تێوری گوتار جه‌خت له سه‌ر رۆڵی زمان له سه‌رله‌نوێ ده‌رخستنه‌وه‌و پێكهێنانی رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌كاته‌وه. له سۆنگه‌ی تێوری گوتار‌و شیكاری سیاسییه‌وه واقیعیه‌ت ته‌نیا له رێگای زمانه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌رخستنه‌وه‌ی واقیعه‌كان له رێگای زمانه‌وه هه‌رگیز به واتای ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعه به‌رهه‌سته‌كان نیه به‌ڵكوو له سه‌رله‌نوێ خستنه‌ڕوودا، ئه‌وه زمانه كه له پێكهێنانی واقیعه‌كاندا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت، له راستیدا جیهان له كۆمه‌ڵێك گوتار پێكدێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تیۆرییه،حاشا له بوونی حه‌قیقه‌ت ناكات به‌ڵام پێیوایه شته‌كان و دیارده‌كان ته‌نیا له رێگه‌ی گوتاره‌وه واتا به خۆوه ده‌گرن، بۆ نموونه هه‌ڵكشانی زه‌ریا و هاتنی لافاو، رووداوێكی سه‌ربه‌خۆیه واته زه‌ین و مێشكی مرۆڤ ده‌ستی له رووداوه‌كه‌دا نیه، به‌ڵام خه‌ڵك واتاگه‌لی جۆراوجۆر بۆ هۆكاری رووداوه‌كه ده‌به‌خشن و هه‌ر كه‌سێك به‌پێی گوتارێك واتای پێ ده‌به‌خشێت. هه‌ندێكیان لافاوه‌كه به تووڕه‌یی خوا، هه‌ندێكی تریان به خراپی به‌نداوو هه‌ندێكیش به‌ناكارامه‌یی ده‌سه‌ڵاتداران واتای ده‌كه‌نه‌وه. تیۆری گوتار و شیكاریی سیاسی، ته‌نیا به واتا به‌خشین نابه‌سترێته‌وه به‌ڵكو كردار‌و كرده‌وه‌ش به دوای واتا به‌خشینه‌كه‌دا له خۆ ده‌گرێ، بۆ وێنه هه‌ر له نموونه‌ی لافاوه‌كه‌دا كه باسمان كرد هه‌ر واتایه‌ك جۆرێ كرداری به دواوه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه به خراپ بوونی به‌نداو واتای ئه‌كه‌نه‌وه، بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه ئه‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی به تووڕه‌یی خوا واتای ئه‌كه‌نه‌وه، بڕیارئه‌ده‌ن باوه‌ڕی ئایینیان به‌هێزتر بكه‌نه‌وه و هتد.
كه‌واته گوتاره‌كان واتا به رووداوه‌كان ئه‌به‌خشن و ئاڵوگۆر له كرداردا پێكده‌هێنن. شۆناس و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، به‌رهه‌می زمان و گوتارن، هه‌ر وه‌ها هه‌ر چه‌شنه گۆڕانیك له گوتاردا، گۆڕان له جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تی به دواوه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا ململانێی گوتاره‌كان ئه‌بێته هۆی گۆڕان و سه‌ر له‌نوێ به‌رهه‌مهێنانی رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. تیۆری گوتار و شیكاریی سیاسی، شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری له‌سه‌ركراوه به‌ڵام له زانسته سیاسیه‌كاندا لاكلاه و موفه، گرنگترین لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌م بابه‌ته‌دا كردووه كه نوسه‌ر هه‌وڵ ئه‌دات به وردی روانگه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه بخاته به‌ر چاوی خوینه‌ران.
سوسور، زمانناسێكی سویسی بوو كه به هێنانه ئارای بونیاده‌كانی زمانه‌وه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی له وه‌گه‌ڕخستنی تیوری گوتار هه‌ڵگرتوه. سوسور، زمان وه‌كوو سیسته‌مێك پێناسه ئه‌كات له كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی هاوپه‌یوه‌ست، كه به بێ به‌ڵگاندن یان له به‌ر چاوگرتنی «كات ،پێكدێت. واته تایبه‌به‌تمه‌ندی له كات» به شتێكی سه‌ره‌كی نازانێت.
