دایکی هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد

دایکی هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی، دایە ئامینە عەلی پوور، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، هاوڕێ حەسەن حەسەنپوور، ناسراو بە حەسەن سەڵتەکەڵتوو، بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە ئامینە وەک دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوو حەسەن سەڵتەکەڵتوو، لە ناو خەڵکدا جێگەی رێز و خۆشەویستییەکی تایبەت بوو و خۆشەویستی هەمووان بوو.

هاوڕێ حەسەن حەسەنپوور، ساڵی ١٣٤٢ لە ئاوایی سەڵتەکەڵتووی سەقز لە دایکبوو. ساڵی ١٣٥٩ پەیوەست بوو بە ڕیزەکانی کۆمەڵەوەو ساڵی ١٣٦٧ لە زیندانی ناوەندی سنە لە سێدارە دراو پەیوەست بوو بە کاروانی گیانبەختکردوانی کۆمەڵەوە.

لە لایەن کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە ئامینە دەکەین و هیوای سەبووریمان هەیە بۆیان و لە خەمیاندا بەشدارین.


ئه‌م بابه‌ته 221 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:26:06/06/2019