سێ شارۆمەندی کوردی تیکاب، سزای ١١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان بەسەردا داسەپا

سێ شارۆمەندی کوردی تیکاب، سزای ١١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان بەسەردا داسەپا


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە رۆژانی رابردوودا لە لایەن لقی ١ دادگای ئینقلابی ورمێ وە سزای ١١ ساڵ و ٦ مانگ زیندان بە سەر سێ شارۆمەندی کوردی تیکابدا داسەپاوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ، ئەم سێ کەسە کە خەڵکی گوندی ئەحمەد ئاوای سەر بە تیکابن و ئەو سزایەی کە بە سەریاندا داسەپاوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

بێهزاد بەرادەران ٨ ساڵ

سامان سەبزی ٣ ساڵ

شەماڵ مەزرووعی ٦ مانگ.

جێگەی ئاماژەیە ئەم کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و زیندانی کراون.


ئه‌م بابه‌ته 225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:34:08/06/2019