زمان سیسته‌مێكه پڕله هێما جۆراوجۆره‌كان كه هه‌ندێ پێوه‌ر له‌خۆ ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر بێژه‌ر بیهه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی خاوه‌ن واتا له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ریه‌كانیدا ساز بكات، ئه‌بێ ئه‌و پێوه‌رانه ره‌چاو بكات. بونیادی نه‌گۆڕی زمان بۆ سوسور گرنگه، وه‌كوو تۆڕێكه كه هێماكانی له باوه‌ش گرتووه، هه‌ر هێمایه‌ك واتا به‌ویتر ئه‌به‌خشێت. زمان لێره‌دا جیاوازه له وتار. وتار تاكه‌كه‌سییه به‌ڵام زمان دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه. لای سوسور وتار بایه‌خی زۆری نیه چونكوو پێی وایه وتار، له ژێر هۆگریی و مه‌یلی تاكدایه. تۆخمی سه‌ره‌كی زمان له روانگه‌ی سوسوردا هێماكانن.
هێماكان، دال ومدلول له‌یه‌ك هه‌ڵده‌پێكن به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی پێویست و سروشتی له نێوان هۆوئه‌نجام نیه، به ده‌ربڕینێكی تر، په‌یوه‌ندی نێوان هۆوئه‌نجام سه‌ربه‌خۆ و به هه‌ڵكه‌وته. په‌یوه‌ندی نێوان هۆوئه‌نجام ته‌نیا له سیسته‌مێكی خاوه‌ن واتادا به‌دیده‌كرێت، نه‌وه‌ك به پێی رووداوێكی ده‌ره‌كی یان لۆژیكی، كه واته شۆناسی هه‌ر هێمایه‌ك په‌یوه‌ندی به هێما جیاوازه‌كانی تره‌وه هه‌یه، بۆ نموونه چه‌مكی باوك له جیاوازی له‌گه‌ڵ دایك، براو خوشك واتا له خۆ ده‌گرێ.
سوسور زمان به یاری شه‌تر‌ه‌نج ئه‌شوبهێنێ كه له‌ودا شۆناس و بایه‌خی هه‌ر هێمایه‌ك له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیدا و له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكدا، به‌دیئه‌كات .هۆكاتێك گرنگ‌و به‌رچاوه كه له چوارچێوه‌ی سیستمێك‌دا ره‌چاو بكرێت.
لوی ئێستراوس به به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی تیوری سوسور، شیكاری بونیادگه‌رانه له زانسته مرۆییه‌كاندا به‌كارده‌هێنێت.ئێستراوس له تێورییه مرۆڤناسانه‌كه‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر ستراكتۆره قووڵ و ناوشیاره‌كان ئه‌كاته‌وه .بونیادگه‌ری یان ستراكتۆرخوازی ئێستراوس هه‌وڵێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆنیاده نه‌گۆڕه‌كان یان گشتییه‌ته رووكه‌شه‌كان كه بتوانن ناوه‌رۆكی عه‌قڵی مرۆڤ بخه‌نه‌ڕوو.
هه‌ندێ له‌بیرمه‌نده ماركسیسته‌كانیش مێتۆدی بۆنیادگه‌رییان به كار هێناوه . ئاڵتوسێر بیرمه‌ندی ماركسیستی فه‌ڕانسی گرنگترین تیۆریزانی بونیادگه‌رییه، روانگه‌ی ئه‌و كاریگه‌ر بووه له سه‌ر تیۆری گوتار به تایبه‌ت له بواری تێگه‌یشتن له چه‌مكی سوژه. ئاڵتوسێر بوونی سوژه ده‌به‌ستێته‌وه به ستراكتۆره ئایدۆلۆژیكه‌كانه‌وه و باوه‌ڕی به سوژه‌ی سه‌ربه‌خۆ نیه. به‌ڕای ئاڵتوسێر ئایدۆلۆژی، تاك ده‌خاته بارۆدۆخگه‌لی جیاوازه‌وه، واته بانگی ئه‌كات. لێره‌دا كرده‌ی سوژه له بارودۆخیكی ده‌ستنیشانكراو و چاوه‌ڕوانكراودایه.
