ڕەوڵی زمانی دایكی لە گەشەكردنی ئاشتی و لێكتێگەیشتن

ڕەوڵی زمانی دایكی لە گەشەكردنی ئاشتی و لێكتێگەیشتن

ن: مەجید حەقی
و:جەعفەر ڕەشی(كۆمار)
فێركردن بە زمانی دایكی كلیلی كردنەوەی قوفلی ڕاهێنانە، پێشكەوتن و بەرەوپێشچوون بۆ هەمووانە لە بەرئەوی كە ئێمە لە جیهانێكی چەند زمانەدا ژیان دەكەن و خەڵك لە زمانەجیاوازەكان بۆ پەیوەندی كۆمەڵایەتی كەڵك وەدەگرن.ئەمرۆكە لە ژیاندا ئەمە ئاساییە،سەرەرای ئەوەش سیستەمی فێركاری و پەروەردەی ئێران ئەم ڕاستەقینەبوونی چەندزمانە بوونی خەڵكی ئێرانی لە بەرچاو نەگرتووە و گرینگی پێنادات.
لە یاسای بنەرەتی مەشرووتەدا،ناونیشانە(هویت)ناوچەیی و زمانییەكان لە زومرەی ئەو بابەتانە بوون كە ئاسایشی نەتەوەییان دەخستە مەترسییەوە. لەمەوە بەداو  لە رژیمە دەسەڵاتدارەكانی ئێران دۆخی هۆوییەتی ناوچەیی،نەتەوەیی و تایفەیی وەكوو دۆخی ئەمنییەتی چاوی لێكراوە و لە گەڵ خواستی خوێندن بە زمانی دایكی و فێركردنی كلتورجۆراوجۆرەكانی ئێران، وەكوو هەرەشە بۆ سەر یەكپارچەیی خاكی ئێران چاوی لێكراوە و هەڵسووكەوتی توندی لەگەڵ كراوە، ئاكامی ئەوە هەڵاتن و دووركەوتنەوە لە ناوەند و لە ناوچوونی هەستی یەكگرتوویی و مافی شارۆمەندی یەكسانی، لە نێوان نەتەوە و هۆزەكانی ئێرانی بەشوێنەوەیە.
لە رێگەی پەروەردە وفێركردن بە زمانی دایكی دەتوانین،باوەرەكان،بیرۆكەكان و ئەوشیكردنەوانەی لە ڕابردوودا كێشەساز بوون بە باشترین شێوە بۆ خزمەتكردن  بە مرۆڤایەتی كەڵكی لێوەربگیرێت. وێرای ئەوەی كە بە درێژایی مێژوو بە هۆی كێشە و زوڵم و زۆرییەكی كە لە لایەن دەسەڵاتە سەركوتگەر و زاڵمەكان ئەنجام دراوە ئەمە هۆكارێكی بەهێزە كە زێهنیەتی نێگاتیڤ و دژبەیەكبوون و دژایەتی یەكتریكردن لە نێوان كەسەكان و هۆز و نەتەوەكاندا پێكبێت.تۆرەمەی ئێمە بە گشتی ئەوپەری حەوڵی خۆیان داوە كە لە بڵاوبوونەوەی مرۆڤایەتی لەم جیهانەدا پشكیان هەبێت و لە جیلی ڕابردووی خۆیان لە بابەت گەیشتن بە مرۆڤایەتی هەنگاوێك لە پێشتربن، وێرای هەمووی ئەو حەولانە و سەرەرای ئەوەی كە ژینگەی فێركاری زۆر گرینگە، كەڵك وەرگرتن لە زمانی زگماكی بۆ فێركردنی مناڵان و خوێندكاران بە شێوازی بنەرەتی یارمەتیدەر دەبێت.لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا بابەتی فێركردن بە زمانی زگماكی لە ناوندی فێركردن و بارهێناندا، زمان  بۆتە یەكێك لە باسە گەرمەكانی بەشی پێداگۆژی منداڵان. بنەمای فێركردن بە زمانی دایكی لە ساڵی 1395 لە كۆنواسیۆنی رێكخراوی جیهانی یۆنسكۆ وەكوو یەكێك لە بنەماكانی فێركاری زەق كراوەتەوە. لە بڵاوكراوەی كۆنوانسیۆنی ناوبراودا هاتووە كە لە