رەسووڵ خالیدی، ناسراو بە رەسووڵ کەڵەوان لە ماڵەکەی خۆی کوژرا

رەسووڵ خالیدی، ناسراو بە رەسووڵ کەڵەوان لە ماڵەکەی خۆی کوژرا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی یەکشەممە، ٢٩ی بانەمەڕ، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "ڕەسووڵ خالیدی"، ناسراو بە "ڕەسووڵ کەڵەوان"، خەڵکی گوندی "میرئاوای شاری بۆکان، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە بە دەمانچە کوژراوە.

تا ئێستە هۆکاری کوشتنی ئەم هونەرمەند و دەنگخۆشە دیار نییە. بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بکوژ یان بکوژەکان بۆ ون کردنی شوێن پێی خۆێان کامێرای چاوەدێریی لە دەرەوە و ناوەوە هەبووە و بکوژەکان پاش ئەنجامدانی تاوانەکەیان، کامێرا چاوەدێرییەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:11:20/05/2019