له به‌شی پێشوودا وتمان كه هێرشی عه‌ره‌به‌كان خه‌سارێكی قه‌ره‌بوو نه‌كراوی له كو‌لتور، هونه‌ر، مێژوو و زمانی ئێرانییه‌كان داوه و تۆماری كو‌لتور و زمانی، چاخی ناوه‌راستی تێكه‌وه پێچاوه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ناتوانین له بیر خۆمانی به‌رینه‌وه كه ئه‌م هێرشه هه‌مه لایه‌نانه نه‌بوو به هۆی چه‌ق به‌ستوویی و له‌ناوچوونی ته‌واوی كو‌لتور و زمانه‌كانی ئێرانی به شوێنه‌وه نه‌بوو.
هه‌بوونی زمانه‌كان و زاره‌وه جۆراوجۆره‌كانی ئێرانی له سه‌رده‌می ئێستادا به باشی نیشانده‌دات به له به‌رچاوگرتنی زۆر، زمانی عه‌ره‌بی قه‌ت نه‌یتوانیوه و نه‌بۆته هۆی مه‌رگی زمانه ئێرانییه‌كان ته‌نانه‌ت له «دوو سه‌ده بێده‌نگی» دا، زمانه‌جۆراوجۆره‌كانی ئێران لانیكه‌م به شێوه‌ی زمانی ناڕه‌سمی له دێهاوت وشاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران درێژه‌یان به مانه‌ه‌وی خۆیان داوه.
توێژه‌ران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن زمانه ئێرانییه‌كان له كۆتایی ده‌وره‌ی ساسانی و سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلام، له نێوان خۆیان له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی له بارودۆخی ئێستادا، له رۆژهه‌ڵاتی ئێران بۆته هۆی پێكهاتنی (فارسی نوێ)و له رۆژئاوای ئێران‌دا بۆته هۆی پێكهاتنی زمانی «مادی نوێ=كوردی». فارسی نۆیِ، زاراوه‌یه‌ك بووه كه له سه‌ر بنه‌مای ریشه كۆنه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ زاراوه تێكه‌ڵاوكراوه‌كانیتر و ئه‌م تێكه‌لاوییه‌ش له پێش سه‌رده‌می ساسانییه‌كان ده‌ستی پێكردبوو.
به‌ڵام به پێی به‌ڵگه و وته‌كانی دوكتور موعین توێژه‌ر و زمان‌ناسی هاوچه‌رخ، به‌ره‌و ئه‌م ئاكامه ده‌چین كه زمانی كوردی (به‌تایبه‌ت زاراوه‌ی هه‌ورامی و گۆران به هۆی بارودۆخی تایبه‌تی جوغرافیایی و فه‌رهه‌نگی تا راده‌یه‌كی زۆر له هێرشی زمانه‌كانی تر پارێزراوتره) به‌م جۆره‌ی كه پێشتریش ئاماژه‌مان پێكردوه، ریشه‌ی له زمانی «په‌هله‌وی ئه‌شكانی»دایه، «په‌هله‌وی = فهلویه مر» نزیك به سێ هه‌زارئاوازی پێ وتراوه و یه‌كێك له زمانه‌كانی وڵاتی ئێران (به غه‌یری زمانی ئاخافتن و ره‌سمی) كه له سه‌ر یه‌كێك له وه‌زنه‌كانی عه‌روزی یان وه‌زنی هێجایی وتراوه كه به‌شێكی له قاڵبی دوو به‌یتی بووه.
په‌هله‌وی به وه‌زنی تایبه‌تی وه‌كوو «گۆرانی»(شێوه‌یه‌ك له موسیقی مقامی ناوچه‌ی كرماشانی زمان)ده‌ناسرا و جارجاریش به په‌هله‌وی و زۆرجاریش هه‌ورامی یا هه‌ورامانی پێده‌وترا . هه‌ندێ جاریش په‌هله‌وی یان «اورامه»،»اورامن» و یان «اورامانیان» پێ ده‌گوترا.