ژاك دێریدا لاوازییه‌كانی تیۆری سوسور و بونیادگه‌ری ده‌خاته‌ڕوو «پاش‌بنه‌ماخوازی» ئه‌هێنێته ئاراوه. تێكدانی بنه‌ما، گرنگترین چه‌مكه لای دێریدا، ئه‌و تێزه‌ی سوسور، كه وتار پێش نوسراوه گرنگی هه‌یه، هه‌ر وه‌ك هه‌موو جیاوازییه دولایانه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا ره‌تده‌كاته‌وه . دێریدا، ئه‌ویدی پێكهێنه‌ر، بۆ درووس بوونی شۆناس به پێویست ئه‌زانێ. سوژه له روانگه‌ی دێریدا بێ واتایه و پێی وایه مرۆڤ له ناو چوارچێوه ستراكتۆرییه‌كانی وه‌كو زمان، كرده ئه‌خولقێنێ، واته مرۆڤ زمان پێك ناهێنێ به‌ڵكوو زمان تێگه‌یشتنی مرۆڤ ده‌ستنیشان ئه‌كات.
بیرمه‌مندێكیتر كه ئالوگۆڕێكی سه‌ره‌كی له تێوری گوتاردا پێكهێناوه میشێل فوكۆیه، گوتار به‌شێكه له تێوری كه‌ونینه‌ناسی فوكۆ. به بڕوای فوكۆ گوتار، له كۆمه‌ڵیك ره‌سته‌ی سنوردار پێكدێت و له بارودۆخێكی تایبه‌به‌تی پێناسه‌كراودا دێته‌دی، گوتار هه‌تا‌هه‌تایی وئیده‌ئالی نیه به‌ڵكو له سه‌ره‌تادا مێژوویی و گرێ‌دراو به كاته‌وه‌یه . له‌م روانگه‌دا، راستی یان حه‌قیقه‌ت له گوتاره‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ، سیسته‌مه جۆراوجۆره‌كانی ئێپیستێمۆلۆژیكی، هه‌ڵه و دروست ده‌ستنیشان ئه‌كه‌ن، كه‌وابوو گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كاندا له ده‌ره‌وه‌ی گوتاره‌كان كارێكی پووچ و بێ ئه‌نجامه. فوكۆ ئاماژه به پڕۆسه‌ی پێكهێنانی گوتاره‌كان ده‌كات و ئه‌ڵێ له‌م پڕۆسه‌یه‌دا بڕێك له گوتاره‌كان قه‌ده‌غه‌ن و سه‌ركوت ده‌كرێن و له پڕۆسه‌ی ویستی روو‌له حه‌قیقه‌تدا، گوتاری دروست به سه‌ر گوتاری هه‌ڵه‌دا سه‌ر ئه‌كه‌وێت. دواتر فوكۆ له ره‌چه‌ڵه‌كناسییه‌كه‌یدا رۆڵی ده‌سه‌ڵات له‌م پڕۆسه‌دا به ته‌واوی شیی ئه‌كاته‌وه.
تیوری گوتار له روانگه‌ی لاكلاو و موفه:
لاكلاو و موفه له داڕ‌شتنی ئه‌م تیۆرییه‌دا كه‌ڵكیان له نه‌ریتی ماركسیسم، به تایبه‌ت گرامێشی و هه‌روه‌ها پاش بنه‌ماگه‌ری دێریدا و فوكۆ وه‌رگرتوه. له روانگه‌ی ئه‌م پیاو و ژنه‌وه، ماركسیسم نابێ له هه‌مبه‌ر سیسته‌مێكی كاپیتالیستی هه‌ڵوێستێكی ناچالاكانه بگرێته به‌رو ئامانجه‌كانی خۆی له بیر بكات، له لایه‌كی تریشه‌وه نابێ پێداگری له ماركسیسمی كلاسیك بكات . ئه‌م دوو بیرمه‌نده به گرتنه‌به‌ری ستراتێژی دێموكراسی رادیكاڵ، رێز له به‌هاكانی لیبراڵ دێموكراسی وه‌كو ئازادی و یه‌كسانی، ئه‌گرن و ئه‌ڵێن به جێگه‌ی له په‌راوێز خستنی ئه‌و به‌هایانه، ئه‌بێ كاپیتالیزم بخه‌ینه به‌ر ره‌خنه چونكوو پێشێلكه‌ری ئه‌و به‌هایانه‌یه.
