له به‌شی پێشووی ئه‌م بابه‌ته‌دا باسمان له‌و هۆكارانه كرد كه بوون به له‌مپه‌ر له‌سه‌ر رێگه‌ی چوونی كرماشان به‌ره‌و گوتاری ئازادیخوازانه‌ی میله‌تی كورد. له درێژه‌دا نووسه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له‌و هۆكارانه بكۆڵڕێته‌وه كه رێگه‌ی دووباره بوونه‌وه‌ی هاتنه ئارای گوتاری راشكاوانه خۆش و یارمه‌تی بكات.
به واتایه‌كی مۆدێڕن_فه‌رهه‌نگی شار نشینی، په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌گوزاری و پێكهاتنی چینی مامناوه‌ند ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و به‌كارهێنان و هه‌ر به‌و پێیه‌ش په‌ره‌سه‌ندنی بیری خۆ خافڵاندن له ژێر باری به‌رپرسیاریه‌تی و به هه‌ند وه‌رنه‌گرتن و دووری له گوتاری رادیكاڵی_ئازادیخوازانه كه زۆرتریش هۆی خه‌باتی چه‌كدرانه بووه كێشا، به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندنی راگه‌یاندنه‌كانی په‌یوه‌ندی گشتی به تایبه‌ت ساتلایت و ئینتێرنێت و په‌ره‌سه‌ندنی ئاستی زانیارییه چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك ده‌سكه‌وتی به‌ناچاری پیشه‌سازی وه‌ك لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌م پرسه ده‌وری گێڕاوه‌و، له درێژ ماوه‌دا بوو به هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به گشتی كه له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا له هیچ هه‌وڵ و تێكۆشانێكی به‌رحه‌ق بۆ یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌نگی له‌گه‌ڵ باقی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به تایبه‌ت فارسه‌كان كۆتاییان نه‌كردوه.
په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی شوێنێستی و نه‌ته‌وه‌چییه‌تی، به تایبه‌ت له ساڵه‌كانی پاش شۆڕشی 1979و ره‌سمییه‌ت په‌یداكردنی جیاوازی قه‌ومی و ئایینی له سیستمی كۆماری ئیسلامی، تا هات خه‌ڵكی كرماشانی به‌و قه‌ناعه‌ته تاڵه گه‌یاند كه له‌و سیستمه‌دا شارۆمه‌ندی پله دوو یان پله سێهه‌من و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌مێننه‌وه.
چینی مامناوه‌ندو وشیاری كۆمه‌ڵگا كه ئێستاكه گرفتی گه‌وره‌تری بێجگه له پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان هه‌یه، فه‌رق و جیاوازییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا به باشی ده‌بینێت و هه‌ستی پێ ده‌كات، ئه‌م چینه له شارێكدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا له باری حه‌شیمه‌ته‌وه ساڵانێكه كه وه‌ك شارێكی گه‌وره دێته ئه‌ژمار به‌ڵام، ئاستی سه‌رمایه‌گوزاری له‌و شاره به راده‌یه‌ك له خواره‌وه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌وره شاره‌كانی دیكه‌و هه‌روه‌ها شاره بچووكه غه‌یری كورده‌كانیشدا به‌راوه‌رد ناكرێت.
كه‌سانی خوێنده‌وارو شیاو ده‌بینێت كه هه‌رچه‌ند لێهاتوویشن به‌ڵام، به هۆی كه‌م و كۆڕییه‌كانی یاسای بنه‌ڕه‌تی و ئه‌و یاسایه‌ی كه فه‌رق و جیاوازییه ره‌گه‌زیی، قه‌ومی و ئایینیه‌كان له گه‌یشتن به پله هه‌ستیاره‌كانی وڵات بێبه‌رین و ئه‌گه‌ریش
وشیاری كه‌سێك له شوێنێك به پله‌یه‌كی گرنگ گه‌یشتبێت، له فیلتێری فارسی_شیعه تێپه‌ڕ بوه‌و ئیتر خۆی كه بوه به بوونه‌وه‌رێكی دیكه‌ی وه‌رگه‌ڕاو. هه‌موو ئه‌مانه له شارێكدا روو ده‌دات كه زۆر ده‌مێكه لانیكه‌م له بۆچوونی خه‌ڵكی عامی كۆمه‌ڵگای كورد، مۆركی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند بوون، تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ كولتووری فارس و هتد به نێو چاوانی خۆیه‌وه هه‌ست پێ ده‌كات.
له وه‌ها دۆخێكدایه كه جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و سیاسییه داسه‌پاوه‌كان له لایه‌ن سیستمه‌وه، كۆمه‌ڵگای كرماشانی زمان به‌ره‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌وی سه‌رله‌نوێی شۆناسی خۆی هان ده‌دات و ئه‌وان له هه‌وڵی بێ ئاكام و بوون به «ئه‌ویدی» په‌شیمان ده‌كاته‌وه‌و، به‌ره‌و گه‌یشتن به ریشه‌ی كولتووری و مێژووی شۆناسی خۆیان رێنوێنیان ده‌كات.
