قۆڵبەستکردنی لاوێکی پیرانشاری لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە

قۆڵبەستکردنی لاوێکی پیرانشاری لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی دووشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی، لاوێکی پیرانشاری بە ناوی " سەید ئیدریش کەسرەوی" خەڵکی گوندی "نەمنجێ" لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی پیرانشارەو قۆڵبەست کراوەو گواستراوەتەوە بۆ ئیتلاعاتی شاری ورمێ.

تا ئێسە هۆکاری دەستبەسەرکردن و قۆڵبەستکردنی ئەم لاوە کوردە نەزانراوە. جێگەی ئاماژەیە ناوبراو خێزاندارەو دوو مناڵی هەیە.


ئه‌م بابه‌ته 66 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:02:05/06/2019