کۆنگرەی ئەمریکا دانیشتنێک لە پشت دەرەکی داخراو بەڕێوە دەبات

کۆنگرەی ئەمریکا دانیشتنێک لە پشت دەرەکی داخراو بەڕێوە دەبات


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی مای سەرۆکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا زیاتر لە ٥٠٠ نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا لە گرژییەکانی ئەم دواییانەی نێوان وڵاتەکەیان و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئاگادار دەکەنەوە. بڕیارە ئەم دانیشتنە لە پشت دەرەکە داخراوەکاندا بەڕێوە بچێت.

بە پێی هەواڵەکان وەزیری بەرگری ئەمریکا، پاتریک شاناهان و سەرۆکی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا، ژێنێراڵ جۆزێف دانفۆرد لەو دانیشتنەدا بەشدار دەبن. ڕۆژنامەکانی ئەمریکا هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە مایک پەمپمێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لەو دانیشتنەدا وتاربێژی دەکات ڕوو لە نوێنەرانی کۆنگرێسی وڵاتەکەی.

پێنج شەممە هەفتەی ڕابردوو گرووپێکی هەشت کەسی لە نوێنەرانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە بەشدار بوون، بەڵام نوێنەرانی حیزبی دێمۆکراتی ئەمریکا خوازیاری ئەوە بوون کە هەموو ئەندامانی کۆنگرە لە وردەکانی هەواڵ و ڕووداوەکانی پەیوەست بە بارگرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاگادار ببنەوە

دوێنێ دوو شەممە ٢٠ی مای دۆناڵد ترامپ لە کاردانەوە بە هێرشی موشەک بۆ سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا لە نزیک باڵوێزخانەی وڵاتەکەی، لە تویتێکدا هەڕەشەی لە ئێران کردبوو کە؛ "ئەگەر ئێرانییەکان شەڕیان دەوێت، ئەوا کۆتایی ئێرانە

هاوکات لیندسی گراهام، نوێنەری کۆماریخوازی ئەمریکا و لە کەسایەتییە نزیکەکانی نزی لە دۆناڵد ترامپ بە پشت بەستن بە وتەکانی جان بۆڵتۆن، ڕاوێشکاری ئەمنییەتی نەتەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، حکومەتی ئێران بە بەرپرسی هەوڵی دوژمنکارانەی ئەم ڕۆژانەی دوایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زانی و وتوویەتی کە ئەگەر ڕژیمی ئێران دەبێت چاوەڕوانی گورزی قورس بێت لە لایەن ئەمریکاوە، ئەگەر بیەوێت خەسار بەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بخات.

لە بەرامبەردا هەندێک لە نوێنەرانی حیزبی دێمۆکراتی کۆنگرەی ئەمریکای وتەکانی لیندزی گراهامیان ڕەت کردۆتەوە

ئەمریکا داوای دان و ستان و وت و وێژ دەکات لەگەڵ ئێران و لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی باڵای ئێران و لەوانە خامنەیی وت و وێژ کردن لەگەڵ ئەمریکا بە "زەهردەشوبهێنێت و بە بڕیارێکی پێشووتر وت و وێژی لەگەڵ ئەمریکای "قەدەغەکرد



ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:45:21/05/2019