نزیك بۆ دوو حه‌وتوو ده‌چێ تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام سنووره‌كان‌و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردۆته نیشانه‌و تا ئێستاكه به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یه‌نه ره‌سمییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاو بۆته‌وه، زیانێكی زۆری به خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه گه‌یاندووه‌و بۆته هۆی ئاواره‌یی‌و ده‌ربه‌ده‌ری به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه. هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه له‌ئه‌نجامی ئه‌م تۆپبارانه كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی دیكه‌ش بریندار بوون. تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌ڵوێستی خۆیان وه‌رگرتووه‌و هه‌ر له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه تا كوو سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان‌و به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌رێم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌دژی ئه‌م تۆپبارانه ده‌ربڕیوه‌و كۆماری ئیسلامی‌و به‌رپرسانی ئه‌م رژیمه‌یان ئاگاداركردۆته‌وه كه ئه‌م هێرشانه رابگرن. لێره‌داو له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هۆكار یان هۆكاره‌كانی هه‌ستانی كۆماری ئیسلامی به‌هێرشێكی له‌وچه‌شنه له‌كاتێكدا كه ئێستاكه پێوه‌ندی هه‌ر دوولایه‌ن به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوو لا به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌و؟
1_گومان له‌وه دانییه كه كۆماری ئیسلامی وه‌ك رژیمێكی دژه كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خوازیاری ئارامی‌و هێمنی‌و سه‌قامگیری نییه له ناوچه‌كه‌و هه‌روه‌ك هه‌مووان ده‌زانن ئه‌م رژیمه تا ئێستاكه وه‌ك رژێمیك ناوی ده‌ركردووه كه ته‌نیا ده‌توانێت به‌هۆی قه‌یران سازكردنه‌وه ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه. روون‌و ئاشكراشه كه كۆماری ئیسلامی تا سه‌ر ئیسقان نادێمۆكراتیك‌و دژه خه‌ڵكی كورده‌و ئێستاكه‌ش سه‌رباری گشت ئه‌و ئیعدیعایانه‌ی وا روو له‌حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یكات، چاوی هه‌ڵنایه‌ت به حكوومه‌تی هه‌رێم كه سه‌رباری گشت كه‌م‌و كوڕییه‌كانی نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه له ده‌سه‌ڵاتداری له‌عێراقدا. ئه‌وه‌ش ناكرێت له‌بیر به‌رینه‌وه كه هه‌ر كات حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روو به‌باشی‌و هێمنی بڕوات‌و به‌ره‌و سه‌قامگیری زیاتر هه‌نگاو بنێت، كۆماری ئیسلامی به‌هۆكاری خۆی خه‌وی لێناكه‌وێت‌و چی بۆ بكرێت بۆ دژایه‌تی‌و بۆ شێواندنی دۆخه‌كه له‌ژێر هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌نجامی ده‌دات.
2_ هه‌مووان ئاگادارن كه دۆخی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی له‌هه‌موو كات زیاتر به‌ره‌و قه‌یران ده‌ڕوات‌و رۆژ به‌رۆژ شاهیدی قووڵبوونه‌وه‌ی كه‌لێن‌و كێشه‌ین له‌نێوان ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتداری رژیم. ئه‌وه‌ش له‌م دۆخه‌دا كه به‌ره‌و نزیك بوونه‌وه له 22ی جۆزه‌ردان ساڵڕۆژی هه‌ڵبژاردنه پڕ له‌ساخته‌كارییه‌كه‌ی رژیم ده‌ڕۆین‌و هه‌موو ئاماژه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێ كه كۆماری ئیسلامی ترسی لێنیشتوه‌و به‌ته‌واوی خۆی حازركردووه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هه‌رچی زیاتری دۆخی ناوخۆی ئێران. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شاهیدی گه‌رم‌و گوڕی‌و جووڵه‌ی دڵخۆشكه‌رانه‌ین له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه بۆ گرتنی هه‌ڵوێسته‌یه‌كی به‌هێز له‌و رۆژدا. لێره‌دایه رژیم وه‌ك هه‌میشه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بیروڕای گشتی به‌ڵاڕێدا به‌رێت‌و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كێشه‌كه له چه‌قی شاره‌گه‌وره‌كان‌و له‌ناوخۆی ئێران بێنێته ده‌ره‌وه هه‌ڵده‌ستێت به توپ‌باران كردنی خه‌ستی سنووره‌كان‌و به‌م شێوه‌یه مه‌به‌ستییه‌تی سه‌رجه‌م روانینه‌كان به‌ره‌و ئه‌م ناوچه‌یه بگوازێته‌وه. خۆی له‌ناوخۆی