ئێَران ناوه‌ندی سه‌رنجی لایه‌نگرانی جیهانی مافی مرۆڤ
چاوخشاندنێكی خێرا به سه‌ر ئه‌زموونی سی ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی نیزامی ئیسلامی ئێران، لێواولێوه له ئه‌زموونی تاڵی دواكه‌وتووترین شێوه پێشلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌ر له په‌ڕاندنی ده‌ست و قاچ و قامك و به‌رده‌باران كردنه‌وه هه‌تا ئیعدام و هه‌ڵواسین و به‌ردانه‌وه له به‌رزایی وده‌یان شێوه‌ی قێزه‌ونی تر كه ویژدانی هه‌ر مرۆڤێك ده‌هه‌ژێنێت به‌رامبه‌ر به كه‌سانێك كه ته‌نیا تاوانیان جیاوازی بیروباوه‌ڕ بووه.
له تاقه‌تی ئه‌م وتاره به‌ده‌ره كه باس له‌وه بكرێت كه نیزامی ئایدۆلۆژیكی ئیسلامی كه خۆی به نوێنه‌ری خوا له سه‌ر زه‌وی ده‌زانێت و خۆی به ده‌سه‌ڵاتێكی رۆحانی وه‌سف ده‌كات، چلۆن په‌نا ده‌باته به زه‌بر و زه‌نگ و توندتیژی. ده‌سه‌ڵاتێك بووه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی "ئه‌ویتری" نه‌كردووه و "نه‌یار"ـه‌كانی قه‌تڵی عام كردووه و هه‌موو كات ویستوویه‌تی له‌و میتۆده كه‌ڵك وه‌رگرێ كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له سه‌ر بنه‌مای ترس و تۆقاندن بسه‌پێنێت، راگرێت و پته‌وی بكات.
به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له ئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵێك كاناڵی راگه‌یاندن له‌وانه چه‌ند كاناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی و ماڵپه‌ڕی ئێنتێرنێتی، پرسی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمه‌وه دژ به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌نگی به‌رچاوی دایه‌وه و سه‌رنجی زۆرێك له رێكخراو و دامه‌زراوه‌ی پارێزگار و داكۆكیكاری مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و لای خۆی راكێشا.
گشتی ترین ئه‌و بوارانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی دژیان ده‌وه‌ستێته‌وه و هه‌ڵسووڕاوانیان تووشی سزا ده‌كات بریتین له‌م بوارانه: رۆژنامه‌وانی و ئازادی راده‌ربڕین، چالاكی له بواری مافه‌كانی ژنان و هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بواره، چالاكانی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵسووڕاوی بواره‌كانی مافی مرۆڤ له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به شێوه‌ی سیستماتیك ئه‌و مافانه زه‌وت و پێشێل ده‌كرێن، هه‌ڵسووڕانی سیاسی و نه‌یارانی سیاسی ئه‌م رژیمه كه نه‌یار و دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م رژیمه ده‌وه‌ستنه‌وه، هه‌ڵسووڕاوانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تێده‌كۆشن بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی شوناسی خۆیان له هه‌ر دوو بواری شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و باوه‌ڕی ئایینی و بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئازادی.
كوردستان
كوردستان به له‌به‌رچاوگرتی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه كه یه‌كه‌م كه‌مایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی كوردستان پێڕه‌وی ئایینی سونین (سه‌ره‌ڕای پێڕه‌وی كردنی ئایینی جواروجۆر له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه) وه‌ك كه‌مایه‌تییه‌ك و ئایینێكی ناڕه‌سمی له‌به‌رامبه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه له لایه‌ن ناوه‌نده‌وه سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی ئایینیشی به سه‌ردا ره‌وا بینراوه. جگه له‌مانه كوردستان و گه‌لی كورد خاوه‌نی ئه‌زموون و مێژوویه‌كی دوور و درێژ له به‌ره‌نگاری و پێداگری له سه‌ر شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیه‌تی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حیزب و رێكخراو و داواكاری فۆرموله كراوی خۆی هه‌یه.
له هه‌مانكاتیشدا و له به‌رامبه‌ردا كۆماری ئیسلامی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های ئایینی هه‌وڵی داوه بۆ سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی خه‌ڵكی كورد، هه‌موو كات سیاسه‌تی داپلۆسین به‌رامبه‌ر به كوردستان ره‌چاو بكات و وێڕای به تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م خاكه، هه‌ڵسووكه‌وتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران وه‌ك هه‌ڵسووكه‌وتی داگیركه‌ر به سه‌ر دانیشتوانی داگیرگه‌كانی بووه و هه‌ر جۆره ده‌نگێكی نه‌یار و بزووتنه‌وه‌یه‌كی به دڕندانه‌ترین شێوه خڵتانی خوێن كردووه. له‌ماوه‌ی 3 ده‌یه‌ی رابردوو و به دوای هێرشی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان له 28ی گه‌لاوێژی ساڵی 1358 شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی كۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به كوردستان زه‌بر و ره‌نگ و پێشێلكاری سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی ئه‌م گه‌له بووه.
