هاتنی لافاو و مەترسییەکانی بۆ سەر خەڵک

هاتنی لافاو و مەترسییەکانی بۆ سەر خەڵک

بە پێی هەواڵەکان و ئەو زانیاریانەی بە ئاسۆی رۆژ گەیشتووە، جێگری هاوئاهەنگی کار و باری ئاوەدانکردنەوە لە نامەیەکدا شارەوانی کرماشانی ئاگادار کردۆتەوە کە کە لە ڕێکەوتی ١٠ی خاكەلێوەوە بۆ ١٢ی خاكەلێوە ئەگەری ئەوە هەیە کە لافاو هەستێت و چەمی قەرەسوو هەڵچێت. هەروەها شارەوانی ئاگادار کردۆتەوە کە لە ٢ هەڵسانی لافاو و هەڵچوونی چەمی قەرەسوو هەیە. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێر داهاتوودا دەبێت پردی کۆنی قەرەسوو یان کەمەربەندی بڕووخێت. مەبەست لە رووخاندنی ئەو پردە بۆ پێشگیرتنە بە زیان و خەسارەتی گیانی و ماڵی.

لە لایەکیترەوە شارەوانی شاری سەقز، دووکان و بازاڕییەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە نابێت شتەکانیان لە بەر دووکان دانێن لە بەر ئەوەی مەترسی لافاو هەیە.

لە هەمانکاتدا ناوەندە بەرپرسەکانی شاری سنە رایانگەیاندووە مەترسی سەرڕێژبوونی سەدی قشلاخی سنە بوونی هەیە، بۆیە داوا لەو بنەماڵانە کراوە کە خانووەکانیان لە سەر ڕێی ئاوەی ئەم سەدەدایە یان نزیکە پێی، خانوەکانیان چۆڵ بکەن.

جگە لەمە مەترسی ئەوە هەیە هەرکام لە سەدەکانی، گاڕانی مەریوان، چراغ وەیسی سەقز، گاوشانی کامیاران، سۆرانی دێولان، بە هۆی زۆری ئاوەوە زیانیان بەر بکەوێت.

لە چەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەک سەد و بەنداو لە شارەکانی کوردستان دروستکراون، کە بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆژانە سپێردراوە بە سوپای پاسداران. بەردەوام لە لایەن شارەزایانەوە نیگەرانی ئەوە دەربڕدراوە کە ئەم بەندئاوانە ستانداردی پێویستیان نییە و نیگەرانی دروستکردوە.

لە چەندرۆژی رابردوودا لافاو بەشێکی زۆر لە شار و پارێزگاکانی ئێران و کوردستانی گرتۆتەوەو ٤٤ کەس لە شارە جیاوازەکانی ئێران بە هۆی لافاوەوە بوون بە قوربانی و زیانی دەیان هەزار میلیارد تمەنی بە کەرتی کشت و کاڵ گەیشتووەو هەزاران بنەماڵە ئاوارە بوون.


 


ئه‌م بابه‌ته 342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:51:29/03/2019