«اورامن»(هه‌ورامان _ اورامنان) وه‌زنێكی كۆنه له موسیقی و شێعردا كه «فهلویات»ییشی پێده‌گوترا. شایه‌د بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م بابه‌ته كه «هه‌ورامان»هه‌مان جۆری فارسی كراوی «هورامه‌نان»ی كوردییه و له‌گه‌ڵ وشه‌ی هه‌ورامان یه‌كێكه و جیاوازێكی وای نه‌بێ. هه‌ورامان یا هورامانان له بنه‌رتدا پێكهاتوو له دوو وشه‌ی هه‌ور=خۆر « و « ئامان=امدن»كه به مانای ((كاتی ده‌رهاتنی خۆر)). هه‌روه‌ها كه ده‌لێن: ((به‌یانییان=بامدادان)) ، ((ئێواران =زمان عصر))
كاتی به‌یانی تا نیوه‌ی رۆژ، یه‌كێك له‌و پێنج كاته‌یه كه زه‌رتۆشت بۆ نه‌زر و عیباده‌تی دانابوو كه ئایینی تایبه‌تی خۆیه‌تی‌و كه چه‌ند به‌شێكی چند جار دوپاتده‌بیته‌وه _ وه‌كوو ئه‌م نموونه‌ی خواره‌وه:
نمۆ هۆره خشه ئایته ئاورود ئسپایی!
یانی نوێژ بۆ هه‌ور(تاو)كه به ته‌نیا ده‌دره‌وشێته‌وه!
بێگومان ئه‌م عیباده‌ته وه‌كوو هه‌موو عیباده‌ته‌كانی ئایینی زه‌رتوشتی، وێڕای مۆسیقای تایبه‌ت و به ده‌نگی به‌رز وتراوه‌ته‌وه و گۆیا خه‌ڵك «نوێژه‌ر» ، «نوێژی هه‌ورامی» یان پێوتووه. وادیاره پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام ، پاڕانه‌وه‌ی ئایینی هه‌ورامی له بڕه‌و كه‌وتوون و باویان نه‌ماوه(هه‌ڵبه‌ت نه له نێوان هه‌موو خه‌ڵكی ئێران، بۆیه هه‌ر ئێستاش ئه‌و رێ و ره‌سمانه له نێوان یارستانییه‌كان وه‌كوو رابردوو به‌رێوه‌ده‌چێ). به‌ڵام نه‌وا(هه‌وا)ی له ناو خه‌ڵكدا ماوه‌ته‌وه و كه‌م كه‌م بوون به گۆرانی و به «فهلویات» «امانان» ناوبانگی ده‌ركردووه.
«هۆره»ش ئێستا یه‌كێك له هه‌واكان و مێلۆدییه‌كانی ئاوازی كوردی (له ناوچه‌ی كرماشان تایبه‌ته‌ن له نێوان تایفه‌ی ئه‌هلی حه‌ق)دایه كه هه‌ر هه‌ورامانانه.
به له به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی مێژوویی تایفه‌ی ئه‌هلی حه‌ق و زانیاری له‌م نوكته‌یه له یه‌كه‌مین نووسراوه‌كانی كوردی به‌ده‌ست هاتوو، پێوه‌ندیداره به ئایینی یارسان و به زمانی گۆرانی و هه‌ورامانییه، دوای چاوخشاندنێكی كورت له سه‌ر شێوه‌ی لێكترازانی زمانی له درێژه‌دا باسه‌كه‌ی لێكده‌ده‌ینه‌وه. له باره‌ی مێژووی راسته‌قینه و جۆری ئینشقاقی زمانی مادی نوێ(كوردی) تاكوو ئێستا توێژینه‌وه‌ی ته‌واوی بۆ نه‌كراوه.
له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به‌شێك له زمان ناسان هه‌بوونی جیاوازی قوڵی نێوان زاراوه‌كانی جۆراوجۆری كوردی یا به شێوه‌یه‌كی دروستتر»زمانه جیاوازه‌كانی كوردی» كردووه به بیانوو و به‌ده‌مارگرژییه‌وه، گشتیه‌تی پێكهاته‌ی زمانێكی سه‌ربه‌خۆ به ناوی «كوردی» و به‌م پێیه (نه‌ته‌وه‌ی كورد)یان ئینكار كردووه و پێوه‌ندی نێوان خه‌ڵكی كوردیان ته‌نیا به پێوه‌ندییه‌كی ستراتژیك و له سه‌ر بنه‌مای ئامانجی سیاسی زانیوه(بۆ تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته بروانه نووسراوه به‌ربڵاوه‌كانی فارس زمانه‌كان و ماڵپه‌ڕه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی وه‌كوو ویكی پیدیا ).