تیورییه‌كه‌یان له سه‌ر په‌ره‌پێدان به چه‌مكی هێژێمۆنی و ئاكامه‌كانی ده‌و‌ه‌ستێنن و ئه‌ڵێن شۆناس به‌خشین به كارگێڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا له رێگای هه‌ڵپێكانی ناو دامووده‌زگایه‌كی هێژێمۆنیكه‌وه دێته دی و هه‌ه‌روه‌ها دیارده‌یه‌كی به‌رهه‌ست و نه‌گۆڕیش نیه. كه واته به‌پێچه‌وانه‌ی ماركسیسم كه جه‌ختی له‌سه‌ر كارگێڕی چینی كرێكار ئه‌كرده‌وه له‌م تیۆرییه‌دا هیچ په‌یو‌ه‌ندێكی پێویست له نێوان سوسیالیزم وو باروودۆخی كارگیڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی به نیسبه‌ت به‌رهه‌مهێنانه‌وه نیه، هه‌ر چه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌كیش ته‌نیا له رێگای لێكهه‌ڵپێكانێكی هێژێمۆنیكی ده‌ره‌كی و سیاسیه‌وه ساز ده‌كرێت.
لێره‌دا سه‌ره‌تا بۆ ناساندنوو تاوتوێكردنی تێورییه‌كه‌ی لاكلاو و موفه چه ند چه‌مكی سه‌ره‌كی تیۆرییه‌كه لێك ئه‌ده‌ینه‌وه:
لێكهه‌ڵپێكاندن: هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌ك له نێوان تۆخمه په‌رته‌وازه‌كاندا كه په‌یوه‌ندی پێك بهێنێت،به شێوازێكه شۆناس و واتای ئه‌م توخمانه نۆژه‌ن و سنووردار بكرێته‌وه.
گوتار: گشتییه‌تیكی چووارچێوه‌دار كه له لێكهه‌ڵپێكانه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گریت. گوتار له كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه پێكدێت كه به شێوازێكی واتادار لێك گرێده‌درێن. له راستیدا گوتار رێكخستنی كۆمه‌ڵێك كۆد، شت،كه‌س و هتدن ، له ده‌وری هۆیه‌كی سه‌ره‌كی جێگیر ده‌بن و شۆناسی خۆیان له هه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵێك ئه‌ویدیدا به‌دی ئه‌كه‌ن .
گوتاره‌كان ناسین و تێگه‌یشتنی ئێمه له‌جیهان و رووداوه‌كان ده‌ستنیشان ئه‌كه‌ن وهه‌موو رهه‌نده‌كانی ژیانیش ده‌گرێته‌وه . شیكاریی گوتاری سیاسی له روانگه‌ی لاكلاو و موفه وه هه‌موو دراوه زمانی و نازمانییه‌كان (وتار،راپۆرت،رووداوه مێژووییه‌كان،وتووێژه‌كان،سیاسه‌ته داڕێژراوه‌كان،راگه‌یاندراوه‌كان،هزره‌كان،رێكخراوه‌و دامه‌زراوه‌كان) وه‌كو ده‌ق، له خۆ ده‌گرێ.
توخمه‌كان: ئه و هۆ و هێمایانه‌ن كه جارێ سه‌قامگیر نه‌بوون و گوتارگه‌لی جۆراوجۆر له هه‌وڵی واتا به‌خشینن پێیان. تۆخمه‌كان ئه‌وهۆیه‌به‌گه‌رانه‌ن كه هێشتا نه‌چوونه‌ته چوارچێوه‌ی گوتارێكی تایبه‌ته‌وه. هه‌ر هۆیه‌ك پێش چوونه ناو گوتارێكه‌وه، به تۆخم ناوزه‌د ئه‌كرێت.