پاش ئینقیلابی ساڵی 1979ی زایینی به شێوه‌یه‌كی گشتی و له ساڵه‌كانی كۆتایی ده‌یه‌ی حه‌فتای هه‌تاوی و دامه‌زراندنی كاناڵی ته‌له‌فیزیۆنی پارێزگاكان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی تر، حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ رێكخستنی بیرۆكه‌ی خه‌ڵكی كرماشان به‌و شێوه كه مه‌به‌ستی بوو هه‌وڵی زۆری دا‌و، كورد و كوردزمانی به كه‌سانێكی بێ فه‌رهه‌نگ، دواكه‌وتوو و به‌دوور له هه‌موو به‌ها ئینسانییه‌كانی دنیای مۆدێڕن پێناسه كرد‌و ده‌توانین بڵێین تا راده‌یه‌كیش له‌م هه‌وڵه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو.
كۆمه‌ڵگای كوردی كرماشانی كه به هۆی دۆخی تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژویی خۆیان تا راده‌یه‌كی زۆر له هاوزمانانی كوردی سۆرانیی خۆیان دوور كه‌وتبوونه‌وه له لایه‌كه‌وه له ژێر كاریگه‌ری به‌ربڵاو و له هه‌مانكاتدا شاراوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ناوه‌ند بوو و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به هۆی ده‌ست پێڕانه‌گه‌یشتن ، كه‌م و كوڕیی و فه‌زای كولتووری زاڵ به‌سه‌ر كاناڵه ساتلایتییه‌كان و باقی راگه‌یاندنه كوردییه‌كان، ئیزنی نموونه هه‌ڵگرتن له‌وانی به به خۆیان نه‌ده‌دا‌و به ناچار ده‌ست به داوێنی كولتووری فارس بوون. نوێنه‌رانی چینی رۆشنبیری كۆمه‌ڵگای كرماشان له‌م ده‌وره‌یه‌دا به زۆری له چینی مامناوه‌ندی شارنشین بوون كه زۆرینه‌یان زمانی زگماكی خۆیان وه‌لا نابوو، به زمانی فارسی ده‌دوان. چینی گوند نشین و ده‌ست كورتیش به زۆری تووشی ده‌ست كورتی ئابووری و كولتووری بوون و بیرۆكه‌یه‌كی قبووڵكراویان بۆ وتن نه‌بووه.
ده‌یه‌ی هه‌شتای هه‌تاوی هاوكات له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بواره‌كان بۆ چوونی خوێندكارانی رۆشنبیر و له‌هه‌مانكاتدا بێ كێشه‌ی ده‌ست كورتی كه لانیكه‌م به هۆی خواستی كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، زمان و شۆناسی خۆیان راگرتبوو، رێكخستنی فكری دووباره‌ی ئه‌وان له لایه‌ن نیزامی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی زانستگا، بواری پێویستی بۆ لێكدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی مۆدێڕنتر له كولتوور، زمان و شۆناسی كوردی پێكهات. ئه‌م كۆمه‌لاَنه وه‌ك دوورگه‌یه‌كی بچووك له لایه‌ن دوو دنیای كولتووریی جیاوازی كولتووری «كوردی_نه‌ریتی»و»كولتووری فارسی_مۆدێڕن» گه‌مارۆ درابوو و به درێژایی تێپه‌ڕینی كات په‌ره‌ی سه‌ندو هێزه رۆشنبیره‌كانی له دوو كۆمه‌ڵگای ئاماژه پێكراو به‌لای خۆیدا راكێشا‌و كۆمه‌ڵگاش كه نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی كولتوور‌و شۆناسی خۆی په‌یدا كردبوو، له به‌رانبه‌ردا وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی زیندوو ده‌ستی به خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه كرد.
پێش له‌مه زۆربه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتورییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵگای كرماشانی زمان و كورده‌كانی دیكه له رێگه‌ی كۆچ كردن و سه‌فه‌ری كاری یان سه‌یران كردن بووه كه له زۆربه‌ی كاته‌كانیشدا به‌هۆی به هه‌ژاری كولتووری كۆمه‌ڵگای توریستی و كۆچ كردوو و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای میواندار، نه‌ته‌نیا نه‌بووه به هۆكارێك كه په‌یوه‌ندییه‌كی بونیادنه‌رانه‌ی به‌سوود پێك بهێنێت، به‌ڵكوو خۆی بوو به هۆكاری پێكهاتنی كۆمه‌ڵێك له‌یه‌ك تێگه‌یشتنی نوێ و ئاڵۆزتر. له نێوان كێشه‌ی ئایینی، زمانی، كولتووری هه‌ڵێنجراو له جیاوازییه‌كان له رووكه‌ش و شێوازی ژیانیش، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كان بوو. به‌ڵام له ساڵانی رابردوو و له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی سیستمی فێركاری، به تایبه‌ت له ئاستی زانستگاكان لانیكه‌م له ئاستێكی خواره‌وه‌دا، گۆڕه‌پانێكی نوێی بۆ په‌یوه‌ندی كولتووری له نێوان كۆمه‌ڵگای كرماشانی زمان و سۆرانیی زمانه‌كان پێك هێنا.