به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك هێنانه ئارای دوو باس و پرسیار بۆ وڵام به‌و تارماییه له‌م باره‌وه به شتێكی پێویست ده‌زانم كه هه‌ڵبه‌ت وڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی خوێنه‌ران:
یه‌كه‌م چۆن ده‌بێ بوونی زمانی سه‌ربه‌خۆی كوردی نه‌فی بكه‌ی له حاڵێكدا بنه‌ره‌تی باسه‌كه باس له بوونی زمانگه‌لی سه‌ربه‌خۆی كوردی ده‌كات؟! دووهه‌م: ئایا پێویستی باسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كپارچه، هه‌بوونی ته‌نیا یه‌ك زمان و ئه‌ویش هه‌بوونی زمانی یه‌ك جۆر‌و یه‌ك ده‌سته؟ به‌م فه‌ڕزه سه‌یره كه له بنه‌رته‌وه پێكهاته‌ی زۆرێك له وڵات و نه‌ته‌وه‌كان له هه‌موو جیهان له به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێ! له ته‌واوی جیهان له سوئێد و نۆروێژ تا ئا‌مریكا و فه‌رانسه و هتد، خه‌ڵك به زمان و ره‌گه‌زی جیاواز و ئیراده‌ی سیاسی به‌رابه‌ر له گه‌ڵ یه‌كتری ژیان ده‌كه‌ن و نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كده‌ست پێكدینن).
ئێستا چه‌ند پرسیاری بنه‌ره‌تی دێته پێشه‌وه: سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی كه ئایا ته‌نیا یه‌ك زمانی كوردی بوونی هه‌یه و ده‌توانین زمانه‌كانی وێكچوو وه‌كوو رێزمان یان زاراوه‌یه‌ك له زمانی كوردی دایك بزانین؟ پرسیارێكی تر كه پێوه‌ندی به وڵام دانه‌وه به پرسیاری یه‌كه‌مه‌وه هه‌یه، به فه‌ڕزی بوونی چه‌ند جۆر زمانی كوردی،ئه‌م زمانانه چۆن و بۆچی ساز بوون و ئه‌گه‌ریش ته‌واوی ئه‌م زمانانه یه‌ك ریشه‌یان هه‌یه، ئاخر و داهاتووی ئینشقاقی زمانی به كۆی ده‌گات؟ به‌ڵام نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه به‌ته‌مایه به دانی وڵامی نا به پرسیاری یه‌كه‌م و هه‌بوونی زمانه جۆراوجۆره‌كانی وێكچوو له زمانی كوردی و هه‌ڵبه‌ت هێنانی به‌ڵگه بۆ وته‌ی خۆت باس له چه‌ندوچونی بابه‌ته‌كه بكات:
به‌و جۆره‌ی كه پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد ریشه‌ی ته‌واوی زمانه‌كانی هێندی و ئوروپایی بۆ زمانی سانسكریت(زمانی عه‌شیره و تایفه كه تا 3600 ساڵ پێش له ناوچه‌ی ئۆراڵ و هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری سیبیری و له ده‌وروبه‌ری زنجیره‌كێوه‌كانی ئۆراڵ هه‌ڵكه‌وتووه و له روسییه‌ی ئێستا ده‌ژیان) ده‌گه‌رێنێته‌وه، ئه‌م قه‌بیلانه كه زۆرتر ژیانی ئاژه‌ڵداریان هه‌بووه و دوای تێپه‌ڕكردنی كات و زۆر بوونی خه‌ڵك و كه‌مبوونه‌وه‌ی له‌وه‌ڕگه‌كان و تێكهه‌ڵچوون و كێشه له به‌ر وه‌ده‌ستهێنانی له‌وه‌ڕگه‌ی باشتر، له ده‌ورانی مێژوویی جۆراوجۆر، ده‌ستیان كردووه به كۆچ كردن و زمان و فه‌رهه‌نگی و ئایینی خۆیان له جیهاندا بڵاو كردۆته
