لاوێکی پاوەیی سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا

لاوێکی پاوەیی سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، لاوێکی خەڵکی پاوە بە ناوی پوویا رەسووڵی، ٢٥ ساڵ تەمەن بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئاسۆی رۆژ گەیشتوون، ناوبراو لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیرکراوەو ئێستا لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان دەستبەسەرە.

بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی هەنگاو، پووریا رەسووڵی پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بووەو نزیک بە ٣ مانگ لەوە پێش چەکی داناوەو گەڕاوەتەوە بۆ پاوە، کە دواتر دەستگیرکراوەو سزای ٢ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:45:21/05/2019