کۆڵبەرێکی برینداری خەڵکی پیرانشار، داوای هاوکاری لە خەڵک و ناوەندە مرۆڤدۆستەکان دەکات

کۆڵبەرێکی برینداری خەڵکی پیرانشار، داوای هاوکاری لە خەڵک و ناوەندە مرۆڤدۆستەکان دەکات

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات و لە زاری ماڵپەڕی مافی مرۆڤه هەنگاو، کۆڵبەڕێکی لاو بە ناوی "سمکۆ ئەحمەدیان" خەڵکی پیرانشار و کوڕی قادر، کە پێشتر لە لایەن چەکدارانی ڕژیمەوە تەقەی لێ کرابوو، هەنووکە بۆ دابین کردنی تێچووی نەشتەرگەری و دەرمانەکەی داماوە.

ناوبراو ١٧ مانگ لەوە پێش لە سنووری پیرانشار و ناوچەی کانی خودا، لە لایەن چەکدارانی ڕژیمەوە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاست وخۆ و لە ئاکامدا سمکۆ سێ فیشەکی بەر کەوت.

بڕبڕەی پشتی سمکۆ بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک پچڕا و دەستیشی فیشەکی بەرکەوت؛ هەروەها یەکێک لەو فیشەکانە گورچیلەی سمکۆی پێکا و بە هۆیەوە گورچیلەیەکی لە دەست دا.

ناوبراو لە دۆخێکی ئابووری زۆرخراپ دا بە سەر دەبات و داوا لە خەڵک دەکات کە بەهانایەوە بچن و یارمەتی بدەن.



ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:14:23/05/2019