی ناڕاسته‌وخۆ‌و به‌شێوه‌ی پێڕه‌و كردنی نرخی چاوگ(رابه‌ر) دیاریده‌كرێت. _ به هۆی به‌هێزترین كۆمپانی به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌ر شمه‌كێك دیاریكراوه _
درێژه‌ی هه‌یه...
رێكه‌وتی 14ی پووشپه‌ڕی 1388ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر به 5ی جوولای 2009