ئێران‌دا چی بۆ بكرێت بۆ سه‌ركوت‌و داپڵۆسین درێغی نه‌كات‌و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر وڵاتی عێراق یان خود ئامریكا‌و هاوپه‌یمانانی كرده‌وه یان خود هه‌ڵوێستێكی توند له‌و باره‌وه وه‌رگرن له‌ژێر ناوی پاراستنی گشتییه‌تی رژیم، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌خوازیی‌و ئێران پارێزیان باوه‌شێن بكات‌و توندتر رووبه‌ڕووی هه‌ر جۆره ئیعتراز‌و ناڕه‌زاییه‌تیه‌ك بنه‌وه. كۆماری ئیسلامی مه‌به‌ستیه‌تی به‌م شێوه‌یه گۆڕان به‌سه‌ر هاوكێشه‌كانی ناوخۆدا بێنێت‌و خه‌ڵكی ئێران به پرسێكی دیكه‌وه سه‌رقاڵ بكات تا نه‌توانن گشت وزه‌و تواناییه‌كه‌یان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌و به‌رنامه بۆ رۆژه‌كانی نزیك به 22ی جۆزه‌ردان.
3_ ئێمه شاهیدی ئه‌وه‌ین كه دۆخی عێراق به‌هۆی پێكنه‌هاتنی حكوومه‌ته‌وه به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات‌و تا دێت مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كرێت كه عێراق به‌ره‌و شه‌ڕێكی ناوخۆیی‌و یان كێشه‌یه‌كی قووڵ بێته‌وه. ئه‌وه‌ی تا ئێستاكه بینراوه هه‌وڵه‌كان بووه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بووه كه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. بۆیه كاربه‌ده‌ستانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان‌و حكوومه‌تی ماوه به‌سه‌ر چووی عێراقیش ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان ته‌رخان كردووه بۆ كاروباری ناوخۆیی‌و سه‌ریان ناپرژێته هیچ كارێكی دیكه. ئاشكراشه كه رژیم دركی به‌دۆخی ئاڵۆزی وڵاتی عێراق كردووه كه ئێستاكه و پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7/3 به‌ته‌واوی لاواز دیاره‌و بۆیه هه‌وڵده‌دات نووكی هێرشه‌كانی وه‌ك كارتێكی فشار روو به‌ئامریكاو هه‌روه‌ها نه‌یارانی رژیم له‌عێراق نیشانبدات‌و داوای به‌شی زیاتر بكات له حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا.
4- به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو كۆماری ئیسلامی بۆی روونبۆته‌وه كه سه‌داسه‌د سزاكان تا كۆتایی ئه‌م مانگه به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێت‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پێشنووسی بڕیارنامه‌كه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردن‌و سه‌پاندنی له‌دژی كۆماری ئیسلامی. ئه‌مه‌ش وڵامێكی ته‌واوه به به‌ناوسه‌ركه‌وتنه سێ قۆڵیه‌كه‌ی برزیل‌و توركیا‌و كۆماری ئیسلامی. ئاشكرایه كۆماری ئیسلامی ترسێكی زۆری لێنیشتووه‌و به‌جۆرێك به‌دوای بیانوویه‌ك یان خود به‌دوای بیانووسازكردنێكدایه بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته كارتی فشار به‌سه‌ر ئامریكا‌و هاوپه‌یمانانی‌و به‌م چه‌شنه ئاستی سزاكان به‌و شێوه‌یه كه ئه‌ندامانی گرووپی 5+1 به‌نیازن په‌سه‌ندی بكه‌ن كه‌م بكرێته‌وه. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی دوژمنكارییه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆرتری هه‌بێت به‌توپبارانه‌كان نه‌وه‌ستاوه‌و هێزه‌كانی به‌پانایی دوو كیلۆمێتر هێناوه‌ته ناوخاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
5- هۆكارێكی دیكه‌ش به‌رای من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵامی به‌هێزو گونجاوی خه‌ڵكی كورد له‌رۆشتن به‌ره‌و بانگه‌وازی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ مانگرتنێكی گشتیی له رۆژی 23ی گوڵانی رابردوو له‌دژایه‌تی به ئیعدام كردنی فه‌رزادی كه‌مانگه‌رو هاوڕێیانی. رژیم ئه‌مه‌ی به‌شكستێكی گه‌وره وه‌ك هه‌میشه له‌به‌رابه‌ر هێزه كوردییه‌كان‌و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان زانیوه‌و بۆیه هه‌وڵ ده‌دات له‌م رێگه‌یه‌و گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم زیاد بكات به‌هۆی بوونی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌م ناوچه‌یه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه ته‌نیا بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناگه‌ڕێته‌وه‌و رژیم ته‌نانه‌ت پێوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ساخته‌كارانه‌یه‌وده‌یان مه‌به‌ستی دژه كوردی له‌پشته.