(گروپێك له‌وان بۆ هێند و گروپێكی تر به فه‌لاتی ئێران و گروپێكیش روویان كردۆته ئوروپا، به چاولێكردنیكی خێراتر به باوه‌ڕه‌كۆنه‌كانی خه‌ڵكی هێند و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له فه‌لاتی ئێران ده‌ژیان و خه‌ڵكی وڵاته‌كانی ئوروپایی له ئاڵمان و فرانسه و ئیتالیاوه بگره تا به‌شێك له دورگه‌كانی ئیسكاندیناوی _بێجگه‌له نۆروێژ_ده‌توانین بۆمان ده‌ربكه‌وێ كه زۆربه‌ی ئه‌م باوه‌ڕانه، فه‌رهه‌نگ و مێژووی هاوبه‌شیان هه‌یه، كه باسكردنی زیاتر له چوارچێوه‌ی ئه‌م بابه‌ته ناگونجێ)
كۆچكردن _به تایبه‌ت له چاخی كه‌ونین _به مانای رێگایه‌ك بوو بۆ به‌رنگاری له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ، ته‌مه‌دون و زمانه جیاوازه‌كان و كاریگه‌ری وكاریگه‌ربوون و له هه‌مانكاتدا رووبه‌روبوونه‌وه و ئاشنابوون له گه‌ڵ سوژه نوێیه‌كان و له ئاكامدا هۆكارگه‌لی(دال) تازه ناسراوه.
سه‌رجه‌م ئه‌م هۆكاره‌سروشتییه و جارجاریش هۆكاری سیاسی و زاڵ بوونی رێژه‌ی دانیشتوان، له لێكترازان و جارجار نه‌مانی زمانه‌كان، رۆڵی گرینگ‌یان هه‌بووه.
به كورتی ده‌توانین بڵێین كه له زمانه ئورپاییه‌كان وه‌ك لاتین و یونانی كه‌ونین (كه خۆیان دواتره‌كان كه‌رت كه‌رت بوون و زمانگه‌لی وه‌ك ئیتالیایی، فه‌رانسه‌وی، ئاڵمانی و ئینگلیسی له بنه‌چه‌كانی ئه‌وان دێنه ئه‌ژمار)بگره تا په‌هله‌وی كه‌ونین ( كه زمانگه‌لی وه‌ك فارسی، كوردی، گیله‌كی، سغدی، سه‌كایی و به‌لوچی له هه‌ناویدا هاتونه‌ته ده‌ر) و زۆرێك له زمانه‌كانی شبهه قاڕه‌ی هێند سه‌رجه‌م له زمانی سانسگریت (زمانی قه‌بیله خۆجێیه‌كانی ئوڕال) _ له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی كولتوری، سیاسی و بافتی دانیشتوانی ناوچه‌ی دیاریكراو بۆ كۆچكردن_ هه‌لێنجراون و بنه‌چه‌كانیان دێنه ئه‌ژمار.
نووسه‌ر له سه‌ریه‌تی به‌م جۆره له سه‌ر زمانی سانسكرێت و زمانه‌كانی ژێر شاخه‌ی ئه‌و بنووسێ، له باره‌ی زمانی مادی نوێ(كوردی)یش ئه‌م رووداوه به تێپه‌رینی كات و به‌هۆكارگه‌لی روویداوه و زمانی ناوبراوله‌به‌ر یه‌ك ترازاوه بۆ چه‌ند زمانی دیكه( كه هه‌ڵبه‌ت له‌م بواره‌دا به تێروته‌سه‌لی قسه ده‌كردرێ)
له بواری زمان‌ناسی پێوانه‌ی سه‌ربه‌خۆزانینی دوو زمان له یه‌كتری نه بازنه‌ی وشه‌كانی به ته‌واوی جیاواز و بێ یه‌كداپۆشان و نه هه‌بوونی رێزمانی جیاواز له یه‌كتره. به چاوخشاندنێكی خێرا له سه‌ر زمانه‌كانی وه‌كوو»فارسی، كوردی،گیله‌كی، به‌لوچی و عه‌ره‌بی» یا «ئینگلیزی، فه‌رانسه‌وی، ئیتالیایی»و.....، به ئاسانی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه زۆبه‌ی وشه‌كان له‌و زمانانه‌دا هاوبه‌شن و جیاوازییه‌كیان به گشتی له جۆری ده‌ربڕینی وشه‌كاندایه، له كاتیكدا كه هه‌مووان له سه‌ر سه‌ربه‌خۆبوونیان هاوڕان.
