دوو کچی مێرمنداڵ لە ترسی باوکیان، لە قاتی پێنجەمی ماڵەکەیان خۆیان هەڵدایە خوارەوە

دوو کچی مێرمنداڵ لە ترسی باوکیان، لە قاتی پێنجەمی ماڵەکەیان خۆیان هەڵدایە خوارەوە

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هرانا بڵاوی کردۆتەوە، رۆژی ٢٨ی رەشەممە دوو کچی مێرمنداڵی تەمەن ١٢ و ١٤ ساڵان، بە ناوەکانی مریەم و شیوا، لە نهۆمی پێنجەمی بینایەکەوە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوەو بە توندی بریندار بوون و لە لایەن دراوسێکانەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

بە پێی زانیارییەکانی هرانا، باوک و دایکی ئەم کچە خەڵکی لوڕستانن و دانیشتووی شەهریاری کەرجن. دوای ئەوەی دایکیان هەڕەشەیان لێدەکات کە دەیاندات بە دەست باوکیانەوەو دەبێت باوکیان تەمبێیان بکات، لە کاتی هاتنەوەی باوکیان لە ترسا خۆیان لە نهۆمی پێنجەمی ئەو بیناوە دەخەنە خوارەوەو بە خەستی بریندار دەبن و لە لایەن دراوسێکانەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە. بەڵام باری تەندروستیان ناجێگیرە.



ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:46:26/03/2019