کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، ئێوارەی شەممە ٢٨ی گوڵان، بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانی رژیم لە کاروانی کۆڵبەرەکان لە سنووری بانە، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی (کانی سێف)ی بانە بە ناوی "حەمە رەسووڵ عەزیزی"، کوڕی "حەمە ڕەشی" گیانی لە دەستداوە.

جێگەی ئاماژەیە ئەم کاسبکارە، خێزاندارەو باوکی چوار مناڵە کە بە هۆی بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کارەوە ڕووی هێناوەتە کاری سەخت و پڕمەترسی کۆڵبەری کە بەداخەوە بە تەقەی ‌هێزەچەکدارەکانی رژیم گیانی لە دەستدا.


ئه‌م بابه‌ته 91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:51:19/05/2019