ژینگەی فێركاری منداڵاندا دەبێ وانەكانی خوێندنیان بە زگماكی دەست پێ بكەن، لەبەر ئەوەی كە راهێنان و پەروەردەكردن بەو زمانەی كە پێ ئاشنان،گواستنەوەی زانیاری پێیان لە ماڵەوە و قوتابخانەیان زۆر ئاسانترە. ئەم بەڵگەیە هەروەها ئاماژەبەوەدەكات كە فێركردن و ڕاهێنانی مناڵان بە زمانی زگماكی لە ساڵەكانی سەرەتایدا بنەما و بنەرەتیان بەهێز دەكات بۆ فێربوونی و بانگەشە و گواستنەوەی زانست لە نێوانیاندا و دەبێتە هۆكار بۆ دەستەبەركردنی نرخ و پلەی زانستی. فێركردنی زمانی دایكی لە چاوی یۆنسكۆە ئامرازێكە بۆ باشتربوونی كوالیتەی خوێندن بۆ كەڵك ورگرتن لە زانست و ئەزموونی خوێندكاران و دایك وباوكی ئەوان.ئەم بریارە دەبێتە هۆی باشتربوونی دۆخی خوێندكار لە بواری خوێندندا، لە دەسكەوتەكانی فێركاری بەزمانی زگمانی پێوەندی باشتر لە گەڵ جیرانەكان و كۆمەڵاگا بەربڵاوتر دەبێت، وێرای ئەوەش زمان یەكێك لە گرینگترین پێناسەكانی بوونی مرۆڤە لە كۆمەڵگای چەند كلتوریدا.
كاتێك مناڵێك لە دایك دەبێ،ناوێكی بۆ دادەندرێت.ئەم ناوە لە زمانێك سەرچاوە دەگرێ كە مناڵ لە سەرەدەمی كۆرپەبوونیەوە، ئاخاوتن بەو زمانە فێردەبێت.بۆیە زمان وەكوو كرەستەیەكی پێناسەیی،باوەربەخۆبوون و كلتورە. سیاسەتەكانی كۆماری ئیسڵامی لە زەمینەی زمانی دایكی و بەندی پانزدەی یاسای بنەرەتی ئەم رژیمە،وەكوو شمشیری دووبەر ئیشدەكات.لە لایەك بە كەڵك وەرگرتن لە پروپاگاندەی حەق "كەڵكوەرگرتن لە زمانە ناوچەیی و تایفەیی"حەول دەدەن بە پەرەپێدانی پێوەندی كۆمەڵایەتی و گروپی و  وابەستەكردن لە چوار چێوەی ئەوبەند و بەڵێنە جێبەجێ نەكراوەی یاسای بنەرەتی ریژیم، نەتەوە غەیرە فارسەكانی ئێران لە دەوری درووشمە رەنگاورەنگەكانی خۆی كۆ بكاتەوە و بەم كارەی لە كێبەركێكانی هەڵبژاردندا وەكوو ئامرازێك بۆ هاندانی ئەوان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا كەڵكی لێوەرگرێ. لە لایەكی دیكەوە هەرجۆرە كردەوەیەی رێكخراو  و چاڵاكانی  لە بواری فێركاری بە زگماكی دەخاتە بواری زەرەر گەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی و چالاكانی ئەم بوارە ئاگادار دەكاتەوە كە سەرئێشە بۆ دەسەڵات دروست مەكەن. چوونكە لەسەربنەمای بەندی دووهەمی یاسای رۆژنامەكان لە كۆماری ئیسلامیدا، بڵاوكراوەكان و كتێبەكان ئەركە لە سەریان"سنووردروستكرنی نەشیاو و دووبەرەكی سازكرنی" قەومی و ناوچەیی بە درۆ بخەنەوە و باسی لێونەكەن(كە لە راستیدا بە ئاشكرا بوونی هەیە). گەرانەوە بۆ بەندی ئەمنیەتی بوونی پێناسەی فەرهەنگی و زمانی،هەر ئەو بنەمایەی لە سەردەمی مەشروتەدا هاتە ناو فەرهەنگی سیاسی ئێران.

