((خۆرێك له تاریكی))
له پشت كه‌لی شه‌وه زه‌نگه‌وه
له ناو دڵی بیست‌وپێنج سه‌ده‌وه
له گه‌رمه‌ی قامچی‌و زام و برینه‌وه
وه‌ده‌ركه‌وتی
له گه‌ڵ تۆقینی كانی
******
ئه‌ی ئاشنا به كه‌ژ‌و قه‌د‌و پاڵ و ده‌شت‌وچۆم !
وه‌ك پیش ئاهه‌نگ
له هه‌وراز و له زه‌ردوما
ده‌بڕی نه‌وی، سه‌رئه‌كه‌وی
بۆباوه‌شی به‌تاسه‌ی عه‌زیزان
******
له گه‌ڵ زنه‌ی مێرگ و ده‌شت
له ته‌ك بزه‌ی به‌هار و گه‌شت
به زنه‌ی هیوا به بزه‌ی وره
رێگا ئه‌بری
سه‌مفۆنیای رووبار بێ وچان
شنه‌ی سروه‌ی كه‌ژی سه‌ركه‌ش بێ راوستان
ئه‌تۆش كاروانه‌كه‌ی بێ هه‌دادان
به‌ره‌و كۆشی گه‌شی یه‌كسانی
به‌ره‌و بژیوی سه‌ربه‌ستی ئه‌رغه‌یانی
نه باكت له قرچه و برژه‌ی تاوسان
نه له كڕێوه وتۆفی زوسان
به‌ره‌و ئاسۆ
ئه‌ڕۆی بێ كۆ،ئه‌ڕۆی بێ كۆ
*****
شه‌و به‌سه‌رهات
شه‌و شه‌كه‌ت بوو، په‌ل بوو
تۆهه‌ر وره‌ت به‌رزه
وڵات خامۆش كپ و بێده‌نگ
به شه‌ماڵه‌ی گڕی كڵت كردت به ده‌نگ
خۆرله كه‌ل دێته‌سه‌ر
تاریكی ده‌خاته ده‌ر
گۆ ده‌خاته گیانی زه‌وی سارد و سڕ
نه‌یار ده‌كا كاس و كپ‌وكڕ
تیشكی تاو، بۆنی ئه‌ستێره‌كه‌ت هه‌ڵئه‌مژێ !
ده‌مێك ساڵه به تاسوقه
چه‌شنی كۆرپه‌ی به‌تاسه‌ی باوه‌شی داییك !
بین بنێ به بینته‌وه
هه‌تا ئه‌بد
ئه‌ی پێش ئاهه‌نگ ، ئه‌ی كۆمه‌ڵه.
********
ن: عومران سه‌لاحی
و:جه‌لال هانیسی
چه‌نده ناپیاون چركه‌كان
وتبوویان كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه
نه‌گه‌ڕانه‌وه و دوای چوونیان
بێ هۆ مێڵه‌كان ده‌سووڕێنه‌وه
بهێڵن با له لام برۆن
ئه‌و چركانه‌ی كه هه‌موو بێ ژانن
نه ئاسۆیه‌كیان به چاوم به‌خشی
نه‌ش گرێیه‌كیان له بوغزم كرده‌وه
چلۆن به درۆ ناوی بنێم سه‌وز
ئه‌و ده‌مانه‌ی هه‌موو ژانن.