قۆڵبەستکردنی سێ چالاکی مەدەنی شاری سنە

قۆڵبەستکردنی سێ چالاکی مەدەنی شاری سنە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی پێنج شەممە ٣ چالاکی کۆمەڵایەتی- مەدەنی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی "نۆژین" بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری"، زەهرا محەممەدی" و "رێبوار مینبەری" لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان و لیباس شەخسییەکانی شاری سنەوە قۆڵبەستکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

سەرچاوەیەک لەم پەیوەندەدا بە ئاسۆی رۆژی راگەیاندووە، کە هێزە لیباس شەخسییەکان هێرشییان کردۆتە سەر ماڵی ئەم سێ چالاکە مەدەنی – کەلتوورییەی شاری سنە و دوای ئەزیەت و ئازار قۆڵبەسیان کردوون کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

تا ئێستە هۆکاری قۆڵبەستکردنی ئەم سێ چالاکە مەدەنییە دیار نییە.


ئه‌م بابه‌ته 246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:13:24/05/2019