 لە وڵاتی فرەنەتەوە و چەند كلتوری وەكوو ئێران،سیاسەتی پەروەدەو فێركاری دەبێ بە سەرجەم خەڵكی ئەو وڵاتە دڵنیایی بدات كە هەموو زمانەكان و یەك لەوانە زمانی گروپ و نەتەوەكانی دیكە لە قوتابخانەدا بوونی هەبێت و خوێندكاران مافی خوێندن بەزمانی خۆیان هەبێت لە  یەكەم رۆژی چوون بۆ باخچەی ساوایان و .... ، ڕاهێنان بە زمانی دایكی كلیلێكە بۆ كردنەوەی قوفلی فێركاری،پێشكەوتن و بەرەوپێشچوون بۆ هەمووان،چوونكە ئێمە لە جیهانێكی چەند زمانەدا ژیان دەكەین و خەڵك لە زمانە جۆراوجۆرەكان بۆ پێوەندی كۆمەڵایەتی كەڵك وەردەگرن.ئەمرۆكە ئەمە شێوەی ئاسایی ژیانە.وێرای ئەوەش سیستەمی پەروەدەی ئێران ئەم راستییەی چەند زمانەبوونی خەڵكی ئێران لە بەر چاو ناگرێت و هەموو جارێك بە شێوەیەك خۆی لەم باسە دەرباز دەكات.
مناڵان،لاوان و بەتەمەنەكان خوازیاری فێربوونی شتگەلێكن كە پەیوەندە بە ژیان و پێداویستی ئەوان  وبە زمانی خۆیان و لە لایەن خۆشیانەوە بێت. بەوپێیەی كە یەكێك لە ئامانجەكانی ناوەندی پەروەردەوبارهێنان بەرەوپێشچوونی بەردەوامە،بەبێ فێركردن و بارهێنان بە زمانی دایكی لە وڵاتانی چەند زمانە وەها ئامانجێك نەتەنیا نایەتەدی،بەڵكوو دەبێتە هۆی قوڵتربوونەوەی كێشە و بۆشایی كۆمەڵایەتی و سیاسی ،كە دەبێت لەمپەر لە بەردەم پێشكەوتنی سەرجەم كۆمەڵاگا. كۆمەڵگایەك كە شەقامەكانی پربێت لە كەسی چەكدار،كۆمەڵگایەك كە خوێندكارەكانی پێش چوونە ناو قوتابخانە و زانكۆكان تەفتیش بكرێن،ناتوانی كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو و سەقامگیربێت.
لێكۆڵینەوەكان دەریدەخەن كە مرۆڤ بەوزمانەی كە تێدەگات و بیر دەكاتەوە،لانیكەم شەش ساڵی پێویستە بە زمانی زگماكی ڕاهێنانی پێبكرێ تاكوو مناڵان بتوانن بنەمای سەرەتایی فێربوونی خوێندن و نووسین و وتاری پەیوەند بە زانست هەست پێ بكەن. توێژینەوەی پرۆگرامی چل وڵاتی جۆراوجۆری جیهان دەریخستووە كە  نیوەیان،كەمتر گرینگی بە خوێندنی مناڵان بە زمانی دایكی خۆیان لە ساڵانی سەرەتایی فێركاری و ڕاهێناندا دەدەن و زۆربەی ئەو وڵاتانە لە تاقمی وڵاتە گەشەنەسەندووەكانن. لە وڵاتانی چەند كلتوریدا مامۆستای قوتابخانەكان پێویستە بتوانن بە هەر دوو زمانی دایكی و زمانی هاوبەشی ئەو وڵاتە وانە بلێنەوە  و ئاموزش بدەن و پێداویستی و قازانجەكانی فێركرن بە زمانی زگماكی هەست پێبكەن.