له سه‌رجه‌م زمانه‌كانی ئێستای كوردی ئه‌م جۆره جیاوازیانه كه به گشتی وه‌كوو جیاوازیی زاره‌وه‌یی چاویان لێده‌كرێ زۆر به‌رچاوده‌كه‌وێ. به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا به‌شێك له جیاوزییه‌كان ته‌نیا به‌جیاوازی له زاراوه‌دا ناوده‌بردرێ و زور به‌رچاویشه. به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا به‌شێك له جیاوازییه‌كانیش ناتوانن ته‌نیا وه‌كوو جیاوازی زاراوه‌یی چاولێبكرێن. بۆ باشتر حاڵی بوون له باسه‌كه له ژێره‌وه چه‌ند نمونه له دوو زمانی كوردی كرماشانی و كوردی سۆرانی كه له زمانه‌كانی تری كوردیش له یه‌ك نیزیكترن ده‌خه‌یه به‌رچاو:
سۆرانی:((تۆم نه‌دیوه.))_((كراسێكم سه‌ند(كڕی))
كرماشانی((تۆ نه‌یمه.))_((شه‌یوگ سه‌نم.))
فارسی:((تو را ندیده ام.))_((پیراهنی خریدم.))
به‌م جۆره‌ی كه له نموونه‌كاندا به باشی به‌رچاو ده‌كه‌وێ، وێرای جیاوازی له وشه‌كان و جۆری پیتی زیادی (وه‌كوو «ك» له زمانی سۆرانی و «گ»له كوردی كرماشانی)كه ده‌توانین به ته‌واویی به نێوی «جیاوازی زاراوه‌یی» له په‌نای تێپه‌ڕبین، جیاوازییه‌كیتر كه به روونی ئاشكرایه و جیاوازی له جۆری به كار هێنانی زه‌میری فاعیلی موته‌سیل (له‌م نموونه‌دا «م») هه‌یه، له زمانی كوردی كرماشانیدا (وه‌كوو فارسی و كوردی هه‌ورامی) زه‌میری فاعیلی به كۆتایی كرداره‌وه لكاوه و له درێژه‌دا دێت، له كاتێكدا زمانی كوردی سۆرانی ئه‌م زه‌میره به كۆتایی مه‌فعول ده‌لكێ.
وه‌ها جیاوازیه‌ك له چاوی زمانناسییه‌وه نه پێوه‌ندی به زاره‌وه و جۆری ده‌ربرینه‌وه هه‌یه به‌ڵكوو پێوه‌ندی به جیاوازی پێكهاته‌ی گرامێرو رێزمانی زمانه‌كانه‌وه‌یه. ئه‌و شانه‌ی كه ئه‌م جۆره جیاوازیانه به لێكچوون و هاوبه‌شبوونی زۆر له خۆ ده‌گرن، ده‌توانین ( له بواری زمان ناسی) وه‌كوو زمانی سه‌ربه‌خۆ به ئه‌ژماربێت.
به له‌به‌رچاو گرتنی گرینگی ئه‌م بابه‌ته له به‌شی دیكه‌دا (به‌شی كۆتایی) به هۆكاری پێكهاته‌ی ئه‌م جیابوونه‌وانه‌ی زمانی و دوای ئه‌وان به زمانی كوردی كرماشانی له ره‌وتی مێژوودا ئاماژه ده‌كه‌ین.