جۆ بایدێن، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا داكۆكی له هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی ئۆباما له به‌رامبه‌ر ئێران كرد و له هه‌مان كاتدا وتوویه‌تی كه به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی به سه‌ركوتی ناڕازییان "تۆوی له‌ناچوونی خۆیان چاندووه".
جۆ بایدێن ئه‌م وتانه‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه 2ی فێڤریواری له وتووێژ له‌گه‌ڵ كاناڵی ته‌له‌فزیۆنی "ئێم ئێس ئێنی بی سی" ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند.
ئه‌و له سه‌ر به‌رده‌وامی سیاسه‌تی كۆشكی سپی كه له سه‌ر خستنه‌ڕووی هانده‌ره‌كان و په‌سند كردنی گه‌مارۆ وه‌ستاوه پێداگری كرده‌وه و وتی كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شان به شانی روسیا و هێزه گه‌وره‌كانی جیهان له سه‌ر توندتركرده‌وه‌ی گه‌مارۆ و بایكۆته‌كان دژ به ئێران، به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات.
جێگره‌كه‌ی باراك ئۆباما وتی: پێم وایه هه‌ڵوێستێكی دروست و ته‌واو تاوتوێ كراومان ره‌چاو كردووه."
ئێران ده‌ڵێت كه ئه‌م هه‌ڵوێسته سیاسه‌ته ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ناگۆڕێت. كۆماریخوازه‌كانی محافزه‌كاریش له واشینتۆن ئه‌مه به لاوازی لێكده‌ده‌نه‌وه.
جۆ بایدێن له وه‌ڵامێكی راشكاوانه‌ی به‌م پرسیاره‌ی كه ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی گۆڕینی رژیم له ئێران ره‌چاو بكات، نه‌دایه‌وه، به‌ڵام وتی كه ئێرانیانی ناڕازی له بیری گۆڕینی رژیمی ئه‌م وڵاته‌دا دان.
هه‌ندێك له سیما میانه‌ڕه‌وه‌كان و لایه‌نگری وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران له واشینتۆنیش به‌م دواییانه داوایان له كۆشكی سپی كردووه كه به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه و به شێوه‌ی جیددی ئه‌گه‌ری گۆڕانی حكوومه‌تی ئێران تاوتوێ بكات.
یه‌كێك له‌و سیمایانه ریچارد هاس، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو كه هه‌فته‌ی رابردوو به بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێك له هه‌فته‌نامه‌ی نیۆزویك خوازیاری پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا له ئێرانیانی ناڕازی بوو.
جۆ بایدێن دوێنێ سێ شه‌ممه كۆماری ئیسلامی به سه‌ركوتی توندی خه‌ڵكی ناڕازای تۆمه‌تبار كرد و وتی كه به‌رپرسانی باڵای ئێران متمانه‌ی ئه‌خلاقییان خۆیان له ده‌ست داوه و "تۆوی له‌ناوچوونی خۆیان چاندووه."
به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی و دادوه‌ری ئێران ده‌ڵێن له میانه‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه له‌گه‌ڵ "ئاژاوه‌گێڕه‌كان" هه‌ڵسووكه‌وتی یاساییان هه‌بووه.
هۆشداری براون
ئێران هه‌روه‌ها به‌رنامه ناوكییه‌كانی خۆی ئاشتیخوازانه ده‌زانێت، هه‌رچه‌ند له لایه‌ن رۆژئاواوه به هه‌وڵ بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی تۆمه‌تبار كراوه.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا، گۆردۆن بڕاون سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دوێنێ سێ شه‌ممه خوازیاری توندتركردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان دژی ئێران بوو.
گۆردۆن بڕاون خوزیاری ئه‌مه بوو كه كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی ئێران "هه‌ڵوێستی راشكاوانه‌ی" خۆی بنوێنێت.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لانی كه‌م سێ بڕیارنامه‌ی دژی ئێران په‌سند كردووه.
ئێران ئه‌م بڕیارنامانه به سیاسی ده‌زانێت و داوای سه‌ره‌كی ئه‌وانی واته هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ست به پیتادنی ئۆرانیۆمی به هێڵی سوور زانیوه.
گۆردۆن بڕاون وتی كه یه‌كێتی ئه‌رووپا "به‌مزووانه" بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به ئابڵۆقه‌ی قورس‌تر دژی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكده‌خات و پاش ئه‌وه‌ش گرووپی 1+5 له‌مباره‌وه‌ی وتووێژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
چین، ئه‌ندامی گرووپی 1+5 له مانگی ژانوییه‌دا نه‌یاری ئابڵۆقه‌ی قورس‌تر دژی ئێران بوو.