6- له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س باسی ده‌كات‌و به‌هۆكاری سه‌ره‌كی هێرشه‌كانی رژیم بۆ هه‌رێمی كوردستانی ده‌زانێ، گویا كوشتنی چه‌ندین كه‌س‌و فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی رژیمه له‌هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی پژاك‌و رژیم ده‌یهه‌وێ به‌م جۆره تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یامه‌ش بدات به گوێی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمدا كه بۆچی رێگر نابن له‌به‌رده‌م ئه‌م جه‌وله‌و حه‌ركه‌تانه. ئه‌مه‌ش ره‌نگبێ شتێكی تازه نه‌بێت‌و راست پاساوێكه بۆ شاردنه‌وه‌ی رووی سه‌ره‌كی مه‌به‌سته‌كانی رژیم بۆ هه‌ستان به‌م هێرشانه.
7_ هه‌مووان ئاگادارین كه له‌حه‌وتووی رابردوودا یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان هه‌ستاوه به‌گرتنی كۆنگره‌ی سێهه‌می خۆی‌و به‌گوێره‌ی گشت هه‌واڵ‌و لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌م حیزبه، یه‌كیه‌تی كۆنگره‌یه‌كی دژوار‌و چاره‌نووسسازی له‌به‌رده‌مدایه بۆ پته‌وتركردنی ریزه‌كانی خۆی. بێ گومان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌و رژیم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ دابنێت له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كۆنگره‌كه هه‌ڵده‌ستێت به تۆپباران كردنی سنووره‌كانی كوردستان‌و هه‌وڵده‌دات هێمنی‌و ئارامی كوردستان بشێوێنێت.
ئه‌نجام: به له به‌رچاو گرتنی ئه‌م چه‌ند هۆكاره لام وایه ئه‌م هه‌وڵانه‌ی رژیم هیچیان له هێزو توانایی رژیمه‌وه نییه‌و بگره له بێ هێزی‌و بێ توانایییه‌وه به‌هۆی چه‌ندین هۆكاری ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. بۆیه له‌دۆخێكی له‌و جۆره‌داو سه‌رباری گشت پێوه‌ندییه‌كان لام وایه حكوومه‌تی عێراق سه‌رباری گشت ناهه‌مواری‌و ئاڵۆزییه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مان، ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی لێبڕاوانه بگرێت سه‌باره‌ت به به‌زاندنی سنووره‌كان‌و هه‌روه‌ها پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق كه كوردستانیش به‌شێكی گرنگه‌و جێی بایه‌خه له‌م وڵاته. ده‌ست خستنه سه‌رده‌ست‌و بێده‌نگه كردن له‌م جۆره دوژمنكاریانه‌ی كۆماری ئیسلامی هیچ ئه‌نجامێكی باشی بۆ عێراق‌و ته‌نانه‌ت بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمیش لێناكه‌وێته‌وه. گشت ئاماژه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه كۆماری ئیسلامی زۆر لاوازه‌و نابێت مه‌جال بدرێت به‌م شێوه‌یه ئارامی‌و هێمنی حكوومه‌تی هه‌رێم بشێوێنێت. حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت هه‌نگاوی عه‌مه‌لی‌و جیددی‌تر وه‌ربگرێت‌و رێگه نه‌دات كۆماری ئیسلامی به‌م شێوه‌یه هه‌وسار پساوانه ماڵ‌و گیانی خه‌ڵكی كورد بخاته مه‌ترسییه‌وه. حكوومه‌تی عێراق ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت ئه‌و هێزه‌ی سنووریان به‌زاندووه بكاته ده‌ره‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا به‌گوێره‌ی پره‌نسیپی نێونه‌ته‌وه‌یی سكاڵا له‌دژی كۆماری ئیسلامی تۆمار بكات به‌هۆی به‌زاندنی سنووره‌كانی ئه‌م وڵاته.
|