هه‌ر ئێستا زیاتر له 20 كه‌س هه‌ڵسووڕانی سیاسی، مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی، ژنان و رۆژنامه‌نووسان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی له سێداره‌دانن. رۆژانه كاسبكارانی سه‌ر سنووری كوردستان له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌درێنه به‌ر ده‌ست رێژ و یان ده‌كوژرێن، یان ئه‌وا كه‌م ئه‌ندام ده‌بن و ده‌ست به سه‌ر كه‌ل‌وپه‌له‌كانیان دا ده‌گرن. رۆژانه هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاری له لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانستگاوه یان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگ و یان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
تاوتوێ كردنی دۆخی مافی مرۆڤی ئێران
یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژێر بابه‌تی تاوتوێ كردنی دۆخی ئێران مافی مرۆڤ له ئێران رۆژی دووشه‌ممه 15ی فێڤرییه (26ی رێبه‌ندان) له ناوه‌ندی ئه‌م رێكخراوه‌یه له ژینێڤ به‌ڕێوه چوو.له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دانیشتنه دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران تاوتوێ كرا. نوێنه‌رانی شه‌ست وڵاتی جیهان له كۆبوونه‌وه‌ی ژینێڤ به‌شداریان كرد. محه‌مه‌د جه‌وادی لاریجانی، سه‌رۆكی ده‌زگای مافی مرۆڤی ئێران، به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه، وێڕای وه‌فدێكی 32 كه‌سی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری كردبوو.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سنووردارییه‌تییه‌كانی سه‌پاو له ئێران، ده‌ستگیری به‌هاییه‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی سزای ئیعدام و له‌وانه ئیعدام و له سێداره‌دانی منداڵانی ژێر 18 ساڵ، پرسی به‌رده‌باران له یاسای سزادانه‌كانی ئێران و دۆخی ده‌ستگیركراوه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و خاڵه ره‌خنه‌ییانه بوون كه سه‌باره‌ت به دۆخی مافی مرۆڤی ئێران هاتنه گۆڕێ. ره‌خنه‌گرانی دۆخی مافی مرۆڤی ئێران خوازیاری ناردنی هه‌واڵنێری تابه‌ت به ئه‌شكه‌نجه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران بوو، به‌ڵام ئێران وه‌ڵامێكی رۆشنی به‌م داواكارییه نه‌دایه‌وه و محه‌مه‌دی لاریجانی ته‌نیا وتی كه ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو نوێنه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له په‌یوه‌ندی داین و زۆرێك له‌وان به‌رده‌وام سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن.
له میانه‌ی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باس له چه‌وسانده‌وه و پێشلكردنی مافی كه‌مایه‌تییه‌كان و یه‌ك له‌وان له كوردستان كرا. ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و چالاكییانه‌ی كه هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له ناوخۆی ئێران و به تایبه‌تی له كوردستان كه هه‌ستاون به له‌قاودانی ئه‌و پێشێلكارییانه له ئاستی راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان. ئه‌گه‌رچی به درێژایی ده‌یان ساڵ كۆماری ئیسلامی له‌وپه‌ڕی بێ‌ده‌نگی توندوتیژانه‌ترین شێوه‌ی داپڵۆسینی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئه‌وا به خۆشحاڵییه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو میدیا و راگه‌یه‌نه‌كان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له له قاودانی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی مافی مرۆڤ له كوردستان و تێگه‌یاندنی رای جیهانی سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له كوردستان.
ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
له پانزه‌ی مارسی ساڵی 2006ی زایینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان _ده‌ره‌نجامی بێ‌توانا بوونی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئه‌م رێكخراوه‌یه له راگرتنی بێ‌لایه‌نی خۆی له پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌ست تێوه‌ردانی 53 ئه‌ندامی به‌شدار له‌و كۆمیسیۆنه و هه‌روه‌ها ئه‌ندام بوونی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خۆیان پێشیڵكاری توندوتیژی مافی مرۆڤ بوون_ بڕیارنامه‌یه‌كی بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤ له جیات كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی په‌سند كرد و ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له مانگی ژوئه‌نی هه‌مان ساڵ ده‌ستی به كار كرد.