له لایه‌كه‌وه جیاوازییه كه‌لتووی و چینایه‌تییه‌كان، به بۆنه‌ی شێوه‌ی ژیانی خوێندكاری له خوێندنگاكان، جۆری خواردن، شوێنی حه‌سانه‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه خوێندكارییه‌كانی هاوشێوه، تێیدا كه‌م ره‌نگتر بوه‌وه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی سه‌ركه‌وتنی فه‌زای رۆشنبیری و پێكهاتنی گۆڕه‌پانێكی فكریی لائیك یان لانیكه‌م سێكۆلار كێشه مه‌زهه‌بییه‌كان و به گشتی گوتاری مه‌زهه‌ب كه ساڵانێك بوو وه‌ك به‌ربه‌ستێك په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو كۆمه‌ڵگایه‌ی ئاڵۆز كردبوو، دواخراو گرینگی و یه‌كه‌مایه‌تی خۆی بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له‌ده‌ست دابوو، به‌م شێوه‌یه گوتاری ناسیۆنالیزم وه‌ك به‌هێزترین و له‌هه‌مانحاڵدا سروشتیترین گوتاری ئاڵترناتیڤ، خۆی له‌خۆیدا هاته‌ئاراوه‌و به‌هێز كرا‌و شه‌پۆلێكی نوێی له جووڵه‌ی كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بۆ به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی كولتوور و زمانی زگماكی وه‌ڕێخست.
به‌ره‌ی تازه پێگه‌یشتوو له‌گه‌ڵ پاراستنی شۆناس و زمانی خۆی كه هه‌زر و كرده‌ی مۆدێڕنی له‌خۆگرتبوو. له بچووكترین پرسه‌كانی تاكه‌كه‌سی و رۆژانه‌ش ئه‌وانه‌ی سه‌لماندبوو بۆیه وه‌ك نوێنه‌رانی كولتووری راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگای مۆدێرنی كورد ناسراو، تا هات خۆی له تان و پۆی كۆمه‌ڵگادا جێ كرده‌وه. یه‌كه‌مین فستیڤاڵی شێعر كوردیی له باشووری كوردستانی رۆژهه‌ڵات و له ساڵی 2005ی زاینی له ئیسلام ئابادی غه‌رب به‌ڕێوه‌چوو و له لایه‌ن خه‌ڵك و خوێندكارانه‌وه پێشوازییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی لێكرا، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ش كه زمانه‌كه‌یان كرماشانی نه‌بوو به‌ره‌وڕوو بوو‌و و پاش ئه‌وه یه‌كه‌مین قامووسی كوردی_فارسی، به زمانی كوردی كرماشانی و له‌ژێر ناوی «كولتووی باشوور» به هه‌وڵ و تێكۆشانێكی چه‌ندین ساڵه‌ی یه‌كێك له لێكۆڵه‌رانی لاوی ئیسلام ئابادی تۆمار كرا.
لێكۆڵه‌ران، نووسه‌ران و شاعیران كه زۆربه‌یان له به‌ره‌ی تازه پێگه‌یشتووی لاو بوون و خوێندنی ئاكادمێكیان هه‌بوو، ده‌ستیان دایه كۆكردنه‌وه‌ی كولتوور و ئه‌ده‌بیاتی فۆلكلۆر‌و كتێبی زۆریان له‌ژێر چه‌ندین ناوی وه‌ك مه‌ته‌ڵی په‌ندی پێشینیانی كرماشانی، شیعره باوه كوردییه‌كان و شیعری كوردیی كرماشانی بۆ منداڵان تۆمار كرد.
وه‌رگێڕانی فه‌لسه‌فیی، ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی به زمانی كوردی كرماشانی و نووسینی رۆمان، كورته چیرۆك و شیعر به‌م زمانه ره‌سمییه‌ت و به‌های كه‌لتووی به‌خشی و شه‌پۆلێكی نوێی باوه‌ڕبه‌خۆبوون و هیوداری له كۆمه‌ڵگای كرماشان وه‌ڕێخست و داهاتوویه‌كی باوه‌ڕپێكراوتری بۆ زمان و كولتووری ئه‌م ئاو‌و و خاكه بۆ خه‌ڵك به‌دیاری هێنا.
ئه‌گه‌رچی له ساڵانی رابردوو و به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد گۆشار بۆسه‌ر چالاكانی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری په‌ره‌ی سه‌ند، به‌جۆرێك كه شایه‌تی ده‌ستگیری به‌كۆمه‌ڵ و دانی حوكمی قورس بۆ زۆرێك له‌و ده‌ستگیر كراوانه بووین، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وا ده‌ركه‌وت كه ئه‌م «نمامه» به‌ڕاده‌یه‌ك له نێو كۆمه‌ڵگادا ریشه‌ی خۆی ته‌نیوه‌ته‌وه كه بتوانێت له‌م گێژاو و ره‌شه‌بایه‌دا به سڵامه‌ت گیانی خۆی رزگار بكات.