ساته‌كان: ئه‌و هۆ و تۆخمانه‌ن كه له نا گوتارێكدا لێكهه‌ڵپێكراون و به شۆناس و واتایه‌كی كاتی گه‌یشتوون. بۆ نموونه هۆی ئازادی له گوتاری لیبرالیزمی كلاسیك‌دا به شێوازی كاتی به واتای نه‌بوونی زه‌بروو زۆری ده‌ره‌كی(حكومه‌ت) جێگیر ببو. كه واته ئه‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ین كه واتاكان بگۆڕو كاتین، هه ر كاتێك گوتاره‌كه گۆڕا واتاكانیش ئه‌گۆڕدرێن.
چه‌قبه‌ستوویی و وه‌ستان : جێگیربوونی هێماكانوو وه‌رگرتنی شۆناسێكی فیكس بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له چوارچێوه‌ی گوتارێكدا.
هۆی ناوه‌ندی: هێمایی سه‌ره‌كی كه هێماكانیتر له ده‌وری كۆده‌بنه‌وه. له واقێعدا كاكڵه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ر گوتارێكه، بۆ نموونه ئازادی له گوتاری لیبرالیزمدا ئازادی هۆی ناوه‌ندیه، هێماكانیتر وه‌كوو تاك، ده‌وڵه‌ت و ئازادی له ده‌وری كۆده‌بنه‌وه‌و شوناس و واتا ده‌دۆزنه‌وه.
پانتایی گوتاریی: سندووقێكه پڕ له هێماو واتاگه‌لی زیادی و هێزه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی گوتار‌و په‌راوێزخراون كه ماتریاڵی خاون بۆ لێكهه‌ڵپێكاندنێكی نوێ.
ئه‌گه‌رو رووداو: له چه‌مكه سه‌ره‌كیه‌كانی لاكلاوو موفه‌یه، كه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌مكی رووداو و عه‌رزیات له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ره‌ستوو كه له به‌رانبه‌ر هه‌ر چه‌شنه وێنا كردنێكی زاتی و پێویست له پانتایی كۆمه‌ڵگادا، ده‌وه‌ستێ . له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ره‌ستوودا چه‌مكی رووداو له كاتێكدا كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیردرا كه ئه‌گه‌ری ئاماژه‌كردن به هۆكارێكی تایبه‌ت نه‌بوایه، له فه‌لسه‌فه‌ی مه‌سیحیشدا «ئه‌گه‌ر هاوڕێی رووداوه».ئه‌گه‌رهه‌بوونی په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه بوو، واته ئه‌ویدی هه‌بوونی ده‌ستنیشان ئه‌كرد.
لاكلاو و موفه ئه‌م چه‌مكه له هه‌ر دوو ره‌هه‌نده‌كه‌یدا به‌كارده‌هێنن . له لایه‌كه‌وه «ئه‌گه‌ر» به واتای نه‌بوونی یاساگه‌لی به‌رهه‌سته بۆ ئاڵوگۆڕه میژووییه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی پێویستی و به هه‌ڵكه‌وت زانینی دیارده مێژووییه‌كان كه له گرێدراویی به لێكهه‌ڵپێكانێكی هێژێمۆنیكه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ، له لایه‌كیتریشه‌ره «ئه‌گه‌ر» ئاماژه به ده‌ره‌كی بوونی بارودۆخی هه‌ر چه‌شنه ناوه‌رۆكێك ده‌دات. «ده‌ره‌وه» یان «ئه‌ویدی» رۆڵی سه‌ره‌كی له شۆناس به‌خشین و به كرده‌وه نواندنی گوتاره‌كان، ده‌گێڕن.
له راستیدا هیچ گوتارێك به بێ جیاوازی و سازكردنی «ئه‌ویدی» پێك نایه‌ت.
ململانێ و دژایه‌تی : ئه‌م چه‌مكه له درێژه‌ی چه‌مكی پێشودا دێته ئاراوه. دژایه‌تی ئاماژه به په‌یوه‌ندی دیارده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ئه‌كات كه رۆڵی سه‌ره‌كی بۆ شوناس به‌خشین ده‌گێڕێت. ئه‌م ململانێ و دژایه‌تیه جیاوازه له ئه‌و دژایه‌تیه‌ی كه هێگێل و ماركس باسیان ده‌كرد، چونكوو ململانێ ودژایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌وان له ناو چوارچێوه یان سیسته‌مدا بوو، به‌ڵام ململانێ و دژایه‌تی لاكلاو له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی گوتاره‌كه‌دایه.
ماویه تی.....