فێركردن و راهێنان لە سەردەمی تۆرە بەربڵاوەكانی پێوەندیگرتن،چۆنێتی وچەندایەتی،دادپەروەری،یەكسانی و فێركردنی بەردەوام پێویستیەكی گرینگی ئەمرۆكەیە.پێویستە لە وەها فێركردنێكدا رێزگرتنێكی تەواو هەبێ لە مافی شارۆمەندی هەمووی خەڵك بە تایبەت مافی كەڵك وەرگرن لە زمانی دایكی و خوێندن و نووسین و فێربوون و رێز دابندرێ بۆ گەشەكردنی چەندزمانی. سیاسەتی پەروەردە و ڕاهێنانی گشتگیری زمانی زگماكی  نە تەنیا دەبێتە هۆی چوونەسەرەوەی ئاست و پلەی زانستی و خوێندەواری،بەڵكوو یارمەتیش دەدات بە خۆشگوزەرانی و ئاسایش،یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی و لە ئاكامدا یارمەتیدەدات بە ئاشتی لە وڵاتدا.پەروەردەكردن بە زمانی دایكی و پەرەپێدان بە زمانی نەتەوە و گروپە ئیتنیكێكان لە ئێران و هەروەها ڕاهێنانی مامۆستایانی قوتابخانە بۆ ئەوەی گرینگی بدەن بە زمانی دایكی، دەبێـە هۆی پربوونەوەی ئەو بۆشاییە كۆمەڵایەتی و كلتورییەی كە لە نێوان خەڵكی ئێراندا هەیە.زیاتر لە شەش میلۆن كۆچبەری ئێرانی لە دەرەوەی ئەم وڵاتەن و وێرای بوونی تۆرەكۆمەڵایەتێكان بۆ پێوەندیگرتن ئێستا دەبێ رۆشنبیرانی فارس زمان لە بابەت پێویستی ڕاهێنان و وانە وتنەوە لە قوتابخانە و فێركردن بە زمانی دایكی  پێشكەوتنێكی بەرچاویان كردبێ و هەستیان بەو راستییە كردبێ، وەها پێشكەوتنێك لە لایەن ئەوان و  ئەو كاردانەوەكەی لە بواری فێركارییەوە بە دەستهاتووە لە توێژینەوەكاند لە چوارچێوەی جۆراوجۆر و بەتایبەت فێربوونی  زمان دایكی، دەبێـە هۆی ئەوەی كە پێوەندی و هەست لە نێوان خەڵكی ئێران لە هەر نەتەوە و قەومێك بن  ئاستی داخوازیان بچێتە سەر و هەستێكی هاوبەش و خەباتی هاوبەش و بۆ گەیشتن بە داهاتوویەكی هاوبەش تێیاندا پێكبێت.ئەمە كاتێك دەكرێت كە رۆشنبیرانی فارس بەرپرسایەتێكی دادپەروەر لە بواری فێركردن و بارهێنان بە زمانی دایكی بسەلمێنن و پێبەند بن بە بەرەوپێشبردنی عەداڵەتی فێركاری لە هەموو ئاستەكاندا، لە وەها دۆخێكدا جیاوازی زمانی و كلتوری و ناونیشان و هۆویەتی ناوچەیی – نەتەوەیی وێرای ئەوەی نابێتە هەرەشە بۆ سەر یەكپارچەیی، بەڵكوو دەرفەتێكە بۆ پێكەوەژیانی رێكوپێك و دڵخوازانە كە لە  ئاكامدا دەبێتە هۆی گەشەی پشتێندەی ئەمنی كۆمەڵگاش.
سەرچاوە: اخبار روز


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:08:17:20/12/2018