گران بوونی نرخی کارەبا لە ئێران

گران بوونی نرخی کارەبا لە ئێران

بە پێی هەواڵەکان، دوا بە دوای گرانبوونی تێچوو و نرخی گاز لە ئێران، وەزارەتی وزەی کۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە کە لە رۆژی شەممە ٢ی جۆزەردانەوە، نرخی بەکارهێنانی کارەبا ١٦٪ زیاد دەکات. ئەمەش بێگومان گوشاری زۆری ئابووری دەخاتە سەر خەڵک.

لە حاڵێکدا خەڵکی ئێران لە بێکاریدا دەژین و بە وتەی بەرپرسانی رژیم ٤٠ میلیۆن لە خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان، بەرپرسانی رژیم رۆژ لەگەڵ رۆژ، پێداویستییە گرینگ و رۆژانەکانی خەڵک گران دەکەن. کە ئەمەش بێگومان گوشاری زۆری ئابووری دەخاتە سەر خەڵک.


ئه‌م بابه‌ته 219 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:31:23/05/2019