پزیشکەکان رایانگەیاندووە دەبێت دەستی راستی ئارەش سادقی ببڕدرێتەوە.

پزیشکەکان رایانگەیاندووە دەبێت دەستی راستی ئارەش سادقی ببڕدرێتەوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەوە، تەنها سێ رۆژ دوای ئەوەی نەشتەرگەری لە سەر دەست و جەستەی ئارەش سادقی کرا و سەرەڕای ئەوەی کە پزیشکەکان سوور بوون لە سەر ئەوەی کە ئەم زیندانییە سیاسییە دەبێت لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە گەڕێندرایەوە بۆ زیندان و رۆژی ٣١ی گوڵان ، دوای ٣ رۆژ لە نەشتەرگەرییەکەی، باس لەوە دەکرێت کە پزیشکەکان وتوویانە، بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و نالەباری باری جەستەیی و تەندروستییەوە، ئەم چالاکە خوێندکاری و زیندانییە سیاسییە دەبێت دەستی راستی ببڕنەوە.

گواستنەوەی ئارەش سادقی لە نەخۆشخانەوە بۆ زیندان لە حاڵێکدا کە تازە نەشتەرگەری بۆ کرابوو، کارێکی نامرۆڤانە و نابەرپرسانە بووەو کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج تاوانبارن لەوەی کە گیانی ئەم چالاکە خوێندکارییە کەوتۆتە مەترسییەوەو پزیشکەکان ناچارن دەستی ببڕنەوە.


ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:04:21/05/2019