بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ورمێ، چوار کەس ژاراوی بوون

بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ورمێ، چوار کەس ژاراوی بوون


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ١ی جۆزەردانی ١٣٩٨، ئاگرکەوتنەوەیەک لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ روویدا کە بە هۆی ئەو ئاگر کەوتنەوەوە چوار زیندانی بە هۆی دووکەڵ و گازەوە ژاراوی بوون .

هۆکاری ژاراوی بوونی ئەو کەسانە بۆ کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان، ناستاندارد بوونی سیستەمی ئەمنیەت و هەروەها درەنگ گەیشتنی تیمی ئاگرکوژێنەوە بووە.

تا ئێستە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە.


ئه‌م بابه‌ته 186 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:27:23/05/2019